چاوۆ یوانفانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕەیەک[بەستەری مردوو] لە کتێبی ژوبینگ یوانھۆو لون لە بڵاوکراوەیەکی ئیمپراتۆریەتی یوان

چاوۆ یوانفانگ (بە چینی:巢元方; خوێندنەوە: چاۆ یوان-فانگ) پزیشک، نووسەری پزیشکی، پزیشکی شاھانەی ئیمپراتۆریەتی سوی بوو لە نێوان ساڵانی (٦٠٥ بۆ ٦١٦ی زایینی) بەشداری لە نووسینەوەی ژوبینگ یوانھۆو لونی کلاسیکی پزیشکی کردووە (بە چینی:諸病源候論; خوێندنەوە: ژو بینگیوان ھۆو لون مانا: پەیماننامەی گشتی لەسەر ھۆکار و بەرجەستەکردنی ھەموو نەخۆشییەکان) ئەم کارەی پۆلێنی نەخۆشییەکان دەکات و پێناسەی ھۆکار و نیشانەکانیان دەکات ھەروەھا باس لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان دەکات ژوبینگ یوانھۆو لون کاریگەرییەکی گرنگی ھەبوو لەسەر بەرەو پێشچوونی پزیشکی چینی کاریگەرییەکەی بە شێوەیەک بوو گەیشتە ژاپۆنیش کە بووە ھۆی گەشەکردنی کتێبی پزیشکی ژاپۆنی (ئیشنپۆ) کۆنترین کتێبی پزیشکی ژاپۆنی کە لە ٩٨٤ تەواو کراوە.

بڵاوکراوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

داڕێژە:History of medicine in China