کۆدەنگی (فیقھـ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆدەنگی یان ئیجماع (بە عەرەبی: إجماع‎) یەکێکە لە سەرچاوەکانی یاسادانانی ئیسلامی و سێیەم سەرچاوەی یاسایییە بۆ حوکمەکان بەگشتی دوای پەرتووک (قورئان) و سوننەت. بە کۆدەنگی دەبێت لەسەر بنەمایەک لە پەرتووک (قورئان) و سوننەتەوە بێت کە دوو سروش و سەرچاوەی یەکەم و سەرەکیی یاسادانانن.

پێناسەی کۆدەنگی (ئیجماع)[دەستکاری]

ئیجماع لە زمانی عەرەبیدا: لە دوو مانا بەم شێوەیە ناودەبرێت:

  • ئیرادە بۆ ئەنجامدانی بابەتەکە و لە نێویاندا قسەی خودای گەورە لەسەر زمانی نوح: { ۞ فَأَجۡمِعُوۤا۟ أَمۡرَکُمۡ وَشُرَکَاۤءَکُمۡ } [ یونس: 71 ] واتە: (ئێوەش چیتان لە دەست دێت بیکەن، و خۆتان و ئەوانەشی کە کردووتانە بەشەریک بۆ خوای گەورە کۆ ببنەوە با سەرتان بخەن) و خودای گەورە لەبارەی براکانی یوسفەوە فەرموویەتی: { وَمَا کُنتَ لَدَیۡھِمۡ إِذۡ أَجۡمَعُوۤا۟ أَمۡرَھُمۡ وَھُمۡ یَمۡکُرُونَ } [سُورَةُ یُوسُفَ: ١٠٢] واتە: (و تۆ لەلای براکانی یوسف نەبووی کاتێک کە ئەو بڕیارەیان دا کە بیخەنە ناو بیرەکەوە و کاتێک کە پیلان و نەخشەیان دائەناو فێڵیان دەکرد بەڵام خوای گەورە بە وەحی بۆت دەگێڕێتەوە) و لێیەوە فەرموودەی پێغەمبەر دێتە ئاراوە: «ئەوەی ڕۆژووەکەی کۆنەکاتەوە پێش بەیانی ئەوا ڕۆژووی نییە»[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕواە أحمد فی مسندە والنسائی وأبوو داود