کێڤن ھارت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێڤن ھارت
Kevin Hart

لەدایکبوون٦ی تەممووزی ١٩٧٩
پیشەئەکتەر، نووسەر، گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٩ - ئێستا


کێڤن دارنێڵ ھارت (بە ئینگلیزی: Kevin Hart) (لەدایکبووی ٦ی تەممووزی ١٩٧٩؛ لە فیلادێلفیا) ئەکتەرێکی و کۆمیدیانی ستەنداپی ئەمریکییە، ناسراوە بەھۆی ڕۆڵە جیاکانی لە فیلمە کۆمێدییەکان. ھارت سەرەتای ژیانی پیشەگەری بە بردنەوەی ھەندێ خەڵاتی شانۆیی تایبەت بە کۆمێدیا دەست پێکرد لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا. لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشدار بوو لە فیلمی (Paper Soldiers) و ھەروەھا لە فیلمی (Scary Movie 3)، و فیلمی (Soul Plane) لە ٢٠٠٤، و فیلمی (Little Fockers) لە ٢٠١٠.

کارە کۆمێدییەکانی ھارت بەوە گەیشت کە بتوانێ یەکەم ئەلبوومی تایبەت بە خۆی بڵاوبکاتەوە بەناوی (I'm a Grown Little Man) لە ساڵی ٢٠٠٨. ھاڕت لە ٢٠١٣ لە فیلمی (Grudge Match)یشدا دەرکەوت لە پاڵ ئەکتەران ڕۆبێرت دی نیرۆ و سلڤستەر ستالۆن. بەرھەمێکی تری ھارت لە ساڵی ٢٠١٥ بریتی بوو لە فیلمی (Get Hard) کە لە پاڵ ئەکتەر ویل فێرێلدا بوو، جگە لەمانەش لەپاڵ ئەکتەری بەناوبانگ ئایس کیوب بەشداری کرد لە بەشی یەکەمی (Ride Along) و بەشداری لە بەشەی دووەمی فیلمەکەش دەکات کە وابڕیارە لە ساڵی ٢٠١٦ دەرچێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]