ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
  سیاسەت   تەکنیکی   پێشنیارەکان   جۆراوجۆر  
ناوبڕەکان:
وپ:دخت
وپ:دخ/ت
بەشی تەکنیکیی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر کێشە تەکنیکییەکان سەبارەت بە ویکیپیدیا بەکاردەگیرێ. ئەگەر تووشی کێشەیەکی تەکنیکی لە داڕێژەکان، ئامرازەکان، بۆتەکان و … یان لە پەڕەکانی میدیاویکی، HTML ،CSS، JS و … بوون، دەتوانن لێرەدا وتووێژی لەسەر بکەن.

بەگەکان و کەلێنەکانی نەرمامێری میدیاویکی دەبێ لە بەگزیلادا (چۆنێتیی ڕاپۆرتی بەگێک) ڕاپۆرت بکرێ.

« وتوووێژە کۆنترەکان، ١


وەرگێڕانی داڕێژەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی بەڕێز، یەکێک لەو شتانە کە زۆر کاتمان دەگرێت لە وەرگێڕانی وتارەکاندا ئەو داڕێژانەیە کە لە ناو وتارەکاندا بەکاردێن. بەداخەوە سیستەمی میدیاویکی و ویکیپیدیا بە شێوەیەک نییە کە داڕێژەی گشتی ببێ بۆ گشت زمانەکان و ھەر لەو کاتە کە لە زمانی ئینگلیزیدا دروست دەبێت یان دەگۆڕدرێت لە زمانەکانی تریش لەبەردەستدا بێت. ئێستا کە ئەو داڕێژانە دەبینم لە ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ لە ویکیپیدیای ئینگلیزیەوە ھێناومانەتە ئێرە ھەموویان لە ویکیپیدیای ئینگلیزی گۆڕدراون و زۆر باشتر کراون. بەڵام ھینەکانی ئێمە ھەر وەک خۆیان ماون. بە بیروڕای من لەمەوبەدوا داڕێژەکان ئەوەندە بە وردی وەرنەگێڕینەوە و تەنیا ئەو شتانە کە بۆ خوێنەر دردەکەون وەربگێڕینەوە. ھەم دەستکاریکردنیان و چاککردنەوەی ھەڵەکانیان ئاسانترە و ھەم نوێکردنەوەیان. بۆ نموونە بەڕێز Diyar se داڕێژەیەکی دروستکردووە: داڕێژە:زانیاریی هونەرەکانی شەڕ کە لە en:Template:Infobox martial art وەریگێڕاوەتەوە. بگرین لە داھاتوودا ئەم داڕێژەیە لە ١٠٠ وتاردا بەکاربھێنرێت. ئەو کاتە من ئەمەوێ ھەڵەکانی چاک بکەمەوە: «هونەرەکانی شەڕ» بە «ه»ی عەرەبی نووسراوە و ھەندێ لە پارامەترەکانی بە ھەڵە وەرگێڕدراونەتەوە وەک parenthood>خێزان. دەبێ ھەر ١٠٠ وتارەکە چاکبکەمەوە. ئەمە نیشاندەدات کە چەن گۆڕانکاری لە داڕێژەکاندا ئەستەمە. لەوانەیە بڵێی نەختێک ھێنانی دەقی ئینگلیزی لە سەرچاوەی وتارە کوردییەکاندا ناحەزیان دەکات و دەستکاریکردنیان بۆ تازەکارەکان سەختدەبێت بەڵام بۆ ئەوەش دەتوانین چارەسەرێک بدۆزینەوە، وەک دروستکردنی ژێرپەڕەیەک بۆ ئەو بۆکسە. بۆ تاقیکردنەوە، ئەم دوو داڕێژە ھەیە: داڕێژە:Infobox country و داڕێژە:زانیاریدانی وڵات. تکایە بیروڕای خۆتان بڵێن با بزانین چی بکەین. سپاس --ئاسۆ (وتووێژ) ١٠:٠٢, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

منیش لەگەڵ کاک ئاسۆم و زۆر جوان دەزانم دەڵێ چی. ھەر کەس ھەندێک لەگەڵ داڕێژەکان کاری کردبێ دەزانێ وەرگێڕانی داڕێژەکان چەندە کارێکی ئەستەمە بەڵام پاش ئەوھەموو زەحمەتەش ئاخرییەکەی بەو شتەی کە دەتھەوێ ناگەی. بۆ وێنە من خۆم داڕێژە:زانیاریدان زمانم وەرگێرابوو سەر کوردی بەڵام پاشان دیتم ھەندێک دەستکارییان کردبوو و داڕێژەکە دروستی کار نەدەکرد؛ ئەخت و چارم کرد بۆ چاک نەبۆوە. ھەتا ئاخرییەکەی ویستم سەرلەنوێ ئەم داڕێژەیە بنووسمەوە بەڵام دیتم داڕێژەکە لە ویکی ئینگلیزیدا تەواو گۆڕدراوە و نووسینەوەکەی کاتێکی یەکجار زۆری دەوێ، بۆیە ھەر وازم لێ ھێنا. بە بڕوای من ھەر وەکی کاک ئاسۆ دەڵێ با پارامیترەکان نەکەینە کوردی و تەنیا ئەم بەشانەی کە لەبەرچاون وەرگێڕینە سەر کوردی. ئاوا ھەم نووسینی داڕێژەکان ھاسانتر دەبێ (چونکوو دەتوانن ڕاستەوخۆ کۆپی پێست بکەین) و ھەم چاکسازییان. سپاس--چالاکوتووێژ ١٨:٣٥, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

بیرۆکەیەکی تر بۆ وەرگێڕانی داڕێژەکان: سەرەتا وەک ئەوەی لە سەرتردا وتم بەکارھێنەری شارەزا تەنیا ئەو شتانە کە بۆ خوێنەرە دەردەکەوێت وەرگێڕێتەوە و پاشەکەوتی بکات. وەک داڕێژە:Infobox settlement. پاشان ئەگەر ویستمان پارامەترەکانیش وەرگێڕینەوە، داڕێژەیەکی کوردی وەک ئەوەی ئێستای داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە دروست بکەین. بەمە زۆر ھەڵە کەمتر دەبێتەوە و دەستکاریکردنیشی بۆ ھەموو کەسێک ئاسان دەبێتەوە. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٦:٢٠, ١٠ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

داڕێژە:پەڕەی زانیاری[دەستکاری]

لەو وتارانە کە لە سەرەتایاندا بۆکسێکی زانیاریی گەورە ھەیە وەک وڵاتەکان و زمانەکان بە بیروڕای من ئەگەر ئەو بۆکسە بخەینە ژێرپەڕەیەک، زۆر باشترە. بۆ نموونە لە پەڕەی دەستکاریی وتاری en:Franceدا لە دوای زیاتر لە ١٣٠ ھێل وشەی یەکەمی وتارەکە دەست پێدەکات. ئەمە، ویکیدەقی وتارەکە زۆر ئاڵۆز دەکات و دەستکاریکردنی ناخۆش دەکات. ئەم کارە لە ویکییەکی تردا نەکراوە. بۆ ئەم کارە داڕێژە:پەڕەی زانیاریم دروستکردووە. نموونەی بەکارھێنانیشی لە وتاری سیشێلدا ھەیە. قازانجی تری ئەوەیە کە زووتر دەزانین کە وتارەکە کورتە یان نە. بەلاتانەوە چۆنە؟--ئاسۆ (وتووێژ) ١٩:١٩, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

کارێکی جوانە. بە بڕوای من ئەم کارە ھەم پێش ئاڵۆزبوونی وتارەکە دەگرێت و ھەم دەستکاری وتارەکە ھاسان دەکات. کارێکی ئاوای بەڕێز کاک دیار لە وتاری کاربۆندا کردبوو و بۆکسەکەی ھاویشتبوو ناو ژێرپەڕەیەکی جیاواز (داڕێژە:زانیاریی کاربۆن) بەڵام بەم جۆرە دەستکاری بۆکسە ناخۆشە چونکوو دەبێ داڕێژەکە بدۆزییەوە ھەتا دەستکاری بکەی و ئەمەش کاتی بەکارھێنەر دەگرێ، بەڵام بەم داڕێژەی کاک ئاسۆ دای ھێناوە ئەم گرفتەش چارەسەر دەبێ. زۆر کارێکی باشە، دەستت خۆش بێ.--چالاکوتووێژ ٢٠:٢٦, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

ئامرازێکی تر[دەستکاری]

بەڕێزان ئامرازێکی بەسوودی ترم بە ویکی خۆمان زیاد کرد، دەتوانن لە ھەڵبژاردەکاندا لە بەشی ئامرازەکان «دوگمەی دەستکاریی زیاتر» چالاکی بکەن. کاتێک پەڕەیەک دەستکاری دەکەن دەردەکەوێ. ھەوڵم داوە ئەو شتانەی زۆر پێویستن لە خۆ بگرێتەوە.

ئامرازەکە لە چەند بەشان پێکھاتووە و ئەگەر ماوس بەرنە سەر دوگمەکان پێتان دەڵێ ھەر دوگمەیەک کاری چییە.

ئەو دوگمەیەی پیتی ک و ی لەسەرە زۆر بەکەڵکە و دەقەکە یوونیکۆد دەکا. قازانجەکەی ئەوەیە بەستەرەکان دەستکاری ناکا و ئیتر نیازمان بە بەرنامەیەکی دەرەکی نامێنی. ئەو دوگمەیەی ٢ و ٣ی لەسەرە ژمارەکان کوردی دەکا. ئەوی سەدیچنە بەستەرکان چاکسازی دەکات. کەوانەکە خاڵبەندی دروست دەکات و پێنووسەکەش ڕێنووس دروست دەکا (نموونە ڕۆژئاوا دەکا بە ڕۆژاوا). دوگمەیەک دانراوە ئەستێرەی لەسەرە، ئەم دوگمەیە کاری ھەموو دوگمەکانی پێش خۆی دەکا (دەقەکە تەواو ڕێکوپێک دەکا: یوونیکۆد، ژمارەکان، بەستەرەکان، خاڵبەندی و ڕێنووس).

بەشی دوایی بۆ دانانی خێرای تاگە و زۆر بە سوودە. ئەوانی تریش بەکارھێنانیان ھاسانە. خۆتان ھەندێکی تاقی بکەنەوە ھیوادارم کاری دۆستان تا ڕادەیکەی زۆر ھاسان بکاتەوە. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:١٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

نکایە ھەڤالان ئەگەر پێشنیارێکیان ھەیە یان پێیان وایە ئەگەر شتێک بە ئامرازەکە زیاد بکرێ بەسوود دەبێ، لێرەدا بینووسن. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٢٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک کارێکی نایاب بوو وە زۆریش پێویست بوو ، بەرحاڵ بۆ ژمارەکان ئەوا شتێک دێتە پێش نموونە کەسی ووتارێک دەنووسێت ئینجا تاگی بە یونکۆدکردنی ژمارەکان لێدەدات لەو کاتەش وێنەیەکی داناوە و ناو یان بەستەری وێنەیەکەش ژمارەی پێوەیە نموونە ئەمەیان 1 uno.png کاتێ ئەو کەسەی ووتارەکە دەنووسێت ئەوا تاگی ژمارەی یونیکۆدی لێدا لەناو ئەپەڕگەش ژمارەی 1ی ئینگلیزی هەیە بەمەش ئەویش دەبێتە ١ی کوردی , بەمەش گەر تاگەکە لێبدرێت بەستەری وێنەکە تێکدەچێت و دەبتە پەڕگەی شکاو ، جا گەر ئەمە چارەسەر نەکریت دەبێت هەمووانی لێئاگادار کرێتەوە کە ئەوانەی ئەم تاگە بەکاردێنن! بەرحاڵ من خۆم زۆر سوودی لێدەبینم بەتایبەتی لە تاگەکان > kushared (لێدوان) ١٣:٤٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد گیان بیر لەمانەش کراوەتەوە و ئامرازەکە دەست لە ژمارەکان و پیتەکانی بەستەرەکان و وێنەکان نادا. دەتوانی تاقی بکەیەوە!--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٥٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کەواتە هیچ کێشەی نابێت ، بێگوومان بۆ هەمووانیش سوودی هەیە و کاتیشمان بۆ دەگەڕێنێتەوە! kushared (لێدوان) ١٣:٥٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
منیش ھیوادارم بەسوود بێ و بتوانێ کاتی دۆستان بگەڕێنێتەوە چون مەبەستم لە دانانەکەی تەنیا کەمکردنەوەی ئەرک و زەحمەتی دۆستان بوو. بژین.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:١٤, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)