پشیلەی فارسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پشیلەی فارسی
پشیلەیەکی سپی فارسی
ناو(ەکان)ی ترقژدرێژی فارسی
شیرازیی
نەتەوایەتیئێران

پشیلەی فارسی (بە فارسی: گربە فارسی‎) یەکێکە لە جۆرەکانی پشیلە قژ درێژەکان کە دەموچاوی بازنەیی و تەختە، و دەمی کورتە. ئەم پشیلەیە لە وڵاتە ئینگلیزییەکانیشدا بە پشیلەی فارسی قژ درێژ ناسراوە. ئەم پشیلانە لە سەدەی ١٦ ھێنراونەتە ئەورووپا و ئەمڕۆ وەک ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەکرێن. لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم پشیلەیە لە پێڕستی بەناوبانگترین جۆرەکانی پشیلە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[١] پلەی یەکەم سەر بە جۆری نامۆی مۆکۆتا بوو کە جۆرێکە لە پشیلەی قژ کورتی ئێرانی. لە ساڵی ٢٠٢١ بەپێی ئاماری کۆمەڵەی خۆشەویستانی پشیلە، پشیلەی فارسی لە پلەی چوارەمی بەناوبانگترین جۆری پشیلە لە جیھاندا بووە.[٢] بە تەواوی نازانرێت کەی پشیلەی قژ درێژ بۆ یەکەمجار دەرکەوتووە.

توێژینەوە بۆماوەیییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا دەری دەخەن کە پشیلە ئێرانییەکانی ئێستا لە ڕووی بۆماوەیییەوە پەیوەندییان بە پشیلەکانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ڕۆژاوای ئاسیا نییە و زیاتر پەیوەندییان بە پشیلەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا ھەیە.[٣] وێنەی پشیلە ئێرانییەکان لە زۆر فیلم و کتێبی زانستی و مێژوویی و تابلۆ و وێنە دەبینرێن. چەندین مۆری پۆستە لە وڵاتە جیاوازەکانی وەک ڕووسیا، مەجارستان، کۆنگۆ، ئازەربایجان، کۆماری چیک بە وێنەی پشیلە ئێرانییەکان چاپکراون.

لۆگۆی مۆزەخانەی ئەڵماس لە ئەمستەردام پشیلەیەکی سپی فارسییە و تاجی ئەڵماسی لەسەرە؛ بەڵام لە بەریتانیا، ناوبانگی پشیلە فارسی وردە وردە کەم بووەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ گەیشتە پلەی پێنجەم بە بەراورد بە ساڵی ١٩٨٨ کە پلەی یەکەمی ھەبوو.[٤] پشیلەی ڕەسەنی فارسی مووی پشتی زۆر درێژ و پڕە، قاچی کورتە، سەرێکی گەورە و پان و گوێی پان و چاوی گەورەیە. پشیلە ئێرانییەکانی ئەمڕۆ ڕەنگ و دیزاینی زۆر جیاوازیان ھەیە. ئەم پشیلانە بە گشتی پشیلەیەکی بێدەنگ و ئارامن و جووڵەیەکی کەمیان ھەیە و بە ئاسانی خۆیان لەگەڵ ژینگەی شوقەکاندا دەگونجێنن. ھەروەھا ئەم پشیلانە پەیوەندییەکی باش و نزیک و دۆستانەیان لەگەڵ پارێزەر و کەسە نامۆکانیان ھەیە و پاک و خاوێن و پێشبینیکراون. تەمەنی ئەم پشیلەیە نزیکەی ١٠ ساڵە، بەڵام لە بارودۆخێکی باشدا دەتوانێت بگاتە ١٩ ساڵ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Press Release February 1, 2016 - Top 10 Breeds for 2015". cfa.org. Retrieved 2016-07-08. ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "The Cat Fanciers' Association Announces Most Popular Breeds for 2020". cfa.org. February 25, 2021. Retrieved 2021-04-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Lipinski, Monika J.; Froenicke, Lutz; Baysac, Kathleen C.; Billings, Nicholas C.; Leutenegger, Christian M.; Levy, Alon M.; Longeri, Maria; Niini, Tirri; Ozpinar, Haydar (2008-01). "The ascent of cat breeds: genetic evaluations of breeds and worldwide random-bred populations". Genomics. 91 (1): 12–21. doi:10.1016/j.ygeno.2007.10.009. ISSN 1089-8646. PMC 2267438. PMID 18060738. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  4. ^ "Persian Breed Group" (PDF). TICA.org. Harlingen, Texas: The International Cat Association. May 1, 2004. Archived from the original (PDF) on August 2, 2010. Retrieved July 9, 2015. ٢ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.