ڕۆژێ گارۆدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژێ گارۆدی یان ڕۆجەر گارۆدی (ماوەی ژیان: ١٧ی تەمموزی ١٩١٣ تاکوو ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢) فەیلەسووفی فەڕەنسی و نووسەرێکی کۆمۆنیست بوو، لەوکاتەی بووە موسڵمان کتێبەکانی شایانی لێکۆڵینەوەی زانستیانە بوون، ڕۆژێ لەدایکبووی باوکێکی بێ بڕوا و دایکێکی کاتۆلیکە لەشاری مارسێی، لەماوەی ژیانیدا نزیکەی ٥٠ کتێبی لەسەر مارکسیزم نووسیوە، ئەو لە ٢ی تەممووزی ١٩٨٢دا لە جنێڤ موسڵمانێتیی خۆی ڕاگەیاند و دوای ماوەیەک دەرگای جیھانی ئیسلامی بۆ پاڵپشتکردنی لێ کرایەوە و خەڵاتی خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ پێ بەخشرا، موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا گارۆدی بە باشترین فەیلەسووفی ڕۆژاوایی دانا لەدوای ئەرەستوو و پلاتۆ.

دادگایی گارۆدی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٨ دادگای فەرەنسا گارۆدی بە تۆمەتی گومانداریی لە بەناو ھۆڵۆکۆست ی جوولەکە لە کتێبی "ئەفسانە دامەزرێنەرەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل"دا، کاتێک گومانی لە ژمارە باوەکان سەبارەت بە قڕکردنی جوولەکە لە ژوورە گازەکاندا بە دەستی نازییەکان لە ئەورووپا کرد. ھەر بەم ھۆیەوە حوکمی زیندانیکردنی بۆ ماوەیەکی ساڵێک دژ دەرچوو.

پشتگیری جیھانی ئیسلامی[دەستکاری]

لەپاش شوێنەکەوتنی بۆ ئاینی ئیسلام و ڕاگایاندی مووسڵمانبوونی خۆی گارۆدی، لە پەرلەمانی ئێران ١٦٠ ئەندام پەرلەمان واژووی پشگیری خۆیان بۆ گارۆدی کرد وە لەدوایش بانگێشتنامەیان بۆ نارد بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.

دوای موسڵمانبوونی[دەستکاری]

لەدوای موسڵمانبوونی چەندین کتێبی لەسەر ئیسلام نووسی لەوێنەی ئیسلام ئاینی داھاتووە و ئیسلام و قەیرانی ڕۆژاوا و داھاتووی ژن وکەسانی تر و تیرۆریستی ڕۆژاوایی و مزگەوتی ژنانی ئیسلام و چەندانی دیکەش

سەرچاوەکان[دەستکاری]