ڕۆژژمێری کوردی
لەوانەیە ئەم وتارە لە http://diyako.yageyziman.com/2019/03/18/ڕۆژژمێر-و-ساڵی-کوردی-و-نەورۆز-2/ (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. |
ئەمڕۆ |
[] |
ڕۆژژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە و بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەروەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:
- ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لەلایەن دیاکۆوە دامەزرا، ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.
- لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
- بەھار: خاکەلێوە (نەورۆز) (ھەرمێ پشکوان) - بانەمەڕ (گوڵان) - جۆزەردان
- ھاوین: پووشپەڕ - خەرمانان - گەلاوێژ
- پاییز: ڕەزبەر - خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) - سەرماوەز
- زستان: بەفرانبار - ڕێبەندان - ڕەشەمە (ڕەشەمێ)
مانگەکان
[دەستکاری]مانگەکانی کۆچی ھەتاوی
| |||||
ڕیزبەندی مانگەکان | ژمارەی ڕۆژەکان | ناوەکەی بە کوردی | ناوەکەی بە فارسی | مێژووکانی زایینی | |
---|---|---|---|---|---|
١ | ٣١ | خاکەلێوە | فەرڤەردین (فروردین) | ٢١ی ئازار – ٢٠ی نیسان | |
٢ | ٣١ | گوڵان | ئۆردیبێھێشت (اردیبھشت) | ٢١ی نیسان – ٢١ی ئایار | |
٣ | ٣١ | جۆزەردان | خۆرداد (خرداد) | ٢٢ی ئایار – ٢١ی حوزەیران | |
٤ | ٣١ | پوشپەڕ | تیر (تیر) | ٢٢ی حوزەیران – ٢٢ی تەممووز | |
٥ | ٣١ | خەرمانان | مۆرداد (مرداد) | ٢٣ی تەممووز – ٢٢ی ئاب | |
٦ | ٣١ | گەلاوێژ | شەھریڤەر (شھریور) | ٢٣ی ئاب – ٢٢ی ئەیلوول | |
٧ | ٣٠ | ڕەزبەر | مێھر (مھر) | ٢٣ی ئەیلوول – ٢٢ی تشرینی یەکەم | |
٨ | ٣٠ | خەزەڵوەر | ئابان (آبان) | ٢٣ی تشرینی یەکەم – ٢١ی تشرینی دووەم | |
٩ | ٣٠ | سەرماوەز | ئازەر (آذر) | ٢٢ی تشرینی دووەم – ٢١ی کانوونی یەکەم | |
١٠ | ٣٠ | بەفرانبار | دێی (دی) | ٢٢ی کانوونی یەکەم – ٢٠ی کانوونی دووەم | |
١١ | ٣٠ | ڕێبەندان | بەھمەن (بھمن) | ٢١ی کانوونی دووەم – ١٩ی شوبات | |
١٢ | ٣٠/٢٩ | ڕەشەمێ | ئێسفەند (اسفند) | ٢٠ی شوبات – ٢٠ی ئازار |
ساڵی کوردی
[دەستکاری]کۆچی ھەتاوی | ١٬٤٠٣ |
کۆچی هەیڤی | ١٬٤٤٥ – ١٬٤٤٦ |
زایینی | ٢٬٠٢٤ – ٢٬٠٢٥ |
ئەمساڵی کوردی: ٢٧٢٤ (کوردی)
بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدا
[دەستکاری]ساڵی کوردی «١٣٢١» ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە. ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٤٠٣)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٢٤ = ١٣٢١ + ١٤٠٣)
یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین (١٤٠١ = ١٣٢١ - ٢٧٢٤)
بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدا
[دەستکاری]یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە. بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:
- ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)
کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(٢٠٠٥ = ٦٩٩–٢٧٠٤)
- ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)
کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠–٢٧٠٥)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دیاکۆ ھاشمی (٢٠ی ئازاری ٢٠٠٥). «ڕۆژژمێر و ساڵی کوردی و نەورۆز» (بە کوردی). diyako.yageyziman.com. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)|بڵاوکەرەوە=
- رادیو دەنگی کوردستان له ئەمریکا (١٧ی ئازاری ٢٠١٩). «ڕۆژژمێری کوردى، ناوی مانگەکان بە کوردى، ساڵنامهی کوردی و ناوی مانگه کوردییهکان، بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچى و زایینیدا» (بە کوردی). diyako.vokradio.com. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)|بڵاوکەرەوە=
- بووکس ڤەژین (١٩ی نیسانی ٢٠٢١). «کورد وەکوو ناوی ڕۆژەکانی ھەیە ناوی «مانگ» و ساڵی مێژوییشی ھەیە» (بە کوردی). books.vejin.net. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)|بڵاوکەرەوە=