ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/گووگڵ ئێرت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

گووگڵ ئێرت (بە ئینگلیزی: Google Earth) نەرمامێرێکی نەخشەسازیی دیجیتاڵی بێبەرامبەرە کە لە لایەن گووگڵەوە پەرەی پێ دراوە. وێنەی وردی مانگی دەستکرد و داتای وێنەییی زەوی و شار و شوێنە سروشتییەکانی جیھان دەدات بە بەکارھێنەران. گووگڵ ئێرت تواناییی گەڕان بە دوای ناونیشان و شوێنە گرینگەکان و شوێنە بازرگانییە تایبەتەکان پێشکەش دەکات و، بژاردەی بینینی مۆدێلی سێ ڕەھەندیی شارەکان و خاڵە سەرنجڕاکێشەکانیشی ھەیە. ھەروەھا، بەکارھێنەران دەتوانن ڕێگا و گەشتی تایبەتی دروست بکەن و، مەودا و ناوچەکان بپێون و، لە چینەکانی داتا جوگرافییەکان بکۆڵنەوە، لەوانە کەشوھەوا و ھاتوچۆ و زۆر شتی تر. سەرەڕای ئەوەش، گووگڵ ئێرت ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات بەشداری لە پلاتفۆرمەکەدا بکەن بە زیادکردنی وێنە و زانیارییەکانی خۆیان بۆ نەخشەکە. گووگڵ ئێرت بووەتە ئامرازێکی بەناوبانگی پەروەردە و لێکۆڵینەوە و گەڕان و دیدێکی ناوازە بۆ جیھانەکەمان پێشکەش دەکات. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤٦، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

 لێدوان:[دەستکاری]

سڵاوتان لێبێ (Aram، Hamaredha، Mamozk، Gejeluk،، Central Kurdish، Aza) هەر کەس توانی با پێشنیار و ڕای خۆی بخاتە ڕوو، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٠، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گرینگە کە سندوقی زانیاری داتابۆکس نەبێت ئەمە بۆخۆی گرفتێکە.سەرچاوەی وتارەکە کەمە، لەگەڵ دەستتخۆشیم بۆت بەڵام من دەنگ نادەم چونکە بەراستی شارەزاییەکی وام لە بابەتەکە نییە نازانم ئایا هەقی خۆی پێدراوە یان نا.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٤٧، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: سڵاو، بۆ وتاری هەڵبژێردراو کێشە نییە گەر سندووقی زانیاریدان داتابۆکس نەبێت. بەڵام بۆ وتاری باش چ کێشەیەکی هەیە؟، هەم وەک کاک ئارام بیرم بێت وتی: ئەی بۆچی سندووقی زانیاریدانمان درووستکردووە ئەگەر بۆ وتارەکان نەبێت. تۆش وەک ئەندامێکی کۆمەڵگای ویکی سۆرانی، دەنگت لەهەموو بوارێکا گرینگە، بەدڵی خۆت بکە، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٩، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla لە ڕاستیدا پێشتریش باسێک لەسەر ئەوە کرایەوە کە داتابۆکس ئەو وتارانەی لە ویکی کوردی نین بە ئینگلیزیی نیشانی دەدات، ئەمەش بە شێوەیەک لە بایەخی وتارەکە کەم دەکاتەوە، ئەگەر بکرێنەوە کوردی باوەڕناکەم کێشە بێت. دواجار ئێمە دەلێين وتاری باش، جا پێویستە باش بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: نازانم ڕێک مەبەستت چی بوو لە ئینگلیزی، بەڵام گەر مەبەستت سەری ناوی وتارەکە بێت، ئەوا من هەموو داتابۆکسەکان دەکەم بە کوردی. جگە لەوەش وتاری باش لە ناوەڕۆکی وتارەکە دەرەکەوێت باشە نەک بە بڕیاردان لەسەر ئەوەی داتابۆکس دابنرێت یاخوود نا، وە دانان و دانەنانی داتابۆکس لە سیاسەتەکانی وتاری باشدا بوونی نییە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٧، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێم وایە بەرگریکردن لەو کەم و کورییەی کە لە وتارەکە هەیە شتێکی بێ ئەنجامە، ئێمە مەبەستمان ئەوەیە کە وتارەکە باشتر بێت، پێویست ناکات بەرگری بکەیت و لە سەری سووربیت.بەڵێ سندوقی زانیاری یەکەم کارە کە دەبێت هەبێت چونکە ئەوە زانیارییە خێراو پێویستەکان نیشان دەدات.کاتێک داتابۆکس بەکاردەهێنیت، بەستەری ئەو وتارانەی کە لەویکی کوردی بەردەست نییە هەر بە ئینگلیزیی زانیارییەکان نیشانی دەدات، بۆنموونە سەیری (دامەزرێنەر،زمان،ئامێری وەرگر، بەکارھێنان، مۆڵەت، دۆخی چاپکردن، ....) لەکاتێکدا پێویستە کوردی بن . مەبەستی من ئەوانە بوو. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: چیت پێ باشە وابکە. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٢٠، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: توانیم ڕای خۆم بگۆڕم، ئێستا سندووقەکان داتابۆکس نین. سپاس بۆ پێشنیارەکانی تۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٢، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.