لێدوانی بەکارھێنەر:Rannda

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تایپکردنی کوردی[دەستکاری]

بەخێربێی Ranndaی بەڕێز. ھیوادارم بەردەوام بیت لە بەشداریکردندا. ئەوەی زۆرزۆر لە ویکیپیدیای کوردی بۆمان گرنگە، دروست نووسین کوردی و بەکارھێنانی پیتە دروستەکانی کوردی لە ستانداردی یونیکۆددایە. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. سوپاس. --ئاسۆ ٢٠:٠٧, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)

گەورەم لە کاتی بەکارھێنانی پەڵک کوردینووس بۆ بەیونیکۆدکردن ھۆشیاری وشە عەرەبی و فارسییەکان ببە! با خطاب نەبێت بە خگاب! ئەو بەرنامە بۆ دەقی کوردی دروستکراوە کە بە فۆنتەکانی عەلی و... نووسراون. سوپاس --ئاسۆ ١٤:٤٢, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)


زۆر سوپاس کاک ئاسۆ بۆ یارمەتی و تێبینیەکانت --Rannda ١٥:٣٧, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)

بەستەری ناوخۆ[دەستکاری]

ماندوو نەبیت. تکایە ھەر وشەیەک لە ھەر وتارێکدا تەنیا یەک-دووجار بکە بە بەستەر. ئەو کارەت ھەم بۆ خۆت زەحمەتە، ھەم دەرکەوتنی دەقەکە ڕەنگاوڕەنگ و ناحەز ئەکات و ھەم قەبارەی پەڕەکە قورس ئەکات (خۆ دەزانیت کە ڕەوشی خێرایی ئینتەرنێتی کوردستانیش چەند خراپە). خوێنەر یەکەم جار کە بەستەرەکەی بینی ئەگەر پێی خۆش بێت کلیکی لەسەر ئەکات، پێویست ناکا ھەر جارێک وشەکە دووپات ئەبێتەوە بیکەین بە بەستەر. وشەیەکیش کە ئەزانیت وتاری بۆ نەنووسراوە (بەستەرەکەی سوور ئەبێت) و بەم زووانەش وتاری بۆ نانووسرێ مەکە بە بەستەر. سپاس --ئاسۆ ٢٠:٥٥, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)


زۆر باشە کاک ئاسۆ، خەمت نەبێت. --Rannda ١٤:١٤, ١٥ نیسان ٢٠١١ (UTC)

پێزانین[دەستکاری]

ئافەرین بۆ تۆ Rannda! سپاس بۆ نووسینی وتارە باشەکانی مێژووی ئیسلام. بە نۆبەی خۆم دەسخۆشیت لێ ئەکەم. ناوەرۆکیان باشە، بەڵام تکات لێ ئەکەم تۆزێک زیاتر ئاگاداری ڕێنووس بە و نووسە ستانداردەکان بەکار بێنە. بەتایبەتی ',' بەکار مەھێنە بەڵکوو ئەمە '،' بەکار بێنە. ھیوادارم ھەر بەردەوام بیت و ویکیپیدیای کوردی بە دانانی وتاری باش دەوڵەمەند بکەی. بژیت.--Aza ١١:٠٧, ١٨ ئایار ٢٠١١ (UTC)


زۆر سوپاس کاک ئازا بۆ پەیامەکەت ودەستخۆشیەکەت, بۆ پێشنیارەکەت کە کاتم زیاتر بوو هەموویان چاک ئەکەمەوە, هەر تێبنیەکی تریشت هەبوو بە ئەرک نەبێت پێم بڵێت, دووبارە سوپاس. Rannda ١٧:١٧, ١٨ ئایار ٢٠١١ (UTC)

دەستخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم بۆ ئەرککێشان و ماندووبوونتان ،بەڵام تکایەکەم هەیە کە لە نووسینی وتارەکاندا بە وردی ڕەچاوی ڕێزمان و هەڵەی زمانەوانی بیت ،لە وتاری دەوڵەتی فاتیمی لە هەر هەموو وتارەکە لە کاتی جیاکردنەوەی دوو وشە بە ئامرازی لێکدەری (و) تۆ ئامرازی (و) نووساندبوو بە وشەی دووەمەوە واتا هیچ بەینێکی نەدابوو ،بۆ نموونە : عەرەبی وکوردی ،کە خۆی دەبێ بەمجۆرە بێت : عەرەبی و کوردی ،ئەمانە و جگە لەهەندێ هەڵەی تری زمانەوانی ،بۆیە خوازیارم لە داهاتوو دەست و پەنجە ڕەنگینەکانت لە ڕێزمان و زمانەوانیشدا ڕەنگینتر بکەیت. هەربژیت. --Kurdish EAgle ٠١:١٠, ٢١ ئایار ٢٠١١ (UTC)


زۆر سوپاس بۆ تۆش, بۆ تێبنیەکەت بەسەرچاو، ئەوانە ڕاست ئەکەمەوە، هەر تێبنیەکی تریشت هەبوو بێ زەحمت پێم بڵی. Rannda ١٠:٣٧, ٢١ ئایار ٢٠١١ (UTC)

زێڕ بۆ تۆ[دەستکاری]

من نیشانێکی زێڕ دەدەم بە Rannda لەبەر دانانی وتارەکانی مێژووی ئیسلام. ئافەرین، بژی. --Aza ١٤:٢١, ٢٥ ئایار ٢٠١١ (UTC)
زۆر سوپاس کاک ئازا، خۆشحاڵ بووم... Rannda ١٦:٤٦, ٢٥ ئایار ٢٠١١ (UTC)

سەرچاوەی زیاتر[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز Rannda، دەستخۆش کاکە ماندوو نەبی، وتاری تورکیا زۆر جوان و باش نووسراوە، بەڵام بەڕای تۆ سەرچاوەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ھەموو زانیارییە زۆر کەم نییە؟ merkhas وتووێژ ١٧:١١, ٨ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

زۆر سوپاس Merkhas گیان، هێشتا تەواوم نەکردووە، ئێستا سەرچاوەکان ئەنوسم، دووبارە سوپاس
دەستخۆش، ئەگەر دەکرێ ناوی سەرچاوەکان وەرگێڕە بۆسەر کوردی. ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ١٩:٢٢, ٨ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)


دەستی تۆش خۆش بێت، ئەوە سەرچاوەکانم وەرگێڕا، سوپاس Rannda ١٩:١٢, ٩ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

نووسەی عەرەبی و ڕۆژژمێری گریگۆری[دەستکاری]

Rannda گیان، دەستخۆش بۆ ئەم وتارە جوانانە. لەمێژ بوو دەمویست داوات لێبکەم بۆ شیعە، سوننە، شافعی و حەنەفی وتارێکی باش بنووسی، بژی ئەگەر دەکرێ بۆ شافعی و حەنەفیش وتارێکی باش بنووسە بەڵام تێکۆشە نووسە عەرەبییەکان و ئایەتەکانی قورئان لە نێو داڕێژە:نووسەی عەرەبیدا بنووسە با بۆتەکان نەیگۆڕن.‌ سەبارەت بە ڕۆژژمێرەکانیش تەنیا یەک شت؛ پێشتر ڕۆژژمێری زایینی بە نێوی ڕۆژژمێری گریگۆری دروست کرابوو ئەم دو وتارەش تێکەڵ بکە. ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ١٩:١٣, ١٥ تەمموز ٢٠١١ (UTC)

سڵاو میرخاس گیان دەستی تۆش خۆش بێت بۆ هەوڵە جوانەکانت، ان شاءالله سەرمەزهەبەکانی تریش ئەنووسم، بۆ تێبنی وداواکانی تریشت بەسەر چاو. Rannda ٠٨:٢٧, ١٦ تەمموز ٢٠١١ (UTC)

پیتی ھ[دەستکاری]

سڵاو Rannda. ماندوو نەبی. بەڕێز ئەو تەختەکلیلەی تۆ بەکاری دێنی پیتی ھ بەشێوەی ناستاندارد ئەنووسێ. پیتی ھ ێی ستاندارد و پەسەندکراو لە ویکیپیدیا ئەوەیە: "ھ"، ئەوەی تۆ ئەمەیە: "ه". بۆ ستانداردبوونی دەقەکانت لەباری کۆدی نووسەوە ئەتوانی ئەم ئامرازە بەکار بێنی http://chawg.org/kurdi-nus. کارکردن پێی زۆر سادەیە: لە بەشی "بەیوونیکۆدکردن" -دا دەقەکەت لە بۆکسی سەرەوە کۆپی بکە، دەسبەجێ لە بۆکسی خوارەوە دەقی یوونیکۆدی ستاندارت پێ دەدا. دیسان سپاس بۆ بەشداری چالاکانەت.--Aza ١٣:٣١, ١٥ ئاب ٢٠١١ (UTC)

سڵاو لە تۆی بەڕێز کاک Aza، من پێشتر کاک ئاسۆ ئەو تەختەکلیلەی بۆ ناردم، ئەوەم بەکارئەهێنا، لەبەرئەوە بێ خەم بووم، ان شاءالله بۆ لەمەودوا بەو شێوەیەی باست کردووە ووتارەکان چاک ئەکەم، زۆر سوپاس Rannda ١٧:٠٤, ١٥ ئاب ٢٠١١ (UTC)

ڕەوانەکردنەوەی وتارەکان[دەستکاری]

سڵاو، ماندوو نەبیت. تکایە ئەو وتارانە کە پێشتر نووسراون و ناوی چەند بەکارھێنەر لە مێژووکەیاندایە و زەحمەتیان بۆ کێشاوە بێ پرس ڕەوانە مەکە بۆ وتارێک کە خۆت دروستتکردووە. لە جێگەی ڕەوانەکردن، تکایە دەستکاریی وتارە پێشووەکە بکە و باشتری بکە. (بۆ نموونە: ڕۆژژمێری زایینی و ڕۆژژمێری گریگۆری) ھەرچی ژمارەی دەستکارییەکان و ژمارەی بەشداربووانی وتارێک زۆرتر نیشاندەری باشتربوونی وتارەکەیە زۆر سوپاس--ئاسۆ ١٨:٤٢, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

سوپاس بۆ تێبینییەکەت، پێشتر دەستکاری ئەو ووتارانەم کرد لەسەر داوای یەکێک لە ئەندامەکانی وێکپیدیا. Rannda ١٨:٢٢, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


دەست خۆشانە[دەستکاری]

سڵام

زۆر خۆشحاڵم لە دیتنی ئەو بەشدارییە جوانانەی جەنابت، ئیشەڵڵا بە سڵامەتی و لەش ساقی ھەر بەردەوام بیت. مادیوتووێژ (١ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٠:٢٥, ٢١ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

سەلام لە تۆی بەڕێز، زۆر سوپاس بۆ دەستخۆشییەکەت زۆر خۆشحاڵ بووم، منیش دەستخۆشی هەوڵ و ماندووبوونی بەڕیزت دەکەم لە ویکی کوردی، بە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیم بۆت. Rannda
دادە ڕانندە ئایسە دیم کە جواوی مسەیجەکەمت داتۆ، زۆر پێم جالب(سەیر) بوو کە دیم خانمێک لە ویکی سۆرانی ئەنووسێت، ھەتا ئیمشەو باوڕم بەوە نەبوو کە لە ناو کوردا ئەویش کوردی عێراق، ڕۆشنبیری ناو ژنانا ئاونە پێشکەوتوێت کە بێن و بەشداری لە پڕۆژەگەلێکی وەکوو ویکیپیدیا بکەن. ئیشەڵا کە ئەم ھەنگاوە جوانە ھەر درێژەی بوێت و ژمارەی خانمەکان لە ویکی سۆرانی زۆرتر بێت. مادیوتووێژ (٢ی گوڵانی ٢٧١٢) ٢٠:٠٨, ٢٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

پێشکەشی[دەستکاری]

ئەم وێنەم پێرەکە لە کۆمۆنز بار کردە، گەرماوگەرم پێشکەشی ئەکەم بە تۆ کە ئەوەڵین خانمی کە دیمە لە ویکی سۆرانی بەشداری بکات، ئیشەڵا کە ھەر بەردەوام بیت.

سوپاس مادی گیان بۆ پێشکەشکردن و بۆ هەموو دەستخۆشیەکانت، انشاءالله بە پێی توانا هەوڵ ئەدەم بەردەوام بم، دووبارە سوپاس لەگەڵ ڕێزمدا.... Rannda
پەڕگە:Balouch Children - Makran - Iran.jpg
پێشکەش بە ئێوە بۆ بەشدارییە جوانەکانتان.

تاگێک لەسەر تکریت داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

ھەڵە لە ئامانجی ڕەوانەکردن (تکریت شارێکە لە پارێزگای سەلاحەددین)

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٦، ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

{{subst:سخ-گ٦-ئاگاداری|حەلەب|سەر=1}} ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٧، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]