لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨، پێک دێت لەو وڵاتانەی بوونەتە براوەی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی چواردیەمی ھاوینە،کە لە ٢٩ی تەممووز تا ١٤ی ئابی ١٩٤٨ لە لەندەن،بەریتانیا بەڕێوەچوو. ئەم خولەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دوای پشوویەکی دوازدە ساڵە کە بەھۆی سەرھەڵدانی جەنگی جیھانی دووەمەوە دروست بوو، ئەنجامدرایەوە لە دوای یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ١٩٣٦ لە بەرلین بەڕێوەچوو.[١]٥٩ وڵات بە ٤١٠٤ وەرزشوان (٣٧١٥ پیاو و ٣٩٠ ژن) لە ١٩ پێشبڕکێی جیاوازی وەرزشیدا بەشداریان کرد.ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین میدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێناوە، ھەریەکە لە گویانای بەریتانی (گویانای ئێستا)، بۆرما (میانماری ئێستا)، سیلۆن (سریلانکای ئێستا)، ئێران، عێراق، جامایکا، کۆریا، لوبنان، پاکستان، پورتوگال، سانگاپوور، سوریا، ترینیداد و تۆباگۆ، و ڤەنزوێلا بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیاندا بەشداری ئۆڵۆمپیادیان کرد؛ و یەکەم جار بوو کە وڵاتانی فلیپین و ھیندستان و پاکستان وەک نەتەوەیەکی تەواو سەربەخۆ لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دا بەشداریان کرد. ئەڵمانیا و ژاپۆن و بولگاریا لەژێر داگیرکاری سەربازی ھاوپەیمانان ڕێگەیان پێنەدرا وەرزشوانان بنێرن بۆ یارییەکان.
پێرستی مەدالیاکان[دەستکاری]
* نەتەوەی میواندار (بەریتانیای مەزن)