وێنەی سێ ڕەھەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیستەمی وێنەی سێ دووری

وێنەی سێ دووری (بە ئینگلیزی: 3D graphics) بریتییە لە کورتکراوەی (3 Dimensional)، واتە سێ دووری یان سێ ڕەھەندی، ئەم سێ دووریە یا ڕەھەندە پێکھاتووە لە تەوەرەکانی «X، Y، Z»، کە ھەریەکێکیان دووری یان ڕەھەندی یان لایەکی شتێک دەردەخەن، بە بینینی ھەر سێ دووریەکە کارەکتەرەکە یان ماددەکە دەبێتە شتێکی بەرجەستەکراو. پێکھاتەی دەوروبەرمان ھەمووی لە شێوەی سێ ڕەھەندی دان و سێ دوورییان ھەیە. بەم شێوەیە درێژی، پانی، بەرزی بە دووریەکانی X، Y، Z دەناسرێنەوە.

بیرۆکەی سەرھەڵدان و بەرەپێدانی[دەستکاری]

زۆر دەمێکە ھەوڵدراوە بۆ ئەوەی سینەمای بەرجەستەکراو بێتە کایەوە تاکوو لە ‌تاموچێژی ڕاستەقینەی ڕووداوەکانی بێبەش نەبین. ئەگەر سەیرێکی ڕابردوو بکەین، ئەم ھەوڵانە دەبینین بە شێوەیەک لە شێوەکان وەک ئەوەی ھەندێ جار ھەوڵدرەوە دەنگەکان بکرێتە شێوەیەکی بەرجەستەکراو بە ھەموو لایەک بڵاو بکرێتەوە بە شێوەی ستریۆ، یان بڵاوکردنەوەی بۆن و بەرام لە ھەندێ لە دیمەنی تایبەتدا.

ھۆڵیوود لە ساڵی ١٩٥٣دا ھەوڵێکی لەم شێوەیەی دا، بە بەرھەم ھێنانی فلیمی ماڵی مۆم، بەڵام ھۆی سەرنەکەوتنی بیرۆکەکە و تێچوونیکی زۆر وازی لێ ھێنرا. ھەر بۆیە تا نزیکەی ئەم سەردەمەی ئێستاماندا وەستێنراو کاری لەسەر نەکرا، دوای ئەوە کۆمپانیای ئەمریکیی ڕیەڵ دی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا پەرەی پێدا و کاری لەسەر کرد.

نەرمەواڵەی سێ دووری تایبەت بە کۆمپیوتەر[دەستکاری]

لە کۆمپیوتەریش نەرمەواڵەی تایبەت ھەن بۆ دروستکردنی وێنەی سێ ڕەھەندی لەمانە:

  1. تری دی ستودیۆ ماکس (3D Studio MAX)
  2. کاتیا (CATIA)
  3. ئۆتۆکاد (Autocad)
  4. مایا (Maya)
  5. بڵێندەر (Blender)
  6. سینەما فۆڕ دی (Cinema 4D)
  7. گووگڵ سکێچ ئەپ(Google Sketch-Up)