وەن پیس (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٣)

ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وەن پیس
چەشنخەیاڵی ئەکشن
کۆمیدیای دراما
فەنتازیای تەلەڤیزیۆن
پەرەپێدەرمات ئۆوێنز
ستیڤن مایدا
ئەکتەرانئیناکی گۆدۆی
ئێمیلی ڕود
ماکێنیو
ڤینسێنت ڕیگان
جێف وارد
مۆرگان دەیڤز
جاکۆب ڕۆمیرۆ گیبسۆن
تاز سکایلار
گێڕاوتەوە لەلایەنئیان ماکشەین
ئاوازدانەر(ان)سۆنیا بێلۆسۆڤا
جیۆنا ئۆستینێلی
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شانشینی یەکگرتوو
ژاپۆن
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرمات ئۆونز
ستیڤن مایدا
مارتی ئادێلشتاین
بێکی کلیمەنتس
کریس سایمس
مارک جۆبست
تیم ساوسام
تێتسو فوجیمورا
ئێیچیرۆ ئۆدا
بەرھەمھێنەر(ان)تاکوما نایتۆ
ئامی ھۆریوچی
مۆنتاژئێریک لیتمان
تێسا ڤێرفوس
کیڤن دی ڕۆس
تیرسا ھاکشاو
شوێنەکانی تۆمارکردنئەفریقای باشوور
وێنەگرنیکۆڵ ھیرش ویتاکەر
مایکل ود
ماوەی پەخش٤٩ بۆ ٦٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرکاجی پرۆداکشنز
تۆمۆرۆ ستۆدیۆز
شوێشا
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣١ی ئابی ٢٠٢٣ – ئێستا

وەن پیس (بە ئینگلیزی: One Piece) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەرگەرمی فانتازیایە کە لەلایەن مات ئۆوێنز و ستیڤن مایدا بۆ نێتفلێکس پەرەی پێدراوە. زنجیرەکە وەرگێڕانی ئەکشنی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە مانگای ژاپۆنی بەردەوام لە ساڵی ١٩٩٧ بە ھەمان ناو لەلایەن ئێیچیرۆ ئۆدا، کە خۆی وەک ڕاوێژکارێکی سەرەکی داھێنەرانە بۆ زنجیرەکە کاری کردووە. لەلایەن کۆمپانیای کاجی پرۆداکشنز و شوێشا (کە مانگاکەش بڵاودەکەنەوە) بەرھەم ھێنراوە. زنجیرەکە ڕۆڵی کاستێک دەگێڕن کە بریتین لە ئیناکی گۆدۆی، ئێمیلی ڕود، ماکینیو، جاکۆب ڕۆمیرۆ گیبسۆن، و تاز سکایلار وەک پێنج ئەندامی سەرەکی چەتەی دەریایی کڵاوی پەڕۆ.

زنجیرەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار نمایشکرا،[١] و پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ھەردوو ڕەخنەگران و ھەوادارانەوە وەرگرت کە ستایشی نمایشەکان، چیرۆک، کاریگەرییە بینراوەکان و دڵسۆزی گشتییان بەرامبەر بە کارەکتەرەکان و ڕووداوەکان لە سەرچاوە ماددەکانەوە کرد.[٢][٣] چەندین شوێن بە یەکێک لە باشترین وەرگێڕانی ئەنیمەی لایڤ ئەکشن (ئەکشنی ڕاستەوخۆ) ناویان ناوە، بە پێشکەوتنێکی گەورە بە بەراورد بە ھەوڵەکانی پێشووی نێتفلێکس وەک وەشانی لایڤ ئەکشنی کاوبۆی بیبۆپ و دێت نۆت.[٤][٥]

چیرۆک[دەستکاری]

فیلمەکە بەدوای سەرگەرمییەکانی مۆنکی دی لوفی دەگەڕێت، کە گەنجێکی چەتەی دەریایییە و توانای درێژکردنەوەی جەستەی ھەیە وەک لاستیک دوای خواردنی میوەیەکی سەروو سروشتی کە پێی دەوترێت میوەی گوم-گوم. چیرۆکەکە بەو شێوەیە دەست پێدەکات کە لوفی کە گەشتێک دەکات بۆ دۆزینەوەی گەنجینەی کۆتایی کە بە وەن پیس ناسراوە، کە دەوترێت دەسەڵاتێکی بێئەندازە دەبەخشێت و ھەرکەسێک بیدۆزێتەوە دەیکاتە پاشای چەتەی دەریایی. لە درێژەی گەشتەکەیدا، لوفی تیمێک لە کەسانی ھەمەچەشن و بەتوانا کۆدەکاتەوە کە ھاوبەشی خەونەکەین و بە چەتەی دەریایی "کڵاوی پەڕۆ" ناسراون.

بەدرێژایی گەشتەکانیان، لوفی و تیمەکەی ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوەی جۆراوجۆر دەبنەوە، ھەروەھا ڕووبەڕووی دوژمنی مەترسیدار دەبنەوە و دوورگە نھێنییەکان دەگەڕێن بەدوای ئاماژەیەکدا سەبارەت بە وەن پیس. ئەوان بەناو ئاوە پشێوەکاندا دەڕۆن کە پڕن لە چەتەی دەریایی و ھێزی دەریایی و بوونەوەرە بەھێزەکان و پیلانگێڕییەکانی حکوومەت.

جیھانی وەن پیس فراوانە و وردەکارییەکانی دەوڵەمەندە. پێکھاتووە لە چەندین دەریا و دوورگە کە لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە حوکمڕانی دەکرێن. حکوومەتی جیھان لە ڕێگەی ھێزە سەربازییەکەیەوە کە پێی دەوترێت ھێزی دەریایی کۆنترۆڵی خۆی دەپارێزێت لەکاتێکدا تیمە بەھێزەکانی چەتەی دەریایی بە ئازادی بەدوای ئامانجەکانی خۆیاندا دەگەڕێن. لەگەڵ پێشکەوتنی چیرۆکەکەدا، تیمی لوفی بەھێزتر دەبن، ھاوپەیمانی لەگەڵ چەتەی دەریایی دیکە دروست دەکەن و دژایەای نەیارانی بەھێزی وەک واڕلۆرد، یۆنکۆ (چوار ترسناکترین چەتەی دەریایی) دەکەن، تەنانەت ڕووبەڕووی بەرپرسە باڵاکانی حکوومەت دەبنەوە. شانبەشانی شەڕە چڕەکانیان، چیرۆکی پشتەوەی کەسی بۆ ھەر ئەندامێکی چەتەی دەریایی کڵاوی پەڕۆ دەکۆڵرێتەوە.[٦][٧]

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

سەرەکییەکان[دەستکاری]

  • ئیناکی گۆدۆی وەک مۆنکی دی لۆفی؛ چەتەیەکی دەریایی بەھرەمەندە و جەستەیەکی لاستیکی ھەیە کە بەھۆی خواردنی میوەیەکی سەیرەوە ئەو ھێزەی بەدەست ھێناوە. ئامانجی سەرەکی ئەو ئەوەیە کە گەنجینەی وەن پیس لەگەڵ تیمێک بدۆزێتەوە و ببێتە پاشای چەتەی دەریایی.
  • کۆڵتۆن ئۆسۆریۆ وەک مۆنکی دی لوفی گەنج
  • ئیمیلی ڕۆد وەک نامی؛ دزێکی نادیارە، دەیەوێت نەخشەیەک بۆ ھێڵی گەورە بدۆزێتەوە، کە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە وەن پیس لەوێیە.
  • لیلی فیشەر وەک نامی گەنج
  • ماکینیوو وەک ڕۆرۆنۆوا زۆرۆ؛ شمشێربازێکی لێھاتووە، و ھونەری سێ شمشێری بەکاردێنێت، و دەیەوێت ببێتە گەورەترین شمشێربازی جیھان.
  • جەیکۆب ڕۆمیرۆ گیبسن وەک ئوسۆپ؛ کەسێکی شارەزایە لە تەقەکردن و دانانی فێڵ و داھێنان، دەیەوێت ببێتە شەڕکەرێکی گەورە و بەھێز.

پاڵپشتەکان[دەستکاری]

  • مایکل دۆرمان وەک گۆڵد ڕۆجەر، پاشای پێشووی چەتەی دەریایی
  • بێن کاگۆسیمۆر وەک بەڕێز سێڤن، شمشێربازێک کە لەلایەن ڕێکخراوێکی تاوانکارییەوە بەناوی بارۆک وۆرکزەوە نێردراوە بۆ ئەوەی چاوی بە زۆرۆ بکەوێت
  • نیکۆڵ فۆرتوین وەک ڕیریکا بارتەندەر لە شاری شێڵز تاون
  • چانتێ گراینگەر وەک بانچینا، دایکی ئوسۆپ
  • ئۆدری سایمۆن وەک شیمۆتسوکی کوینا ھاوڕێی منداڵی زۆرۆ و شمشێربازی لێھاتوو
  • ناتان کاستڵ وەک شیمۆتسوکی کوشیرۆ، شمشێربازێکی بەھێز و مامۆستای ڕۆرۆنوا زۆرۆ بوو
  • میڵتۆن شۆر وەک دۆن کریگ، کاپتنی بەلەمێکی چەتەی دەریایی کە زرێپۆشێکی پڕ لە چەکی شاراوە لەبەردایە

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پەرەپێدان[دەستکاری]

لە تەممووزی ٢٠١٧، سەرنووسەری ھەفتەنامەی شۆنێن جامپ ھیرۆیوکی ناکانۆ ڕای گەیاند کە ستۆدیۆکانی تۆمۆرۆ (ھاوبەشی نێوان مارتی ئەدێلشتاین و ستۆدیۆکانی ئای تی ڤی) و شوێشا دەست دەکەن بە بەرھەمھێنانی وەرگێڕانێکی تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆی ئەمریکی لە زنجیرە مانگای وەن پیسی ئێیچیرۆ ئۆدا وەک بەشێک لە ئاھەنگی ٢٠ ساڵەی زنجیرەکە.[٨][٩][١٠] ئۆدا وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرەکە شانبەشانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستۆدیۆکانی تۆمۆرۆ ئەدێلشتاین و بێکی کلیمەنتس کاری دەکرد.[٩] بەپێی زانیارییەکان زنجیرەکە بە داستانی ڕۆژھەڵاتی شین دەستپێدەکات.[١١] ھەروەھا ئادێلشتاین وتی تێچووی بەرھەمھێنان دەتوانێت ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.[١٢]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ ئۆدا ئاشکرای کرد کە نێتفلێکس داوای وەرزی یەکەمی کردووە کە لە دە ئەڵقە پێکھاتووە.[١٣] لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠، بەرھەمھێنەر مارتی ئادێلشتاین لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای سایفی وایر ئاشکرایکرد کە لە سەرەتادا بڕیاربوو زنجیرەکە لە شاری کیپ تاون لە ستۆدیۆکانی فیلمی کیپ تاون لە دەوروبەری مانگی ئابدا دەست بە وێنەگرتنی بکات بەڵام بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەوە بۆ دەوروبەری مانگی ئەیلوول دواکەوتبوو. ھەروەھا ئاشکرای کردووە کە، لە ھەمان چاوپێکەوتندا، ھەر دە سیناریۆکە بۆ زنجیرەکە نووسراوە و بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا دەست بە کاستینگ بکەن.[١٤] بەڵام بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نووسەر مات ئۆوێنز لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ڕای گەیاند کە ھێشتا کاستینگ دەستی پێنەکردووە.[١٥][١٦][١٧]

لە مانگی ئازاری ٢٠٢١، بەرھەمھێنان دەستی پێکردەوە و نمایشکار ستیڤن مایدا ئاشکرای کرد کە ناوی کۆدی زنجیرەکە پرۆژەی ڕۆجەرە.[١٨] لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١ زنجیرەکە یەکەم نیگای خۆی بۆ لۆگۆی زنجیرەکە ئاشکرا کرد.[١٩] ھەر لەو مانگەدا باس لەوە کرا کە مارک جۆبست دەرھێنەری ئەڵقەی تاقیکاری زنجیرەکە دەبێت؛[٢٠] لەلایەن کارگێڕانی نێتفلێکسەوە پەیوەندی پێوەکرا بۆ دەرھێنان بەھۆی پەیوەندییە ئەرێنییەکانیانەوە دوای ئەوەی جۆبست ئەڵقەکانی زنجیرەکانی نێتفلێکسی وەکو دێردیڤڵ, لۆکی کەیج و جادووگەرەکە بەڕێوەبرد. جۆبست بەھۆی تۆنی گەشبینانەی سیناریۆکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کارکردن لەسەر زنجیرەی وەن پیس.[٢١] لە شوباتی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا کە ئاریسو کاشیواگی دەبێتە دەرھێنەری داھێنەر و دیزاینەری ناسنامەی براندی نمایشەکە، کە لەوێدا لۆگۆ و زنجیرەی ناونیشان و ھتد دروست دەکات و دیزاین دەکات[٢٢][٢٣] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، شانبەشانی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنی زیادەی کاستینگ، باس لەوە کرا کە سەرۆکی نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار مات ئۆوێنز وەک ھاوبەشی نمایشکار شانبەشانی مایدا کاردەکات.[٢٤] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا، ئیما سولیڤان دەرھێنەری ئەڵقەکانی زنجیرەکە بووە. لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣، مارتی ئەدێلشتاین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستۆدیۆکانی تۆمۆرۆ ئاشکرایکرد کە سیناریۆکانی وەرزی دووەم ئامادەن بەڵام نەتوانرا وێنەگرتن دەست پێبکات تاوەکو مانگرتنی SAG-AFTRA چارەسەر نەکرێت. سەرۆکی ستۆدیۆی تومۆرۆ بێکی کلیمەنتس ڕایگەیاند کە کاتێک دەتوانن دەست بە وێنەگرتن بکەن، پێشبینی دەکەن وەرزی دووەم دوای ١٢-١٨ مانگ پەخش بکرێت. بەڵام کۆمپانیای نێتفلێکس بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە زنجیرەکە بۆ وەرزی دووەم نوێ دەکرێتەوە.

ڕۆڵگێڕان[دەستکاری]

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کاستی سەرەکی کە ڕۆڵی چەتەی دەریایی کڵاوی پەڕۆ دەگێڕن لە ڕێگەی زنجیرەیەک پۆستەری داواکراوەوە ئاشکرا کرا: ئیناکی گۆدۆی وەک مۆنکی دی لوفی، ماکێنیو وەک ڕۆرۆنۆوا زۆرۆ، ئێمیلی ڕود وەک نامی، جاکۆب ڕۆمیرۆ گیبسۆن وەک ئوسۆپ و تاز سکایلار وەک سانجی.[٢٥]

لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، نێتفلێکس مۆرگان دەیڤز وەک کۆبی، ئیلیا ئیسۆرێلیس پاولینۆ وەک ئەلڤیدا، ئایدن سکۆت وەک ھێلمێپۆ، جێف وارد وەک باگی، مەکینلی بێلچەری سێیەم وەک ئارلۆنگ، ڤینسێنت ڕیگان وەک گارپ و پیتەر گادیۆت وەک شانکس زیادکرد بۆ کاستەکە لە ڕۆڵی دووبارەبووەوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لانگلی کیرکوود وەک کاپتن مۆرگان، سێلێست لۆتس وەک کایا، ئەلێکساندەر مانیاتیس وەک کلاھادۆر، کرایگ فێربراس وەک زێف، ستیڤن وارد وەک دراکول میھۆک و چیۆما ئومێلا وەک نۆجیکۆ زیادکرا.[٢٦] لە مانگی ئابی ٢٠٢٢، بیانکا ئۆستویزن و چانتێ گراینگەر و گرانت ڕۆس پەیوەندییان بە کاستی زنجیرەکە کرد و بە ڕێککەوت ڕۆڵی شام و بانچینا و گێنزۆیان گێڕا.[٢٧] لە شوباتی ٢٠٢٣ ئاشکرا بوو کە ستیڤڵ مارک ڕۆڵی یاسۆپی وەرگرتووە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣دا ئاشکرا بوو کە یاندرێ لی ڕۆکس ڕۆڵی کوروبی گێڕاوە. لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٣ ئاشکرا بوو کە ئەکتەرە دەنگییە ڕەسەنەکانی ژاپۆن لە ئەنیمەی وەن پیس دەنگی کارەکتەرەکان بۆ دۆبلاژەکەی بە ژاپۆنی دەدەن.[٢٨][٢٩][٣٠] ھەموو کارەکتەرەکان لەلایەن کاستی دەنگی ڕەسەنی ژاپۆنییەوە دۆبلاژ کراون، جگە لەوەی کە ئارلۆنگ دەنگی لەلایەن ھیرۆکی تۆچییەوە دەدرێت، کە جێگەی جورۆتا کۆسوگی لە ئەنیمەکەدا گرتووە بە ھۆکاری دیارینەکراو.[٣١][٣٢]

وێنەگرتن[دەستکاری]

مایدا بە فەرمی ڕای گەیاند کە وێنەگرتنی سەرەکی لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە،[٣٣][٣٤] و لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ وێنەگرتنەکە تەواو بووە.[٣٥][٣٦][٣٧] لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ دەرھێنەر مارک جۆبست نوێکاری ئەوەی کرد کە وێنەگرتنی دوو ئەڵقەی یەکەمی بەرنامەکەی تەواو کردووە.[٣٨] بەشێک لە وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا لە ستۆدیۆی کیپ تاون ئەنجامدرا.[٣٩][٤٠][٤١] نیکۆڵ ھیرش ویتاکەر، سینەماکاری بەرنامەکە ڕای گەیاندووە، شەش ھەفتە پێش دەستپێکردنی بەرھەمھێنان، تیمی تەواوەتی بۆ بەرنامەکە ھەبووە.[٤٢]

مۆسیقا[دەستکاری]

سۆنیا بێلۆسۆڤا و جیۆنا ئۆستینێلی بەکرێگیران بۆ ئامادەکردنی نووەتەی زنجیرەکە.[٤٣] یەکەم گۆرانی لە دەنگی زنجیرەکە بە ناوی «سامان ناوبانگ دەسەڵات» لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە پلاتفۆرمی ستریمینگی مۆسیقادا بەردەست بوو. دووەم گۆرانی بە ناوی «کەشتییەکانم دانراون» کە گۆرانیبێژی نەرویجی ئاورۆرا بەشداربوو، لە ٢٥ی ئابدا بڵاوکرایەوە.[٤٤]

داھات[دەستکاری]

بوودجەی بەرھەمھێنانی زنجیرەی وەن پیش نزیکەی ١٧٫٢٧ ملیۆن دۆلار بووە بۆ ھەر ئەڵقەیەک، کە یەکسانە بە ١٣٨ ملیۆن دۆلار بۆ وەرزی یەکەم.[٤٥] بە بەراورد لەگەڵ دروستکردنەکانی تری نێتفلێکس کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، «دێت نۆت بوودجەی ڕاپۆرتکراوی ٤٠ ملیۆن دۆلاری ھەبوو، و تێچووی مەزەندەکراوی کاوبۆی بیبۆپ لە نێوان ٦–٧ ملیۆن دۆلار بوو بۆ ھەر ئەڵقەیەک».[٤٦] دەوترێت زنجیرەی وەن پیس دووەم بەرزترین بوودجەی نێتفلێکسی ھەبووە تا ئێستا تەنھا وەرزی چوارەمی زنجیرەی شتە نامۆکان بەرزتر بووە و ٢٧٠ ملیۆن دۆلار بووە. بە بەراورد لەگەڵ بوودجەی نمایشەکان لە خزمەتگوزارییەکانی تری ستریمینگ، کۆڵایدەر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بوودجەی زنجیرەی وەن پیس زیاترە لە فیلمی «سی»ی و ماندەلۆریان ی دیزنی کە ھەردووکیان «نرخی ھەر ئەڵقەیەک ١٥ ملیۆن دۆلار بوون»، بەرنامەکانی وەک بنەماڵەی ئەژدیھا لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ، وانداڤیژن لە کۆمپانیای دیزنی و زنجیرە شای ئەنگوستیلەکان: ئەنگوستیلەی ھێز لە کۆمپانیای ئەمازۆن ڤیدیۆ ھەموویان بوودجەی ھەر ئەڵقەیەکیان زیاتر بووە و بە ڕێککەوت ٢٠ ملیۆن دۆلار و ٢٥ ملیۆن دۆلار و ٥٨ ملیۆن دۆلار بووە.[٤٧]

بەبازاڕکردن[دەستکاری]

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، وادەی یەکەمی زنجیرەکە و ترەیلەری فەرمی لەلایەن کاستی سەرەکییەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کاتی چاپی چوارەمی فیلمی «توودۆم» لە پاڕکی ئیبیراپوێرا لە ساوپاولۆی بەڕازیل ئاشکراکرا.[٤٨] تەواوی پێشکەشکردنەکە لە ھۆڵی «ئیبیراپوێرا» و ڕاستەوخۆ لە چەندین کەناڵی فەرمی یووتیووبی سەر بە نێتفلیکسەوە پەخشکرا. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ماڵپەڕێکی بانگەشە بۆ زنجیرەکە دەستیپێکرد.[٤٩]

ماڵپەڕەکە بە ناوی "Straw Hat Grand Fleet" بوو، ناوەڕۆکی پشت پەردە و ھەروەھا بەشێک بۆ دروستکردنی پۆستەری خواستراو بە خواستی خۆتی تێدابوو.[٥٠] لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ کۆمپانیای نێتفلێکس ترەیلەری فەرمی و نامەیەکی کەسی لەلایەن ئۆدا بڵاوکردەوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، نێتفلێکس ڕێکەوت و شوێنی ئاھەنگەکانی ھەوادارانی جیھانی ڕاگەیاند پێش نمایشکردنی یەکەمی زنجیرەکە. خشتەی چالاکییەکان بە ناوی «کڵاوی پەڕۆیی لە سەرانسەری جیھان یەکدەگرن» بوو، نمایشکردنی ئەڵقەی یەکەمی لە ٢٤ی ئاب لە سانتا مۆنیکا لە کالیفۆڕنیا لە دەرچەی سانتا مۆنیکا لەخۆگرتبوو.[٥١] شار و ڕێکەوتەکانی دیکە کە ئاھەنگی ھەوادارانی تێدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڕێوەچوو، بریتیبوون لە پاریس، لە ٢٩ی ئاب؛ جاکارتا، تۆکیۆ، میلان و مانیلا، لە ٣٠ی ئاب؛ و مەکسیکۆ سیتی، ڕیۆ دێ ژانێرۆ و بانکۆک، لە ٣١ی ئاب.[٥٢][٥٣]

لەنێو ئەو شوێنە سەرنجڕاکێشانەی کە بۆ ئاھەنگە جیھانییەکان ڕاگەیەندراون، کۆپییەکی قەبارەی ژیانی گۆینگ مێری ھەیە کە لە کەناری کۆپاکابانا لە ٣١ی ئاب تا ١٠ی ئەیلوول نمایش کرا.[٥٤] لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ کۆمپانیای نێتفلێکس ترەیلەری کۆتایی زنجیرەکەی بڵاوکردەوە.[٥٥]

پێشوازی[دەستکاری]

لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی نمایشی دا، بینەری ھاوکاتی بەرنامەکە لە نێتفلێکس گەیشتە پلەی یەکەم لە ٨٤ وڵاتدا، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی یەکەمی نێتفلێکسی تێپەڕاند کە پێشتر لەلایەن شتە نامۆکان و وێنزدەی تۆمارکرابوو.[٥٦][٥٧] لە ٢٨ی ئاب تا ٣ی ئەیلوول لە پلەی یەکەمی ھەفتانەی نێتفلێکسی جیھانیدا بوو، لە ڕیزبەندی ١٠ باشترینەکانی ٩٣ وڵات و پلەی یەکەمی ٤٦ وڵاتی گرتووە، ١٤٠ ملیۆن کاتژمێر تەماشاکردن و ١٨٫٥ ملیۆن بینەر بووە؛ بەڵام کۆمپانیای دیدلاین ھۆڵیوود ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی بینەری یەکەمی فیلمەکەی لە چاو «وێنزدەی و شاژن شارلۆت» کەمتر بووە کە لە ھەفتەکانی یەکەمدا بە نزیکەیی ٤٣ ملیۆن و ٢٤ ملیۆن بینەری ھەبووە.[٥٨] بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فۆربێس دوای چەند ڕۆژێک لە بڵاوبوونەوەی، ڕیزبەندی بینەرانی بەرنامەکە لە ڕۆتن تۆمەیتۆز ٩٥٪ بووە، بووە بەرزترین ڕیزبەندی تا ئێستا بۆ بەرنامەیەکی نێتفلێکس کە زیاتر لە ١٠ ھەزار پێداچوونەوەی بینەر لە سایتەکەدا ھەبووە.[٥٩] کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز ڕاپۆرت دەکات کە ٨٧٪ی ٥٢ ڕەخنەگر پێداچوونەوەی ئەرێنییان بە زنجیرەکە کردووە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٧٫٧/١٠. لەسەر مێتاکریتیک، زنجیرەکە تێکڕای نمرەی قورسایی ٦٧ لە کۆی ١٠٠ بەدەست دەھێنێت، بە پشتبەستن بە ٢١ ڕەخنەگر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ «پێداچوونەوە بەگشتی لەبار».[٦٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Massoto, Erick (June 17, 2023). "It's Time to Meet the Straw Hat Pirates in 'One Piece' Live-Action Trailer". Collider. Archived from the original on June 17, 2023. Retrieved June 17, 2023.
  2. ^ "'One Piece' review: Netflix brings new hope to live-action anime again". Lifestyle Asia Singapore. 2023-09-04. Archived from the original on September 5, 2023. Retrieved 2023-09-04.
  3. ^ Edwards, Chris (2023-08-31). "'One Piece' first reviews praise Netflix series as faithful adaptation". NME. Archived from the original on September 4, 2023. Retrieved 2023-09-04.
  4. ^ Shaw, Angel (2023-09-04). "All 14 Netflix Live-Action Anime Adaptations, Ranked Worst To Best (Including One Piece)". Screen Rant. Retrieved 2023-09-08.
  5. ^ Aubrey, Dave (2023-09-05). "Netflix's One Piece Is The Best Anime Adaptation, But Still Disappointing". Men's Journal. Retrieved 2023-09-08.
  6. ^ Del Rosario, Alexandra (2021-11-09). "'One Piece': Iñaki Godoy To Star As Monkey D. Luffy In Netflix Live-Action Series; Mackenyu, Emily Rudd, Jacob Romero Gibson & Taz Skylar Board Cast". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 9, 2021. Retrieved 2022-02-14.
  7. ^ Khiran, Kania (2023-06-18). "Sinopsis Live-Action One Piece TV Series Netflix". Pulsapedia.com (بە ئەندەنووسی). Archived from the original on June 19, 2023. Retrieved 2023-06-18.
  8. ^ Nagata, Kazuaki (2017-07-21). "Popular manga 'One Piece' to be remade into live-action TV drama". The Japan Times. Archived from the original on July 21, 2017. Retrieved 2021-09-03.
  9. ^ ئ ا Birnbaum, Debra (2017-07-31). "Tomorrow Studios to Develop Japanese Comic 'One Piece' as Live-Action TV Series". Variety. Archived from the original on July 31, 2017. Retrieved 2021-09-03.
  10. ^ "About Netflix - NETFLIX SETS SAIL WITH ONE PIECE BASED ON THE ORIGINAL JAPANESE MANGA". About Netflix. Archived from the original on August 6, 2021. Retrieved 2022-02-26.
  11. ^ "One Piece Live-Action Hollywood Series To Begin With East Blue Arc". LRM. 2017-12-20. Archived from the original on December 22, 2017. Retrieved 2021-09-03.
  12. ^ Pineda, Rafael Antonio (2017-07-24). "Marty Adelstein: One Piece Live-Action Series 'Could Set New Record for TV Production Costs'". Anime News Network. Archived from the original on July 25, 2017. Retrieved 2022-02-11.
  13. ^ "UPDATED: Live-Action One Piece Series Gets 10-Episode Order At Netflix". LRM. 2020-01-29. Archived from the original on January 29, 2020. Retrieved 2021-09-03.
  14. ^ Jackson, Matthew (2020-05-19). "Exclusive: Snowpiercer's Marty Adelstein updates us on his 'Cowboy Bebop' and 'One Piece' series". SYFY WIRE. Archived from the original on May 20, 2020. Retrieved 2021-09-03. ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Wang, Tiffany (2020-09-23). "Netflix's One Piece Live-Action Series Has NOT Started Casting Despite Rumors". Screen Rant. Archived from the original on September 25, 2020. Retrieved 2021-09-03.
  16. ^ Andreeva, Nellie (2020-01-29). "'One Piece' Live-Action Series Based On Manga Classic Ordered By Netflix From Tomorrow Studios". Deadline Hollywood. Archived from the original on January 30, 2020. Retrieved 2022-02-02.
  17. ^ Lacerna, Michael (January 5, 2022). "REPORT: One Piece Set Photos Show First Look at Live-Action Series' Pirate Ships". CBR. Archived from the original on January 5, 2022. Retrieved 2022-02-02.
  18. ^ "Netflix's Live-Action One Piece Show Returns To Production". Screen Rant. 2021-03-17. Archived from the original on March 18, 2021. Retrieved 2021-09-03.
  19. ^ "Netflix's One Piece Shares First Look at Script". Anime. Archived from the original on September 3, 2021. Retrieved 2021-09-03.
  20. ^ "EXCLUSIVE: 'Daredevil's Marc Jobst to Direct Netflix's 'One Piece' Pilot Episode". Murphy's Multiverse. 2021-09-23. Archived from the original on September 23, 2021. Retrieved 2021-09-23.
  21. ^ Hermanns, Grant (2023-08-29). "One Piece Director Marc Jobst On Working With Eiichiro Oda & Properly Casting A Manga Adaptation". ScreenRant. Archived from the original on August 29, 2023. Retrieved 2023-08-29.
  22. ^ "Netflix One Piece Logo + Brand Identity". Arisu. Archived from the original on November 22, 2021. Retrieved 2022-09-03.
  23. ^ Aberl, Joseph (2022-02-14). "Netflix's Approach to 'One Piece's New Logo is to Reflect Its "Cinematic Scale"". Murphy's Multiverse. Archived from the original on February 15, 2022. Retrieved 2022-09-03.
  24. ^ Del Rosario, Alexandra (March 8, 2022). "'One Piece': Morgan Davies, Ilia Isorelýs Paulino & Aidan Scott Among 6 Cast In Netflix Live-Action Series". Deadline Hollywood. Archived from the original on March 9, 2022. Retrieved September 25, 2022.
  25. ^ Del Rosario, Alexandra (November 9, 2021). "'One Piece': Iñaki Godoy To Star As Monkey D. Luffy In Netflix Live-Action Series; Mackenyu, Emily Rudd, Jacob Romero Gibson & Taz Skylar Board Cast". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 9, 2021. Retrieved September 25, 2022.
  26. ^ Piece, One [@Eiichiro_Staff] (March 28, 2022). "【ONE PIECE NEWS 配信中③】#Netflix 実写ドラマ 追加キャスト発表③ ◆シャンクス役/PETER GADIOT(ピーター・ガディオット)#ONEPIECE #ONEPIECENEWS" [Live-action drama additional cast announcement ③ The role of Shanks / PETER GADIOT (Peter Gadiot)] (Tweet) (بە ژاپۆنی). Retrieved March 28, 2022 – via Twitter.
  27. ^ Del Rosario, Alexandra (June 6, 2022). "Netflix 'One Piece' Live-Action Series Adds Six To Cast; Star Iñaki Godoy & Showrunners Tease Epic Sets". Deadline Hollywood. Archived from the original on June 6, 2022. Retrieved June 6, 2022.
  28. ^ Aberl, Joseph (August 16, 2022). "Latest Live-Action 'One Piece' Castings Hint at Syrup Village Arc". Murphy's Multiverse. Archived from the original on August 16, 2022. Retrieved August 16, 2022.
  29. ^ Aberl, Joseph (August 19, 2022). "'Warrior' Actor Joins Live-Action 'One Piece'". Murphy's Multiverse. Archived from the original on August 18, 2022. Retrieved August 19, 2022.
  30. ^ Aberl, Joseph (February 23, 2023). "Netflix's 'One Piece' Adds Stevel Marc as Red-Haired Pirate Yasopp". Murphy's Multiverse. Archived from the original on February 23, 2023. Retrieved February 23, 2023.
  31. ^ Aberl, Joseph (March 8, 2023). "'Tomb Raider' Actor to Play Kuroobi in Netflix's 'One Piece'". Murphy's Multiverse. Archived from the original on March 8, 2023. Retrieved March 8, 2023.
  32. ^ "The Original ONE PIECE Japanese Cast Joins the Upcoming Live-Action Adaptation". Netflix. 2023-07-02. Archived from the original on August 31, 2023. Retrieved 2023-08-31.
  33. ^ Dinsdale, Ryan (2022-02-02). "Netflix's Live-Action One Piece Series Begins Production". IGN. Archived from the original on February 2, 2022. Retrieved 2022-02-02.
  34. ^ Pineda, Rafael Antonio (2022-02-01). "Netflix's Live-Action One Piece Series Begins Filming". Anime News Network. Archived from the original on February 2, 2022. Retrieved 2022-02-02.
  35. ^ Luster, Joseph (February 2022). "Netflix's Live-Action One Piece Series is Officially in Production". Crunchyroll. Archived from the original on February 15, 2022. Retrieved 2022-02-03.
  36. ^ Bentz, Adam (2022-08-24). "One Piece Nami Actor Celebrates Filming Wrap With Heartfelt Post". Screen Rant. Archived from the original on August 24, 2022. Retrieved 2022-08-29.
  37. ^ Choudhary, Sayantan (November 13, 2022). "Netflix's 'One Piece' Live-Action Series: Cast, Plot, Sneak Peek, and Everything We Know So Far". Collider. Archived from the original on November 13, 2022. Retrieved November 28, 2022.
  38. ^ Jobst, Marc [@marcjobst1] (May 8, 2022). "4 of the Hats with me the day after wrap on eps 1&2 Epic shoot. Wow! WOW! The most funny, talented, big hearted, beautiful people who you will fall in love and who will BLOW YOU AWAY! @onepiecenetflix" (Tweet) – via Twitter.
  39. ^ "One Piece is coming to life right here at Cape Town Film Studios". www.capetownetc.com. Archived from the original on July 7, 2022. Retrieved 2022-09-03.
  40. ^ "Netflix's One Piece Wraps Filming with One Star's Touching Letter". Anime. Archived from the original on August 25, 2022. Retrieved 2022-09-03.
  41. ^ Lacerna, Michael (2022-03-28). "Netflix's Live-Action One Piece Casts Its Red-Haired Shanks". Comic Book Resources. Archived from the original on March 29, 2022. Retrieved 2022-09-03.
  42. ^ Academy, Filmmakers (2022-09-07). ""ONE PIECE" CINEMATOGRAPHER NICOLE HIRSCH WHITAKER". Filmmakers Academy. Archived from the original on September 8, 2022. Retrieved 2022-09-08.
  43. ^ Danoff, Owen (July 21, 2023). "One Piece Taps Sonya Belousova & Giona Ostinelli As Composers & Songwriters". Screen Rant. Archived from the original on July 22, 2023. Retrieved 21 July 2023.
  44. ^ Patches, Matt (August 25, 2023). "Hear Aurora's One Piece song 'My Sails Are Set,' and the wild story behind it". Polygon. Archived from the original on September 6, 2023. Retrieved September 6, 2023.
  45. ^ "What was the budget for Netflix's One Piece?". Cosmopolitan (بە ئینگلیزی). 2023-09-04. Retrieved 2023-09-07.
  46. ^ Kurland, Daniel (2023-09-06). "The Four Lessons 'One Piece' Can Teach All Live-Action Anime". The Daily Beast (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-07.
  47. ^ Kelley, Aidan (2023-07-14). "Netflix's 'One Piece' Live-Action Series: Budget Breakdown". Collider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-07.
  48. ^ "One Piece ganha primeiro trailer alucinante no TUDUM; veja". Omelete (بە پورتوگالی). June 17, 2023. Archived from the original on August 16, 2023. Retrieved 2023-06-17.
  49. ^ "5 ativações que amamos na edição 2023". Omelete (بە پورتوگالی). June 16, 2023. Archived from the original on August 16, 2023. Retrieved 2023-06-16.
  50. ^ داڕێژە:Cite Twitter
  51. ^ "Join the Straw Hats in the Epic 'ONE PIECE' Teaser". Netflix Tudum. Archived from the original on July 22, 2023. Retrieved 2023-07-24.
  52. ^ "Join the Straw Hats Around the World for 10 'ONE PIECE' Events and Screenings". Netflix Tudum. Archived from the original on August 15, 2023. Retrieved 2023-08-10.
  53. ^ Netflix Thailand [@NetflixTH] (August 11, 2023). "เตรียมพบกับอีเวนต์ 'Straw Hats Unite: รวมพลคนรักวันพีซ' กิจกรรมสำหรับว่าที่โจรสลัดที่จะล่องไปตั้งแต่ลอสแองเจลิส ญี่ปุ่น จนมาแลนดิ้งที่ไทย วันที่ 31 สิงหาคมนี้" (Tweet) (بە تایلەندی). Retrieved August 11, 2023 – via Twitter.
  54. ^ داڕێژە:Cite Instagram
  55. ^ Amin, Arezou (2023-08-30). "Final 'One Piece' Trailer Sets the Stage For an Epic Pirate Adventure". Collider. Archived from the original on August 31, 2023. Retrieved 2023-08-31.
  56. ^ "Netflix's One Piece Beats Record Set by Wednesday, Stranger Things". ComicBook.com. September 3, 2023. Archived from the original on September 3, 2023. Retrieved 2023-09-03.
  57. ^ "One Piece breaks Netflix record set by Wednesday and Stranger Things". The Independent. 2023-09-05. Archived from the original on September 5, 2023. Retrieved 2023-09-05.
  58. ^ Campione, Katie (2023-09-05). "'One Piece' Sails To Top Of Netflix TV Charts; 'You Are So Not Invited to My Bat Mitzvah' Takes No. 1 On Film List". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-09-06.
  59. ^ "Netflix's One Piece Releases Impressive Streaming Numbers". ComicBook.com. September 5, 2023. Archived from the original on September 5, 2023. Retrieved 2023-09-05.
  60. ^ Opie, David (August 31, 2023). "One Piece". Empire. Archived from the original on September 3, 2023. Retrieved 2023-09-06.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

وەن پیس لە نێتفلیکس

وەن پیس لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان