نیمچەدوورگەی ئیبیریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 43°N 4°W / 43°N 4°W / 43; -4

نیمچە دوورگەی ئیبیریا

نیمچە دوورگەی ئیبیریا یان ئیبیریا، ناوبراوە بە دوورگەی ئەندەلوس لە سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەندەلوسدا، ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژئاوای قاڕەی ئەوروپا، پێک دێت لە ئیسپانیا و پورتوگال و ئەندۆراو و ھەرێمی جەبەل تاریق، ئیسپانیا بەشە گەورەکەی پێک دەھێنێت، و پورتوگال ئەکەویتە بەشی ڕۆژئاوایی، لە باشور و ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ناوەڕاست دەوری داوە، و زەریای ئەتڵەسی و لە باکور و ڕۆژئاواوە دەوری داوە، و بە ئەوروپا ئەگات لە لای باکوری ڕۆژھەڵاتیەوە. چیاکانی پیرانس سنورێکی سروشتیە لە نێوان ئەوروپا و نیمچە دوورگەی ئیبریا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە ٥٨٢ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.

مێژوو[دەستکاری]

ئیبیریای ڕۆمانی و جێرمانی[دەستکاری]

ئیبیریای ڕۆمانی

لە ٢١٩ پێش زاینیدا، یەکەم ھێزی ڕۆمانیەکان دوورگەی ئیبریایان گرت، لە ماوەی شەڕی دووەمی بونیقیەدا بەرامبەر قەڕتاجیەکان، خستیانە ژێر دەسەڵاتی ئۆگۆستەس دوای دوو سەدە شەڕ لەگەڵ سیلتیک و ئیبری وفینیقی و یۆنانی و قەڕتاجیەکان، کە بووە ھۆی دروستبوونی شاری ھیسپانیا، ئەمیش دابەش دەبوو بۆ دوو بەش لە دواییەکانی کۆماری ڕۆمانیدا، و لە ماوەی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆماندا دابەش دەبوو بۆ سێ بەش ھەروەک ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی سود مەند ئەکرد بە بەرھەمەکانی لە خواردن و ڕۆنی زەیتون، و کانزاکان. لە دوای ڕوخانی دەوڵەتی ڕۆمانی لەسەر دەستی ھێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ھۆزە جێرمانیەکان (بەڕابەڕە)، لە نیمچە دوورگەی ئیبیریاوە ھەندێک لە ھۆزەکانی وەک ڤانداڵ ھاتنە ناوچەکەوە، پاشان قوتە ڕۆژئاواییەکان ھاتنە ناویەوە کەفەرمانڕەوایی ھەموو دوورگەکەیان ئەکرد، ھەتاکو گەیشتنی موسڵمانان لە سەدەی ھەشتی زاینیدا، دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕۆمە بیزەنتیەکان.

ئیبریای ئیسلامی[دەستکاری]

موسڵمانان دوورگەکەیان فەتح کرد بە سەرکردایەتی تاریقی کوڕی زیاد لە ساڵی ٧١١ز، و ناوچەکەیان کرد بە بەشێک لە دەوڵەتی ئیسلامی لەو کاتانە بە ئەندەلوس ئەناسرا (واتە؛ زەوی فاندالز)، و عەبدول ڕەحمان داخل بە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەندەلوس دادەنرێت لە ساڵی ٧٥٠ک، کە ئەم دەوڵەتە دادەنرێت بە درێژبوونەوی دەوڵەتی ئەمەوی دوای ئەوەی عەباسیەکان دەستیان بەسەرا گرت لە ڕۆژھەڵاتەوە ساڵی ١٣٢ک. ئیسلام ٨٠٠ ساڵ لەم ناوچەیەدا بەردەوام بوو وەک دەوڵەتێکی موسڵمان.

ئەندەلوس دابەش دەبوو بۆ چەند دەوڵەتێکی بچوک و ناکۆک دوای ڕوخانی دەوڵەتی ئەمەوی ساڵی ٣٩٩ک، دیارترینی ئەو دەوڵەتە بچوکانە بەنو عیباد بوو لە ئەشبیلیە و بەنی ھود بوو لە سەرقستە و بەنو ئەفتەس بوو لە بەتلیۆس و بەنی زی لنون بزز لە تەڵیتڵە، بەمەش مەمالیکی ئیسپانی کاسۆلیکی فراوان بوو لەسەر حسابی ئەوان تا توانیان دەست بگرن بەسەر تەڵیتلە، ئەمەش وای کرد کە پاشاکانی مورابیتون کە لە باکوری ئەفریقیا دوڵەتێکی بەھێزیان دانابوو بڕۆن بۆ فریاکەوتنی موسڵمانان لە نیمچە دوورگەکە و ئیسپانیای کاسۆلیکیان تێک شکاند لە داستانی زەلاقەدا. بەڵام مەوحیدون زۆر نەمانەوە تا تێکشکان لە شەڕی عیقاب دا لە ساڵی ١٢١٢ز.

ئیبریا دوای فەتحی ئیسلامی[دەستکاری]

لە ئەنجامی شەڕی عیقابدا، زۆربەی شارە ئیسلامیەکانی ئەندەلوس کەوتنە دەستی شانشینی قشتالەی مەسیحی، ئیسپانیەکان چەند جەنگێکیان ھەڵگیرساند و لە کۆتایی سەدەی پانزە غەڕناتە ڕوخێنرا.

دەوڵەتە بچوکەکان ڕێکخرانەوە بە تێپەڕبوونی کات، بێجگە لە پرتوگال، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت (١٦٤٠-١٥٨٠)ز نیمچە دوورگەکە یەکخرا لە چوارچێوەی یەکێتی ئیبریا، دوای ئەمە نیمچە دوورگەکە ئەم شێوەیەی ئێستای وەرگرت کە پێک ھاتووە لە ئسپانیا و پورتوگال و ئەندۆرا و هەرێمی جەبەل تاریق و سەردینیای بەرز.

دابەشبوونی سیاسی[دەستکاری]

ناوچە ڕووبەرەکەی ڕێژەی ناوچەکە لە نیمچە دوورگەکە
ئیسپانیا ٥٠٤،٠٣٠ کم² ٨٥%
پورتوگال ٩٢،٣٤٥ کم² ١٤.٩%
ئەندۆرا ٤٦٨ کم² ٠.٠٨%
ھەرێمی جەبەل تاریق ٦.٥ کم² ٠.٠٠١%
سەردینیای بەرز یان فەرەنسی ٥٣٩.٦٧ کم² ٠.٠٩%
کۆی ھەمووی ٥٨٢ ٨٦٠ کم² ١٠٠%

شارە گرنگەکان[دەستکاری]

شارە میژوویەکان[دەستکاری]

  • ئیسپانیا قوڕتوبە (کۆردوبە)
  • ئیسپانیا، تەڵیتلە (تۆلێدۆ)
  • ئیسپانیا، ئیشبیلیە (سێڤیلە)
  • ئیسپانیا، غەرناتە (گرانادا)

شارەکانی ئێستا[دەستکاری]

  • ئیسپانیا، مەدرید
  • ئیسپانیا، لشبۆنە
  • ئیسپانیا، بەرشەلۆنە
  • ئیسپانیا، پۆرتۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وێکی عەرەبی
  • وێکی ئینگلیزی