مەکبووک ئێر
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
| پەرەپێدەر | کۆمپانیای ئەپڵ |
|---|---|
| بەرهەمهێنەر | کۆمپانیای ئەپڵ |
| جۆر | لاپتۆپ نۆتبووک |
| بەرواری دەرچوون | ٢٩/١/٢٠٠٨ (یەکەم بەرواری دەرچوون) ٢٠/٧/٢٠١١ (بەرواری نوێ) |
| سیستەمی کارپێکردن | سیستەمی مەک |
| ماڵپەڕ | http://www.apple.com/macbookair/ |
مەکبووک ئەیر (بە ئینگلیزی: MacBook Air) یەکێکە لە بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە بواری کۆمپیوتەرە لاپتۆپەکاندا. سەر بە کۆمەڵەی لاپتۆپەکانی مەکینتۆشە ، وە هەروەها ئەم کۆمپیوتەرە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تەنکییەکەیەتی کە تەنانەت جێی (DVD) (دی ڤی دی)یشیان بۆ نەکردووە. وە هەروەها ئەم لاپتۆپە تەنکترین لاپتۆپی جیهانە.[١] ، وەهەروەها ئەم کۆمپیوتەرە بەسیستەمی کاڕگێڕی مەک ئۆ ئێس کار دەکات بەمانایەکی تر دەتوانیت وێڕای بەکارهێنەرانی ئەو سیستەمە سیستەمی کاڕگێڕی ویندۆزی مایکرۆسۆفت و لینوکس یش کارپێبکەیت! ، وە ئەم کۆمپیوتەرە دوو قەبارەی هەیە یەکێکیان ١١ ئینج ئەوەی تریش ١٣ ئینجە