کۆچەر بیرکار
کۆچەر بیرکار | |
---|---|
لەدایکبوون | کۆچەر بیرکار ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥–٤٦) مەریوان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان |
نیشتەجێ | کامبریدج، شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | کورد[١] |
بوارەکان | ڕەھەند و ئەندازەی جەبری |
دامەزراوەکان | زانکۆی کامبریج |
خوێندی باڵا | زانکۆی تاران زانکۆی نۆتینگھام |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Ivan Fesenko و Vyacheslav Shokurov |
ناسراوە بەھۆی | flips, minimal models, finite generation, pluricanonical systems, boundedness of Fano varieties, char p geometry |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی لێڤێرھووڵم ٢٠١٠ خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس ٢٠١٠ خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦ خەڵاتی فیڵدز ٢٠١٨ |
وێبگە Caucher Birkar Website |
کۆچەر بیرکار (FRS) ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە شارەدێی نێ سەربە شاری مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە، کە ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٨دا توانیی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد».[٣]
ژیاننامە
[دەستکاری]کۆچەر بیرکار، لە ساڵی ١٩٧٨، لە گوندی نێی سەر بە شارستانی مەریوان لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو، کۆچەر سێھەم منداڵی خێزانێکی ٦ منداڵییە. خێزانەکەی پێداویستیی ژیانیان لە ڕێگەی کشتوکاڵ و چاندنی گەنم و سەوزەوات دابین کردووە. ڕۆژانی منداڵی کۆچەر لە بارودۆخێکی ناخۆشدا بوو، لەو کاتەی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ناوخۆدا سەری ھەڵدابوو و لە لایەکی دیکەوە شەڕیی نێوان عێراق و ئێران ناوچەکەی کاول کردبوو، بەڵام بنەماڵەی کۆچەر سەرەڕای ئەم ناخۆشییە توانیبوویان شوێنێکی ئارام بۆ کۆچەر دابین بکەن، ھەر وەک کۆچەر خۆی دەڵێت: «ڕێک لەدوای لەدایکبوونم شۆڕشی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد و دواتر جەنگی ئێران-عێراق، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە ھەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوون خۆمان دابینمان دەکردن، بۆیە توانیمان ڕزگارمان بێت».[٤]
خوێندەواری
[دەستکاری]خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان بردووەتە سەر و پلەی کارناسیی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زانکۆی تاران دوایی ھێناوە. لە دوایی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە زانکۆی ناتینگھام پلەی پی ئێچ دیی بە دەست ھێناوە.
توێژینەوە
[دەستکاری]بیرکار بە زۆری لەسەر ئەندازەی جەبری (Algebraic Geometry) کار دەکات. ھەروەھا بەرپرس و داھێنەری ماڵپەڕی کۆری زانیاری و داھێنان بووە. ھەروەھا بیرکار لە زۆرێک کونفڕانسی بیرکاری لە وڵاتانی دونیادا بەشداریی کردووە.
خەڵاتەکان
[دەستکاری]کۆچەر بیرکار چوار خەڵاتی گرنگی لە بواری بیرکاریدا بەدەست ھێناوە:
- خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس
- خەڵاتی لێڤێرھووڵم
- خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی، ٢٠١٦[٥]
- خەڵاتی فیڵدز لە ساڵی ٢٠١٨دا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ نیکۆڵا داڤیس و نامان خاو. «A Kurdish man who came to Britain as a refugee after fleeing conflict two decades ago is one of four men who have been awarded the Fields medal, considered the equivalent of a Nobel prize for mathematics» (بە ئینگلیزی). ماڵپەڕی دەگاردیان. لە ٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ زانکۆی کامبریج. «ماڵپەڕی فەرمی پرۆفیسۆر بیرکار». لە ١ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ گۆڤاری نەیچر,
- ^ گۆڤاری زانستیی ھۆژین، ساڵی دووھەم، ژمارەی پێنج و شەش، کۆچەر بیرکار کێیە؟
- ^ «: کۆمەڵگەی بیرکارانی ئەمریکی».
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆچەر بیرکار تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەندامانی ئەنجومەنی پاشایەتی
- براوەکانی خەڵاتی فیڵدز
- بریتانییەکانی بە ڕەچەڵەک کورد
- پەنابەرە ئێرانییەکان
- خەڵکی مەریوان
- دەرچووانی زانکۆی تاران
- زانا کوردەکان
- زیندووان
- کەسایەتییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- کورد
- کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- کۆچبەرە ئێرانییەکانی شانشینی یەکگرتوو
- لەدایکبووانی ١٩٧٨
- ماتماتیکزانانی ئێرانی
- ماتماتیکزانانی بریتانی
- ماتماتیکزانانی کورد
- پەنابەرانی شانشینە یەکگرتووەکان