کوێستان و باغی نیشتمانی ھەڵگورد سەکران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوێستان و باغی نیشتمانی ھەڵگورد سەکران یەکەم کوێستانی نیشتمانییە لە کوردستان کە بەفەرمی تۆمارکرابێت، کەوتۆتە شارۆچکەی چۆمان لەپاڕێزگای ھەولێر، لەسەر سنووری ڕامیاری نێوان عێراق و ئێران و تورکیا، ١٧٠کم لەناوەندی شاری ھەولێر دوورە.

تاکە کوێستان و گەورەترینی ھەموو کوردستانە، ڕووبەرەکەی ١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە لوتکەی ھەڵگورد لە زنجیرە چیاکانی زاگڕۆژ بەناوبانگترین و بەرزترین لوتکەی ھەموو کوردستانی عێراقە، کە بەرزیەکەی ٣٦٠٧م بەرزە لەئاستی ڕووی دەریاوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]