ناڵەشکێنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناڵەشکێنە کێوێکە بە بەرزایی ١٥٦٥ میتر لە ئاستی دەریا، لە ڕۆژھەڵاتی شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە.[١]

زیرەک و ناڵەشکێنە[دەستکاری]

ھونەرمەندی ناوداری کورد حەسەن زیرەک ڕێزێکی تایبەت و خۆشەویستییەکی مەزنی بۆ بۆکان ھەبووە، یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی دەچمە سەر ناڵەشکێنە یە. گڵکۆی زیرەک لە لاپاڵی ناڵەشکێنە ھەڵکەوتووە، بەڵام بەھۆی گەورەبوونەوە و ھەڵکشانی شار ئێستا لە قەراغ شارەوە کەوتۆتە نێو ماڵان و دەوروبەری کراوەتە پارکۆڵەیەک و جێگە زیارەتی خەڵکی کوردە. نەردەکانی پەرژینی ئەو پارکۆڵەیە بە ھێمای نۆتەکانی گۆرانیی دەچمە سەر ناڵەشکێنە ڕازاوەتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ نەخشەی گەشتیاریی شاری بۆکان، خالیدی، شۆڕش. شیرکەتی ئەندازیارانی سنوور ھیوای میدیا، بۆکان: ٢٠١٥