پارتی دیموکراتی کلدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارتی دیموکراتی کلدان (بە ئینگلیزی: Chaldean Democratic Party) یان یەکێتیی دیموکراتی کلدان (بە ئینگلیزی: Chaldean Democratic Union) حیزبێکی مەسیحی دیموکرات لە عێراق و باشووری کوردستانە. ئەو حیزبە وەکوو پێکھاتەیەکی لیستی کوردستانی، بۆ بەرەوپێشبردنی نەتەوە و میراتی کلدان داڕێژراوە. ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کلدان بە ناوی ئەبلەحەد ئەفرایم ساوا لە ھەردوو ھەڵبژاردنی مانگەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبژێردرا. ئەو حیزبە بە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەدوای لەشکرکێشی بۆسەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دروست کراوە.[١] پارتی دیموکراتی کلدان لە ھەڵبژاردنی پارێزگای بەسرە لە ساڵی ٢٠٠٩دا کورسی یەدەگی مەسیحییەکانی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Article: Iraq: New Chaldean party licensed to operate in Kurdish region. | AccessMyLibrary - Promoting library advocacy". AccessMyLibrary. 2003-02-27. Retrieved 2012-05-14.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]