وتووێژ:جەھەنەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو کاک @Aram: ئەم وتارە پەیوەندی نیە بە جحیم یان Hell بەلکو ئەم وتارە لەبارەی جيهينا یان Gehenna نووسراوە بۆیە پێویستە بەشوێنی درووستی خۆی ببەسترێتەوە، ئەگەر چاکت کرد هەوڵ دەدەم وتاری دۆزەخ لە جحیم و Hell وەربگێرم ، سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٠:١٩، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @دیاکۆ: ئایا دڵنیایت؟ لە سەرچاوەکان نووسراوە کە لە ویکیپیدیای فارسییەوە وەرگیراوە. بڕوا ناکەم ھەڵە بێت چوونکە زیاتر لەگەڵ ئەمەی ئێستای دەگونجێت، بەڵام هەندێ پەڕگەی وتارەکەی تریشی (en:Gehenna)تێدا بەکارھاتووە. گەر زۆریش دڵنیایت، ئەوا بەوەی تری دەبەستینەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٠، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ کاک @Aram:خۆی کێشەکە ویکیپیدیای فارسی درووستی کردووە چونکە دوو وتاریان تێکەڵکردووە و کردویانە بە یەک وتار، بڕوانە وتارە ئینگلیزیەکان وابزانم باشتر جیاوازیەکەیان دیاریکردووە ،خۆی دەبێت بەگوێرەی ئەم ڕێزبەندیە بێت ( جحیم = Hell =دۆزەخ =دوزخ) هەرچی وتاری دووەمە (جيهينا = Gehenna =جەهەننەم )،بیرورای ئەندامانی تریش گرنگە بزانین چی دەڵێن ،سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرچاکە و گەر تا دوای دوو-سێ ڕۆژی تر کەس بۆچوونی نەبوو، ئەوا دەیکەم. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٣، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@دیاکۆ: بەندی ویکیدراوەم وا لێ کرد کە وتت، و بەپێی ئەوەی کە ھیچ کەس بۆچوونی نەبوو، ئەوا ئازاد بە کە چی دەکەیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەستت خۆش بێت ڕێیە ڕاستەکە وەهایەدیاکۆ (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ ناوی جەھەنەم نیم. ناڵێم جەھەنەم شێوەی تەعریب کراوی وشەی گێھینۆم نییە بەڵام ئەمە ئێتیمۆلۆژیی وەشەکەیە و ڕوونە لە کوردیدا جەھەنەم ھەر ھاومانای دۆژەیە (دۆزەخ). بۆ ئەم وتارە ھەر وشە عیبرییەکە دابنێن. ئەگەر وا بوایە لە عەرەبیشدا دەیاننوسی جھنم.
بۆ دۆزەخیش شوێنەکەی ئێرە نییە بەڵام بیکەنە دۆژە. لە کرمانجیشدا دەڵێن دەۆژەھ. دۆزەخ فارسییەکەیەتی وەک لە فارسیدا دەڵێن روز، زن بەڵام لە کوردیدا ڕۆژ، ژن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٦، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]