مەستی عیشق
مەستی عیشق | |
---|---|
سەرناو | مست عشق، Mesti Aşk |
چەشن | دراما، فیلمی مێژوویی، فیلمی ڕۆمانسی |
وڵاتی بنەڕەت | ئێران، تورکیا |
زمانی سەرەکی | فارسی، تورکی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ |
دەرھێنەر | حەسەن فەتحی |
سیناریۆنووس | حەسەن فەتحی، فەرھاد تەوحیدی |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Morteza Poursamadi |
ئاوازدانەر | Fahir Atakoğlu |
بەرھەمھێنەر | Mehran Broumand |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
مەستی عیشق (بە فارسی: مست عشق) فیلمێکی درامای مێژوویی ڕۆمانسییە کە لەلایەن ئێران و تورکیاوە بە ھاوبەشی بەرھەم ھێنراوە، لە دەرھێنانی حەسەن فەتحی و نووسینی فەتحی و فەرھاد تەوحیدی. فیلمەکە پارچەیەکە لە ژیانی مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەورێزی لەگەڵ ڕۆڵگێڕانی پارسا پیروزڤەر و شەھاب حوسێنی.[١][٢] جگە لە ئەکتەرە ئێرانییەکان، ئەکتەرە تورکەکانی وەک بێنسۆ سۆراڵ و ھاندە ئەرچێڵ و ئیبراھیم چەلیلک کۆڵیش ڕۆڵیان تێدا بینیوە.
فیلمەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ئێران بڵاوکرایەوە، و ڕاستەوخۆ بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای ئێرانی. فیلمەکە ھەروەھا بووە پڕفرۆشترین فیلمی ئێرانی کە لەسەر چەشنی کۆمیدی نەبێت.[٣]
چیرۆک[دەستکاری]
فیلمەکە دەربارەی شاعیری سەدەی ١٣م مەولانای ڕۆمیییە، و باس لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ شەمسی تەورێزی دەکات. باس لە خۆشەویستی و ئەو ئیلھامە دەکات کە شەمس لەسەر مەولانا ھەیبووە لە ڕووی ژیان و شیعر.
نواندنەکان[دەستکاری]
- پارسا پیرووزڤەر وەک مەولانا
- شەھاب حوسێنی وەک شەمسی تەورێزی
- ھاندە ئەرچێڵ وەک کیمیا خاتوون
- بوراک تۆزکۆپاران وەک سوڵتان وەلەد
- بۆران کوزوم عەلائەدین محەممەدی دووەم
- حیسام مەنسوور وەک حوسامەدین جەلەبی
- بەنسو سۆرال وەک مریەم
- سەلما ئەرگەچ وەک کێرا خاتوون
- ئیبراھیم چەلیککول وەک ئەسکەندەر
- ھەلیت ئەرگەنچ وەک بەھائەدین وەلەد
مۆسیقا[دەستکاری]
فاخیر عەتاکۆگلۆ، کە ئاوازی بۆ زنجیرەی عومەر و سەدەی مەزن دانابوو، ئاوازدانەری فیلمەکە بوو و عەلیرەزا قوربانی مۆسیقای دەستپێکی فیلمەکەی پێشکەش کرد.[٤][٥][٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "واکنش سازندگان فیلم "مست عشق" به مخالفت مراجع". دلگرم (بە فارسی). 2019-09-25. Retrieved 2022-09-29.
- ^ "زمان اکران فیلم جنجالی مست عشق مولانا مشخص شد + فیلم". حیات (بە فارسی). 2023-12-12. Retrieved 2024-04-07.
- ^ "سامانه مدیریت فروش و اکران سینما". www.samfaa.ir. Retrieved 2024-05-02.
- ^ "علت اصلی عدم همکاری همایون شجریان با حسن فتحی در «مست عشق»". اقتصادنیوز (بە فارسی). 2022-04-18. Retrieved 2024-04-09.
- ^ "قطعه اختصاصی فیلم «مست عشق» منتشر شد/ تو مرا جان و جهانی!". خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). 2024-04-10. Retrieved 2024-04-10.
- ^ "تماشا کنید | اولین موزیک ویدیو «مست عشق» با صدای علیرضا قربانی". روزنامه هفت صبح (بە فارسی). 2024-04-10. Retrieved 2024-04-10.