ویکیپیدیا:پاسدان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Wikipedia Patroller-ckb.png

پاسدان تایبەتمەندییەکه کە لە وەشانی ١٫٤ و سەرتر بە نەرمامێری میدیاویکی زیاد کراوە. پاسدان ئامرازێکە بۆ بەسەرداچوونەوە و تاوتوێی وتارە نوێکان و یارمەتیی بەکارھێنەران دەدا بۆ پاڵاوتنی پەڕە نوێکان لە خراپکاری یان ڕیکلام. ئەگەر پەڕەیەک وەک «پاسدراو» نیشان بکرێ بەکاڕھێنەرانی تر دەزاننەوە و ئیتر پێویست نییە دیسان تاوتوێی بکەن و بەم جۆرە کاتەکەیان بۆ پاسدانی پەڕە نوێکانی تر پاشەکەوت دەکرێ.

لەسەر ویکیپیدیای کوردی تەنیا بەڕێوەبەران مافی پاسدانیان ھەیە بەڵام لە ویکیپیدیای ئینگلیزی مافی پاسدان بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ لەبەر دەستدایە.

چۆنێتیی دەرکەوتنی پەڕە پاس دراوەکان و پاس نەدراوەکان[دەستکاری]

ڕوالەتی تایبەت:پەڕە نوێکان؛ پەڕە پاس نەدراوەکان بە ڕەنگی زەرد و پاس دراوەکان بە ڕەنگی سپی نیشان دراون.

بەکارھێنەران لانی کەم لە چوار شوێندا دەتوانن بزاننەوە پەڕەیەک پاس دراوە یان نا (تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ):

لە تایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکان و تایبەت:لیستی چاودێری پەڕە پاس دراو و پاس نەدراوەکان بەم جۆرەی ژێرەوە دەردەکەون:

چۆنێتیی کارکردن[دەستکاری]

کاتێک پەڕەیەک دەبینی کە ھێشتا پاس نەدراوە، بەستەرێکی وەکوو ئەوەی ژێرەوە لە گۆشەی چەپی ژێرەوە دەردەکەوێ. بۆ نیشانکردنی پەڕەکە وەک پاسدراو دەبێ لەسەر بەستەری «[ئەم پەڕەیە وەک پاس دراو نیشان بکە]» کرتە بکەی:

ماو تسی تۆنگ


لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد


ماو تسی تۆنگ (بە چینی: 毛澤東 / 毛泽东، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٣٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦) گەورەی کۆمۆنیستەکانی چین بووە لە ساڵانی ١٩٣٥ەوە ھەتاکوو مردنی واتا ساڵی ١٩٧٦. ماو لەساڵی ١٩١٨ مامۆستای زانکۆی پەکین بووە و ئەو کات ئاشنای کۆمۆنیزم بووە و بۆتە کۆمۆنیستێکی دەمارگیر و ئێستا بیرکردنەوەی ئەو بە ماویزم دەناسرێت و کۆمۆنیستەکان بیرکردنەوەی ئەو و مارکس جیاواز دەبینن. لە بەرەبەیانی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ شۆڕش هەڵگیرسا و بە ناوی «شۆڕشی ڕۆشنبیری» ناسرا. ماو تسی تۆنگ لە کۆشکی ئیمپراتۆری چین کۆماری چینی بە ئایدیای کۆمۆنیستی ڕاگەیاند و لەو کاتەوە حیزبەکەی لە دەسەڵاتدایە تاکوو ئێستا. خەڵکی چین لەمەڕ ماو دوو جۆر بۆچوونیان هەبووە، ئەوانەی پێیان خراپ بووە بە تاوانباری کوشتنی میلیۆنان چینی لە قەڵەم دەدەن و ئەویان بە کارامە نەدەزانی بۆ حوکمڕانی کۆماری چین بەڵام کۆمۆنیست و چەپەکانی چین ئەویان بە پاڵەوانی گەلەکەیان لە قەڵەم دەدا و بەپارێزەری چینی ژنان و کرێکاران دەزانی و ئەویان بە باشترین کەس دەزانی بۆ ڕووبەڕووبوونەی سەرمایەداری.


Wiki letter w.svg ئەمە کۆڵکەوتارێکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.

ئەمانەی ژێرەوە لەبەر چاو بگرە:

  • بۆ دیتنی لۆگی ھەموو پاسدانەکان بڕوانە تایبەت:لۆگ/patrol. ئەم لۆگە ناوەکانی بەکارھێنەری و وتارەکان لە خۆ دەگرێتەوە و دەکرێ بە پێی ناوی بەکارھێنەری و سەردێڕی وتارەکان ڕیزبەندی بکرێ.
  • ئەو پەڕانەی بەڕێوەبەران، بۆتەکان و پاسدەرانی خۆگەڕ دروستی دەکەن بە شێوەی خۆگەڕ وەکوو پاسدراو نیشان دەکرێن.
  • تۆ ناتوانی ئەو پەڕانەی خۆت دروستیان دەکەی وەک پاسدراو نیشان بکەی.
  • بە «گۆرانکارییە پاس دراوەکان بشارەوە» لە تایبەت:پەڕە نوێکاندا دەتوانی ئەو پەڕانەی تاوتوێ کراون بشارییەوە.

چ پەڕەیەک دەبێ وەک پاسدراو نیشان بکرێ[دەستکاری]

  • ھەر پەڕەیەک کە بۆ سڕینەوە کاندیدا کراوە یان تاگی سڕینەوەی خێرای لێدراوە، بەم جۆرە کاتی دەستکاریکەران بۆ پاسدانی پەڕەی نوێیەک کە پێشتر پاس دراوە بە فیڕۆ ناچێ.
  • ھەر پەڕەیەک کە بۆ ویکیپیدیا گونجاوە، تەنانەت ئەگەر کار لەسەر کردنێکی بەرچاوی بوێ.
  • پەڕەیەک کە تاگی ھەیە و ڕوون دەکاتەوە پەڕەکە چاکسازییەکی زۆری پێویستە.

چ پەڕەیەک نابێ وەک پاسدراو نیشان بکرێ[دەستکاری]

  • ئەو پەڕانەی لەمەڕیان دڵنیا نین و بیروڕای بەکارھێنەرێکی تریان پێویستە.
  • ئەو پەڕانەی سڕینەوەی خێرا ناکرێن بەڵام گرفتی گرنگیان ھەیە و (ھێشتا) تاگی گونجاویان لێ نەدراوە.

ئەمەش ببینە[دەستکاری]