وتووێژ:ماڵی پارە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆستەر[دەستکاری]

سڵاو @ساکاتا گینتۆکی: تکایە en:File:La casa de papel intertitle.png دانێ بەجێگەی ئەوەی ئێستا. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٥١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Aram: لە ڕاستیدا منیش کاتێک بینیم ئەوەی کە من دامناوە لە ویکی عەرەبی و ئینگلیزی جیاوازە ویستم بیگۆڕم، بەڵام دواتر وتم بۆچی پێویستە تەنانەت پۆستەرەکەش لە دوو ویکییەکەی تر بچێت و ئەمە با بە ویکی کوردی تایبەت بێت، ھەروەھاش ئەمەش ھەر پۆستەری زنجیرەکەیە و دەتوانیت خۆت بۆی بگەڕێیت و دڵنیا ببیتەوە. وە ئەگەر ئەم ھۆکارانە تۆیان ڕازی نەکرد ئەوا بە دڵخۆشییەوە دەیگۆڕم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٠٨:٠٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ ئەوەدام کارەکتەرەکانی تێدابێت، جا هەر پۆستەرێک بێت ئەوا وتارەکە جوانتر دەکات - Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٠٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ساکاتا گینتۆکی: زۆر سپاس بۆ ئەو لێدوانە جوانەت! ڕاستە و ناکرێت ئێمە خۆمان بە ھیچ کام لە ویکییەکانی تر ببەستینەوە. بۆ پۆستەرەکە گەر سەیری ئەوەی ئێستا بکەین دەبینین کە سێ لەوان مردوون و کەسایەتیی تریشی بۆ زیاد بوونە کە لەم پۆستەرەدا نین، و ئەم پۆستەرە تەنیا لەگەڵ وەرزی یەکەم و دووەمی زنجیرەکەدا دەگونجێت، بەڵام ئەوی تر گشتییە و باشتر دەیبینم کە بۆ تەواوی زنجیرەکە بگونجێت. کاک @Kushared: وەڵامەکەم بۆ ساکاتا گینتۆکی بۆ ئەوەی تۆیش دەبێت، و ھەر وەرزێک پۆستەری جیای خۆی ھەیە، بەڵام ئەمەیان تەواو گشتییە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]