وەرزش لە ئازەربایجان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرزش لە ئازەربایجان مێژوویەکی کۆنی ھەیە لە ئێستادا وەرزشە نوێ و کۆنەکان ئەنجام دەدرێن لەلایەن خەڵکی ئازەربایجانەوە زۆرانبازی یاری نەریتیانە بەڵام تۆپی پێ و شەتڕەنج زیاتر ئەنجام دەدرێن و ھاوادارێکی زۆریان ھەیە. لە وەرزشە بەناوانگەکانی دیکە جمناستیک و جودۆ و فوتساڵ و بەرزکردنەوەی قورسایی و بۆکسێنە، ناوچە شاخاوییەکانی ئازەربایجان یارمەتی دەری وەرزشوانانی شاخەوان و خلسکێنەی سەربەفرە بۆ ڕاھێنان کردن، لە ڕووی نێودەڵەتییەوە وەرزشوانانی شەتڕەنج و زۆرانبازی لە پاڵەوانێتییەکان ئەنجامی باشیان بۆ ئازەربایجان بەدەست ھێناوە. سەرجەم یارییە وەرزشییەکان یەکێتی تایبەتەیان بۆ دروست کراوە ساڵانە پاڵەوانێتی وخولی تایبەت بەرێوەدەبن بۆ ئارەزومەندانیان

سەرچاوەکان[دەستکاری]