ڕێنان لۆدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆدی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ٢٠١٩
زانیاری کەسی
ناوی تەواو ڕێنان ئەگوستۆ لۆدی دۆس سانتۆس
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٨ نیسانی ١٩٩٨
جێگای لەدایکبوون سێرانا، بەڕازیل
باڵا ١٫٧٣ مەتر
جێگای یاریکردن بەرگریکاری باڵی چەپ
زانیاری یانە
تیمی ئێستا نۆتینگھام فۆرێست (بە خواستن لە ئەتلەتیکۆوە)
کاروانی لاوێتی
٢٠١٢–٢٠١٧ ئەتلەتیکۆ پارانسێ
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یارییەکان گۆڵەکان
٢٠١٦–٢٠١٩ ئەتلەتیکۆ پارانسێ ٤٨ (١)
٢٠١٩ ئەتلەتیکۆ مەدرید ٨٤ (٤)
٢٠٢٢- نۆتیگھام فۆرێست (خواستن) ٠ (٠)
ھەڵبژاردە
٢٠١٩- بەڕازیل ١٥ (٠)

ڕێنان ئەگوستۆ لۆدی دۆس سانتۆس (لەدایکبووی ٨ی نیسانی ١٩٩٨)، ناسراوە بە ڕێنان لۆدی، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلییە کە یاری دەکات وەک بەرگریکاری باڵی چەپ لە خولی نایابی ئینگلیزی (پرێمییەرلیگ)بۆ یانەی نۆتینگام فۆرێست، بە خواستن لە یانەی لالیگا ئەتلێتیکۆ مەدرید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل.

کاروانی یانە[دەستکاری]

ئەتلەتیکۆ پارانسێ[دەستکاری]

لە سێرانا، ساو پاولۆ لەدایکبووە، لۆدی لە ساڵی ٢٠١٢ چووە ناو تیمی لاوانی ئەتلەتیکۆ پارانێسێ. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە لە خولی پلە یەکی بەڕازیل ئەنجامدا، لە دۆڕاندنی ١–٠ بەرامبەر گرێمیۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.[١]

لۆدی دواتر بەشداری کرد لەگەڵ تیمی خوار ٢٣ ساڵان لە جامی پاراناێس، و یەکەم گۆڵی پیشەگەری تۆمارکرد لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨، کە لە یارییەکدا ٥–٠ بردیانەوە لە یاریگای خۆیان بەرامبەر مارینگا.[٢] دوای سێ ڕۆژ گرێبەستەکەی درێژکردەوە تا ئازاری ٢٠٢١.[٣]

لۆدی بوو بە یاریزانێکی سەرەکی لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەری نوێ تایاگۆ نونێس و گرێبەستەکەی نوێکردەوە تا ساڵی ٢٠٢٢ لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨.[٤]

ئەتلەتیکۆ مەدرید[دەستکاری]

لۆدی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ٢٠١٩

لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩، یانەی خولی پلە یەکی ئیسپانی - لالیگا ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتە ڕێکەوتنێک لە بنەڕەتدا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ پارانسێ بۆ گواستنەوەی لۆدی.[٥] گرێبەستەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ تەواو بوو و لۆدی گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ یانەکە واژوو کرد.[٦] لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لۆدی یەکەم گۆڵی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ گرانادا.[٧] لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١، لۆدی وەک یەدەگ ھاتە یاریگا و گۆڵی یەکسانکردنی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئۆساونا کە یانەکەی لە پێشبڕکێی بە پاڵەوان بوون ھێشتەوە بەرامبەر ڕیال مەدرید.[٨] ھەفتەی دواتر، کاتێک ئەتلەتیکۆ دوا یاریی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە، لۆدی بوو بە پاڵەوانی لا لیگا لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١ وەک بەشێک لە تیمەکە.[٩]

لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢، لۆدی یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمارکرد بۆ یارمەتیدانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئۆڵد ترافۆرد بۆ بردنەوە لە مانچستەر یونایتد و گەیشتنە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بە ئەنجامی گشتی بردنەوەی ٢–١ بە ھەردوو یاری.[١٠]

نۆتینگھام فۆرێست (خواستن)[دەستکاری]

لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، لۆدی گواسترایەوە بۆ پرێمیەرلیگ[١١] و لەگەڵ یانەی نۆتینگام فۆرێست گرێبەستێکی بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز واژوو کرد.[١٢]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لۆدی یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجامدا لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە شێوەی یەدەگ لە جێگای ئەلێکس ساندرۆ ھاتە یاریگاوە لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ سێنگال.[١٣]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ١١ ئایاری ٢٠٢٢[١٤]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول خولی ستەیت جامی نیشتیمانی[Lower-alpha 1] کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئەتلەتیکۆ پارانسێ ٢٠١٦ خولی پلە یەکی بەڕازیل ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٣ ٠
٢٠١٧ خولی پلە یەکی بەڕازیل ٠ ٠ ٧ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٧ ٠
٢٠١٨ خولی پلە یەکی بەڕازیل ٢٤ ٠ ١١ ١ ١ ٠ ١٢ ٢ - ٤٨ ٣
٢٠١٩ خولی پلە یەکی بەڕازیل ٣ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٦ ٢ ٢ ٠ ١٢ ٢
کۆی گشتی ٣٠ ٠ ١٨ ١ ٢ ٠ ١٨ ٤ ٢ ٠ ٧٠ ٥
ئەتلەتیکۆ مەدرید ٢٠١٩ ٢٠ لالیگا ٣٢ ١ - ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٤٣ ١
٢٠٢٠–٢١ لالیگا ٢٣ ١ - ٢ ٠ ٨ ٠ - ٣٣ ١
٢٠٢١–٢٢ لالیگا ٢٩ ٢ - ٢ ١ ١٠ ١ ١ ٠ ٤٢ ٤
کۆی گشتی ٨٤ ٤ - ٤ ١ ٢٧ ١ ٣ ٠ ١١٨ ٦
تەواوی کاروانی وەرزشی ١١٤ ٤ ١٨ ١ ٦ ١ ٤٥ ٥ ٥ ٠ ١٨٨ ١١

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا match played 10 July 2021[١٥]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
بەڕازیل
٢٠١٩ ٤ ٠
٢٠٢٠ ٤ ٠
٢٠٢١ ٧ ٠
کۆی گشتی ١٥ ٠

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ئەتلەتیکۆ پارانسێ

  • جامی ئەمریکای باشوور: ٢٠١٨
  • پاڵەوانییەتی پارانسێ: ٢٠١٨

ئەتلەتیکۆ مەدرید

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Após estreia como profissional, Renan Lodi projeta continuidade do trabalho no Furacão" [After debut as a professional, Renan Lodi predicts continuity of work at the Furacão] (بە پورتوگالی). Atlético Paranaense. 14 October 2016. Retrieved 6 November 2018. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Atlético-PR goleia o Maringá e garante vaga na final da Taça Caio Júnior" [Atlético-PR trash Maringá and assure qualification for the final of the Taça Caio Júnior] (بە پورتوگالی). Gazeta Esportiva. 25 March 2018. Retrieved 6 November 2018.
  3. ^ "Atlético Paranaense prorroga o contrato do lateral-esquerdo Renan Lodi" [Atlético Paranaense extend the contract of left-back Renan Lodi] (بە پورتوگالی). Atlético Paranaense. 28 March 2018. Retrieved 6 November 2018. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Mais tempo: Atlético-PR renova contrato de Renan Lodi até 2022" [More time: Atlético-PR renew contract of Renan Lodi until 2022] (بە پورتوگالی). Globo Esporte. 10 August 2018. Retrieved 6 November 2018.
  5. ^ "Principio de acuerdo con el Athlético Paranaense para el traspaso de Lodi" [Agreement in principle with Athletico Paranaense for the transfer of Lodi] (بە ئیسپانی). Atlético Madrid. 28 June 2019. Retrieved 1 July 2019.
  6. ^ "Renan Lodi, new Atlético de Madrid player". Atlético Madrid. 7 July 2019. Retrieved 8 July 2019.
  7. ^ "Atletico slip behind Barca with yet another draw". ESPN. 23 November 2019. Retrieved 23 November 2019.
  8. ^ "Atlético de Madrid vs CA Osasuna - LaLiga Santander".
  9. ^ "Real Valladolid CF vs Atlético de Madrid - LaLiga Santander".
  10. ^ "Manchester United 0-1 Atletico Madrid (agg. 1–2)".
  11. ^ "لۆدی بوو بە هەژدەیەمین گرێبەستی نۆتینگهام فۆرێست لەم وەرزەدا". kurdbet.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "Reds sign Renan Lodi from Atlético Madrid". www.nottinghamforest.co.uk. 29 August 2022. Retrieved 29 August 2022.
  13. ^ "Brazil vs. Senegal". Soccerway. 10 October 2019. Retrieved 10 October 2019.
  14. ^ "R. Lodi". Soccerway. Retrieved 8 July 2019.
  15. ^ ڕێنان لۆدی لە National-Football-Teams.com
  16. ^ "Atletico Madrid beat Real Madrid to La Liga title in final day drama". ESPN. 22 May 2021. Retrieved 2 June 2021.