کۆلارە (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆلارەیەک لەگەڵ بازنەی دوردراوی کۆلارەکە

لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا کۆلارە (بە ئینگلیزی: kite) چوارلایەکی قۆقزە، کە دوو لای تەنیشتی یەکسانن، بە پێچەوانەی لاھاوبەرە کە لایەکانی بەرامبەری یەکسانن.

حاڵەتە تایبەتەکان[دەستکاری]

  • ئەگەر درێژایی ھەموو لایەکانی کۆلارە یەکسان بن (چەندلای ڕێک) ئەوا کۆلارەکە دەبێتە مەعین.
  • ئەگەر ھەموو گۆشەکانی کۆلارە یەکسان بن، ئەوا کۆلارەکە دەبێتە چوارگۆشە.[١]

ڕووبەر[دەستکاری]

ئەگەر بەرھەمی لێکدانی دوو کۆتەرەکانی کۆلارە، دابەشی ٢ بکەین، ئەوا ڕووبەرەکەمان پێواوە. واتە ئەگەر و درێژایی کۆتەرەکانی کۆلارە بن و ڕووبەری کۆلارەکە بێت ئەوا:

ئەگەر درێژایی ئەو دوو لایەی بەرامبەر بە یەکن، لە کۆلارەیەکدا، زانراو بێت ( و ) و گۆشەی نێوان دوو لا نایەکسانەکانی کۆلارەکە بێت، ئەوا ڕووبەری کۆلارە لە ڕێگەی ھاوکێشەی خوارەوە، ھەژمار دەکرێت:

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ball, D.G. (1973), "A generalisation of π", Mathematical Gazette, 57 (402): 298–303, doi:10.2307/3616052; Griffiths, David; Culpin, David (1975), "Pi-optimal polygons", Mathematical Gazette, 59 (409): 165–175, doi:10.2307/3617699.

سەرچاوەکان[دەستکاری]