مستەفا شێخ نیعمەتوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مستەفا شێخ نیعمەتوڵڵا

مستەفا شێخ نیعمەتوڵڵا:(١٩٤٩) نووسەر ، مامۆستا ، لەنەتەوەی كورد بووە.

پێشینەی خێزانیان[دەستکاری]

مستەفا کوڕی شێخ نیعمەتوڵڵای ھەزارکانیانی کوڕی شێخ عەبدولکەریم کوڕی شێخ محەمەدی بەرزنجەیییە و دەچنەوە سەر شێخ عەبدولکەریمی بەرزنجیی ناسراو بە (شێخ عەبدولکەریمی کاسە و کەوچک)، لە دایکەوە لە شێخانی مەردۆخە. باوکی زانایەکی گەورە بووە و بە داوای شێخ مەحموودی حەفید لە سلێمانییەوە ھاتووەتە ھەولێر.[١][٢]

ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

١٩٤٢ لیسانسی جوگرافیای لە خانەی بەرزی مامۆستایانی بەغدا (کۆلیجی پەروەردە)ی ئەوسا وەرگرتووە. توێژینەوەی دەرچوونی پۆلی چوارەمی سەبارەت بە (جوگرافیای کوردستانی عیراق) بووە، بە زنجیرە لە "گەلاوێژ"دا بڵاوبووەتەوە. کە بە مامۆستا دامەزراوە، لەبەر زیرەکیی بە قسەی مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا عەزیز - لە قۆناغی سەرەتایییەوە براوە بۆ ناوەندی. گوایە ماوەیەکیش قایمقامی قەزای کۆیە بووە![١][٢]

بەهەمەكانی[دەستکاری]

دەستنووسێکی دیکەی (قەواعیدی کوردی)ی لە پاش بەجێماوە. نووسەرێکی چالاک و وریا بووە. نووسینی لە "گەلاوێژ" و "دەنگی گێتیی تازە"یشدا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ڕۆژی ١٧/٤/١٩٤٩ لە ھەڕەتی لاویدا لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی ئەعزەمییە (الأعظمية) نێژراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8222-8223
  2. ^ ئ ا ب پ کەریم زەند، تۆماری تەمەن، بەرگی ٨، چاپخانەی ئەزمڕ- سلێمانی، ٢٠٠٨، ل٣٤١-٣٤٢؛ کاکە مستەفا لە یادمیت، گۆڤاری "گەلاوێژ"، بەغدا، ژمارە ٥، ساڵی ١٠، مایسی ١٩٤٩، ل٢١-٢٢. شایانی وتنە، مامۆستا کەریم زەند کە ١٩٧٠ دەستنووسی (جوگرافیای کوردستانی عیراق)ی لە لایەن شێرکۆی کوڕیەوە پێ سپێردراوە، سەرجەمیی لە کتێبی (تۆماری تەمەن ٨)دا بڵاوکردووەتەوە.