پۆل سێزان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆل سێزان

لەدایکبوون۱۹/۱/۱۸۳۹
ئیکسن پروان
شوێنی گۆڕفەڕانسە
نیشتەجێیپاریس ، ئیکس لە فەڕانسە
نەتەوەفەڕانسە
پیشەوێنەکێشان

پۆل سێزان وێنەکێشێکی گەورەی فەڕەنسییە کە لە (۱۹ی ژانوییەی۱۸۳۹) لە «ئیکسن پروانس» هەڵکەوتووە و لە باشووری فەڕەنسا لەدایک بووە و لە (۲۲ی ئۆکتۆبەری ۱۹۰٦) لە شوێنی لەدایکبوونەکەی ماڵاواییی لە ژیان کردووە. باوکیشی سەروەت و سامانێکی کەڵەکە کردبوو و خەریکی بانکداری بوو و ژیانێکی ئاسوودەیان هەبوو. پۆل لە خوێندنگەی «ئێکس» بوو کە «ئێمیل زۆلا»ش لەوێ دەیخوێند و پەیوەندییەکی دۆستانە لەنێوان ئەو دوانەدا دەستی پێ کرد. باوکی حەزی دەکرد کەکوڕەکەی بکاتە جێگری خۆی و لەگەڵ «پۆل» کە زۆر هۆگری وێنەکێشان بوو، دژایەتیی دەکرد، وە هەر ئەم دژایەتییە بووە هۆی ئەوەی کە «پۆل» بچێتە ناو کۆلێژی یاسا و هەروەها لەبانکەکەی باوکیشیدا خەریکی کارکردن بێت. لە تەمەنی ۲۷ ساڵیدا بۆ یەکەمین جار تابلۆیەکی ڕەوانەی «هۆڵی پاریس»کرد، بەڵام چونکە زۆریان گوێ نەدایە، لە نامەیەکی ناڕەزایەتیدا نووسیی:

«من ناتوانم دادوەریی بێ بنەمای کەسانێک کە بەرهەمەکانم پەسەند ناکەن، قبووڵ بکەم.»

«زۆلا» لە پاریس کە دوای شەڕی (۱۸۷۰) کەسایەتییەکی تازەی بە خۆیەوە گرتبوو، ناوبانگی دەرکرد و دەوڵەمەند بوو. بەڵام سزان بێجگە لە سەرکۆنەکردن و بێمتمانەیی هیچی دیکەی بەدەست نەهێنا. سەرەڕای هەمووی ئەوانەش، «سزان» لەوڕێگایە پەشیمان نەبووەوە کە گرتبوویە بەر و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەدیهێنانی ئەو خۆزگەیەی کە لە وێنەکێشاندا هەیبوو، ئەوی هیلاک نەکرد.

تابلۆ ناودارەکانی[دەستکاری]

وەرق بازەکان ، پیاوێک بە سەبیلەوە ، خانمی سزان لە گوڵخانە ، با و تۆفان ، سپیدارەکان ، وەزیری بەساڵاچوو ، سروشتی بێ گیان ، پەیکەری عەشق و کەرەستە بێ گیانەکان ، ژەنیاری پیانۆ ، ئێمبل زۆلا و پۆل ئالێکسیس...