ماڵپەڕ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ماڵپەڕ یان وێبگە (بەئینگلیزی: Website) بەرھەڤۆکێکە لە وێبپەڕگەلی پێوەندیدار کە تێکست، وێنە، ڤیدیۆ، یان ئەوتر شتانی دیجیتاڵیان لەخۆیان گرتووە. ھەر وێبگەیەک لانی کەم لەلایەن یەک ڕاژەکاری وێبەوە خانەخوێیی دەکرێ و بەھۆی تۆڕێک (وەکوو ئینتەرنێت یان تۆڕێکی خۆماڵیی تایبەتی) و ناونیشانێکی ئینتەرنێتییەوە (پێی دەوترێ URL) لەبەردەستە.

وێبپەڕ (یان پەڕەی وێب) بەڵگەنامەیەکە، زۆرتر تێکستی سادەیە کە لەگەڵ فەرمانەکانی ئێچ تی ئێم ئێڵ تێکەڵ کراوە. کاری فەرمانەکانی HTML دانی شێوازە بە پەڕەکە. لەوانەیە وێبپەڕێک بەھۆی بەستەرەکانەوە گرێ درابێتە وێبپەڕەکانی وێبگەیەکی دیکەوە.

وێبپەڕەکان بە پرۆتۆکۆلی گواستنەوەی ھایپێرتێکست دەکەونە بەردەست. ئەو بەرنامەیەی وێبپەڕەکان لە وێبگە دەگرێ و دەیاننوێنێ ناوی وێبگەڕە.

وێب پێک ھاتووە لە ھەموو وێبگە گشتییەکان پێکەوە.