لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/ئەرشیڤی ١٣

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داواکاری

سڵاو کاک Épine داوای مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم کردووە ٢ جار بەڵام کاک Aram نەیدامێ ئەمەوێت بزانم کێشە چییە؟. Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٥:٣٢، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Haryad Xasraw ئەو مافە تەنیا بەو کەسانە دەدرێت کە زیاتر کاری تەکنیکی دەکەن و نایانەوێت ڕەوانەکەر لەکاتی گواستنەوەی هەندێک لە پەڕەکان بەجێ بمێنێ. ئەوەی بینیبێتم جەنابتان زیاتر دەستکاری وتارەکان دەکەن و پێویستتان بەو مافە نابێت. ڕەوانەکەر زۆر پێویستە لە ویکیی کوردی بەتایبەت بۆ پەڕە ناستانداردەکان. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٥١، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: من پێویستم پێیەتی. کە تۆ دەڵێی دەستکاری وتارە دەکەم مانای ئەوە نییە کە ناوی وتاریش ناگۆڕم زۆر وتار ھەیە دەستکاری ناوی وتارەکە دەکەم ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی وشەی دەستکاری. بەکارھێنەر ھەیە کاری تەکنیک ناکات و پێدراوە من پێویستم پێیەتی ئەگەر پێویستم نەبوایە قەد داوام نەدەکرد ئێستاش دوای دووجار داوا کردن ئێستا نامەوێ. Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٨:٤٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ چ شتێک پێویستت پێیەتی، @Haryad Xasraw، دەزانیت مافەکە چییە چۆن کار ئەکات؟ ئەتەوێت چی پێ بکەیت؟ من سەیری داواکارییەکەتم کرد و ڕوون نییە بۆچی داوات کردووە و چۆن بەکاری ئەهێنی. بێگومان هەمیشە هۆکارێک هەیە کە ماف نەدرێتە بەکارهێنەرێک، من متمانەم بە حوکمی کاک ئارامە چوونکە بەکارهێنەرێکی زۆر پێشکەوتوو و بەڕێوەبەرێکی زۆر باشە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٠١، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: دەزانم چۆن کار دەکات من خوێندوومەتەوە لە خۆمەوە نەھاتووم داوای کەم، وەک چۆن لە داواکارییەکە وتم دەمەوێت ئەو ناوانەی کە بە نووسینی ناستاندارد نوسراوە چاکی کەم. ئەگەر لە بەشی گەڕان ئەم پییتە بنووسیت ھ لەگەڵ ه ناوی زۆر وتار بۆ ئەھێنێت بەڵام چۆن؟! پیتی یەکەم کوردییە ئەوەی تریش ھەر پیتی ھ بەڵام پیتی دووەم عەرەبییە ئەمە کێشەی من بوو. من کێشەم لەگەڵ حوکمدانی کاک ئارام نییە بەڵام حوکمەکەی وا نەبوو کە نەیدا بە بەکارھێنەر. Haryad Xasraw وتووێژ ‏٢٠:٣٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Haryad Xasraw ئێستاش ڕوون نەبوو بۆم ئەتەوێ چی بەم مافە بکەیت، چاککردنی ئەو جۆرە ھەڵانە پێویستیان بەو مافە نییە و دەبێ ئەو جۆرە ڕەوانەکەرانە ھەر ھەبن. گواستنەوە بێ ڕەوانەکەر بۆ ئەم مەبەستە بەکار نایەت. دواتریش پێویست ناکات لەسەر شتێکی وا تووڕە بیت، ڕەنگە لە داھاتوودا کە ئەزموونی زیاترت پەیدا کرد و شارەزای چۆنییەتی کارکردنی مافەکان بوویت ئەوسا مافی زیاترت پێ بدرێت. ویکیپیدیا شوێنێکی گەورەیە و ھێشتا زۆر شت ھەن کە شارەزایان بیت. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٢٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: توڕەنیم ئەمویس بۆ چاکردنی هەڵەی ڕێنووسی ناوی وتارەکان بەکاریبێنم ئەمە پێویستی بەو مافە ھەیە وایە وانییە ؟ لە ھەموو شتێکی ویکیپیدیا شارەزام من ئێستا کە ئەو ئامڕازەم ناوێت ئیتر با قسەی لەسەر نەکەین ئەگەر زیاتریش لێرەبم زیاتر شارەزاش بم ھەر نامەوێت. سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ‏٠٧:٠٧، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر @Haryad Xasraw، بۆ چاککردنی ھەڵەی ناوی وتار پێویستیت بەو مافە نابێت. خۆی بەپێی وپ:گپ پێویستە پێش گواستنەوەی وتارەکان وتووێژ بکرێت ئەسڵەن. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٤٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئەتوانی سەیری داواکارییەکان کەیت دانێکییان وا وەریگرتووە. ئەگەر وابێت کە تۆ دەڵێیت، دەبێت ناوی ١٠ وتار بگۆڕم ئەبێ لە ھەموویا وتووێژ بکەم ھەموو کاتێک ئێوە چالاک نیین تا وتووێژ بکەم. ئەوەش نابێت.سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٠:٥٦، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی زانکۆ ئەمریکییەکە پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

ناباو و ناوی گشتی کە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ زۆر زانکۆی دیکە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. سەرچیا‏١٨:٢٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوە وتارە پزیشکییەکانی ئێستا بۆ ژێرپەڕەی خۆیان

دەمباش Épine، ویستم بڵێم کە چەند ڕۆژێکە بڕێک قوتابیی زانکۆ ھاتوونە و وتار دەنووسن. ئەگەر چی من خۆم بەدڵم نین و زۆر ھەڕەمەکییانە کار دەکەن و ھەڵەیان زۆر زۆرە. دەمەوێ بڵێم ئێمە وتارەکان لە ویکیپیدیا:وتارە پزیشکییەکان کۆدەکەینەوە تا دواتر پاکیان بکەینەوە و ھتد… . ئەگەر چی ویکیپیدیا شوێنی ئەوە نییە، بەڵام دەڵێم با لێیان گەڕێین کارەکانی خۆیان بکەن و من وەک خۆم حەز ناکەم ببمە بایسی نمرەکانی ئەوان. دوای کارەکەیان و وەرگرتنی نمرەکانیان پاکیان دەکەینەوە. پارساڵیش سێ وەجبە قوتابی ھاتن و لەسەر پزیشکی و میکانیک نزیکەی ٣٠٠ وتاریان نووسی؛ ئەوان زۆر زۆر باشتر بوون لەمان. بەھەرحاڵ، دڵنیام لێم تێ دەگەیت. زۆر سپاس :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٦، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر چاکە کاک ئارام، دەست خۆش. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:١٠، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شێوازی نووسین

دەمباش Épine,

سووپاس بۆ تەواوی ماندووبوونت. کاک ئێپین لە وتارەکانت کە زۆریان وادیارە لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەریان دەگریت پتی th بە پیتی د دەنووست. بۆ نموونە لە وتاری وی ئاڕ دە ئەدەرز (بە ئینگلیزی We are the Others) نابێت بە وی ئار زە ئەزەرز بنووسرێت؟ پتی ڕ پیتێکی قوورسە و سترێس ھەڵدەگرێت بەڵام وشەی are وشەیەکی لاوەکییە لە دەستەواژەکە و سترێسی لەگەڵ نییە بۆیە بە ر دەخوێنرێتەوە لەلایەن ئینگلیزەکانەوە بەڵام من تێبینیم لەسەر پیتی th ھەیە کە پێم وایە دەبێت بە ز بنووسرێت، ئەگەرچی لە ئینگلیزیدا بە ذ دەخوێنرێتەوە بەڵام لە کوردیدا پیتی ذ نییە بۆیە باشترین جێگرەوە پیتی ز دەبێت. لەگەڵ ڕێزدا. ArkanEN123 ←وتووێژ ‏١٩:١٨، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ArkanEN123 نا گیان پێشووتر بڕیار دراوە کە پیتی د لەجێی th بەکاربێت، ز بەرامبەر بە z بەکار دێت. خۆی لە عەرەبی پیتی هەیە بەس لە ئەلفوبێکانی کوردی ئەو پیتەمان نییە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٤٠، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سووپاس کاک @Épine:. من ئاگاداری وتووێژی پێشووتر نیم. ئەزیەت نەبێ ئەتوانی لینکی وتووێژەکەم بۆ دابنەی، لە ئەگەری ئەوەی لە داھاتوو وتارێکی لەم شێوەیە بنووسم بزانم چۆن بە تەواوی ناوی وتارەکە بنووسم؟ArkanEN123 ←وتووێژ ‏٠٩:٤٩، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنە

دەمباش Épine,

من بابەتی ئەنیمی دروست دەکەم.... واتا پێویستم بەوەیە وێنەی لەسەر دابنێم بەڵم بەھۆی یاسای کۆپی رایتەوە ناتوانم ئەوەی ئەمەوێ ئەوەیە ئەتوانن یارمەتیم بدەن لەژێر یاسایی ((Fair Use)) بتوانم وێنەکان بگوازمەوە بۆ ویکیپیدیای کوردی؟ Sakura emad (لێدوان) ‏١٤:٥٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad، دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت و پەرەپێدان بە وتارەکانی پەیوەست بە ئەنیمی و مانگا. دەتوانیت لێرە داوای مافی بارکەر بکەیت، بەڵام بە باشی ڕوونی بکەرەوە بۆچی پێویستتە و چۆن بەکاری دێنی. سپاس. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:١٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
🥰🥰 تەواو زۆر سوپاس Sakura emad (لێدوان) ‏٠٨:٠٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژەی بەکارھێنەران بە گوێرەی ڕەگەز

دەمباش Épine,

دەست نیشان کردن

خۆشحاڵ بووم بە گرنگی پێدانی داڕێژە بەگوێرەی ڕەگەز تکایە چەن تێبینیەک ، بەکارھێنەران بە گوێرەی ڕەگەز بە شێوەی جۆراوجۆر دروستکراون بۆ نمونە ( ڕەنگی جیاواز ، ستایلی جیاواز ، وێنەی جیاواز ) بەکارھاتووە تا بەکارھێنەر سەربەست بێت لە دیاری کردنی ھەر ستایلێک

مەبەست

ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە تکایە گەر ھەر داڕێژەیەک ڕەوانە دەکەیت و چاکی دەکەیت تکایە بەڵگەنامەکەشی چاک بکە بڕوانە کە لێرە بەکارھێنەری کوڕت گواستەوە بۆ بەکارھێنەری نێر ، داڕێژەی بەکارھێنەری کوڕ لە ئەمانەش ببینە مرد ، تکایە لەگەل گواستنەوەکانیشی

بەڵگەنامەکانیشی چاک بکە ھەرچەنە ئەمە کاری تۆ نییە واتا بەھەڵە تێمەگە،، مەبەستم تۆ ناچار نیت بیان کەیت، کاری منە کە من دروستم کردوون بەڵام ئەگەر بەردەوام دەبیت لە گەشە پێدانیان تکایە وا بکە، گەرنا کێشە نییە من خۆم ئەم کارانە ئەگرمە ئەستۆ بەکارھێنەرانی کوڕ دەگۆرم بۆ نێر.

دوبارە سوپاس بۆ گرنگی پێدان

🥰

خۆشحال بووم Sakura emad (لێدوان) ‏١٠:٤٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توێنکل

دەمباش Épine, تکایە گەر کاتت ھەیە ئەمەوێ داوایەک بکەم لەسەر توێنکل و کێشەکانی. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad، داواکارییەکەت دابنێ، ئەگەر دەرفەتم هەبوو بەسەرچاو، ئەگەر ناش داوا لە کاک @Aram دەکەم کە زیاتر لێرە چالاکە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٨:٣٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
توێنکل لەمێژەیە لەکارکەوتووە تکایە ئەمویست پێداچوونەوەیەکی بۆ بکەیت 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ببورە بۆ وەڵامە درەنگە، سەیرێکی ئێرە بکە و کێشەکان لەوێ باس بکە، کاک @Aram: هەندێک نوێکردنەوەی کردووە و بە هیوای زوو کێشەکان چاک بکات. :) ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەخوا دوو سێ پڕۆژەم لە بەردەستە و کاک ئێپین خۆیشی چاک دەزانێت کە کاری توینکڵ ئاسان نییە، بەس ئیشەڵڵا هەوڵی لەگەڵ دەدەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram دەتوانی بیگێڕێنیتەوە باری جاران تاکوو مەجالت دەبێ کاری لەسەر بکەی؟ دەتوانی ناوەڕۆکەکانی ئێستا لە ژێرپەڕەیەکی خۆت پاشەکەوت بکەی. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٣٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر جار ئەم لێدوانانە دەبنە ھاندەرم. ساڵێک لەمەوپێش نیازی نوێکردنەوەی داڕێژەی ئامادەکردنم ھەبوو، نەمکرد تا تۆ داواکاریت پێشکەش کرد. :) ئەمەش نزیکە لەوە گەرچی زەحمەتتریشە. بێخەم بە و ئیشەڵڵا کارەکانم ھێندە ناخایەنن. دانەیەکیان پەرەپێدانێکی زیاترە بە تووڵامراز، دانەیەکیان ھەر داواکارییەکی Sakura emad خۆیەتی بۆ بارکردنی پەڕگەکان. زۆرترین ھەوڵی خۆم دەدەم کە بە زووترین کات بچمەوە سەر توینکڵ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەر بمێنی! ❤ ئێپین  ‏٢١:٢٣، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە Épine و @Sakura emad: پیاو زیڕە ئەکا کار لە توینکڵ بکات؛ دەبێت تەمەنی خۆتی لەسەر دانێیت! نازانم Épine چۆن کاری لەسەری کردووە! :\ بەھەرحاڵ، توینکڵم بۆ وەشانەکەی پێش ٢٠٢٠ کە بڕیاری نوێکردنەوەیم دابوو گەڕاندەوە. ببوورن کە ئەو ماوەیە ئێوەم بە خۆمەوە بەستبوویەوە. :( ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٨، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کە وەشانەکەت گەڕاندەوە کاک ئارام، دەتوانین پێکەوە کار لەسەر باشترکردنی بکەین. ◂  ئێپین  ‏١٥:٤٠، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکایە من کاری پاسدانم لەسەر ئەوە وەستاوە. چیدەبێت منیش بەشداری بکەم؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چی ئامرازێکی توینکڵت پێویستە @Sakura emad؟ ◂  ئێپین  ‏١٥:٤٧، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ئێوەش! حەتمەن :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٩، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:واتا ھەمووی لە کات و ساتی خۆی پێویستە بۆ وتارەکان پێویستم بە تاگ ھەیە بە زۆری. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا هەموویان کار دەکەن @Sakura emad، بەس تاگ لای من کار ناکات و توینکڵ باری ناکات، لای تۆش وایە؟ ئەگەر بەڵێ پێویستە کاری لەسەر بکەین. ◂  ئێپین  ‏١٥:٥٤، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Epine:☑Y بەڵێ ھەمان کێشەی تۆم ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکایە سەیرێکی ئێرە بکە سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش، کاری لەسەر دەکەم بەو زووانە. ◂  ئێپین  ‏١٥:٥٩، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram و Sakura emad: تکایە وپ:دیوەخان (جۆراوجۆر)#مافی بەڕێوەبەری ڕووکار ببینن. ◂  ئێپین  ‏١٦:٠٨، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Epine:  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:  چارەسەر کرا. ئێستا دەتوانیت تاگ لێ بدەیت. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٧، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└

زۆر سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤٠، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی نوێ

دەمباش Épine، ویستم پێت بڵێم مافی پاسدەر بۆ ھەژمارەکەت زیاد کرا و ھیوادارم بەپێی کات و توانات یارمەتیی پاسدانی پەڕە نوێیەکان بدەیت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram دەستخۆش و زۆر سوپاس، هەر وا دەکەم. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٦، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتنامە

دەمباش Épine، ویستم بۆ دوو وۆرکشۆپ بانگھێشتتان بکەم. یەکەمیان لەسەر پرسیار و وەڵامی فابریکەیترە و دوومیان لەسەر گەشەپێدانی ھەندێ تایبەتمەندییە لەسەر ویکییەک.

  1. بۆ فابریکەیتر، ئێرە بخوێننەوە و لێرەش خۆت تۆمار بکە. ئەمەیان ئەم ھەینییە و لە ٣٠ی تەممووز بەڕێوە دەچێت. داوایان کردووە کە پێشوەختە چاو لێرە بکەن و پرسیارەکانیشتان لێرە تۆمار بکەن تا ڕاستەوخۆ بتواندرێت بەبێ بەفیڕۆدانی کات وەڵام بدەنەوە.
  2. بۆ گەشەپێدانی تایبەتمەندییەکان، ئێرە بخوێننەوە و لێرەش خۆت تۆمار بکە. ئەمەیان لە ٢٧ی ئاب بەڕێوە دەچێت.

بۆ ئەوەی زیاتر ئاگاداری کاردانەوەکان بن، باشترە بێنە ئەم گرووپەی تێەلەگرام. نازانم مەرجی بەشداریکردن لە وۆرکشۆپەکان بەندە بە داخلبوونی گرووپی تێلەگرامەکە یان نا، بەڵام ھەر داخل ببن باشترە. ھەر پرسیارێکتان ھەبوو، @Kushared: ئامادەیە وەڵامتان بداتەوە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئاکام، زۆر سوپاس بۆ بانگێشتنامەکە بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی ئێستا من لە دەرەوەی وڵاتم، ناتوانم بەشداری بکەم، پێشم وابێت من پێویستم نییە چوونکە ئەزموونێکم لەگەڵ فابریکەیتر هەیە، هیوادارم بەکارهێنەرێکی تر جێی من بگرێتەوە و بتوانێت سوودمەند بێت! ◂  ئێپین  ‏٢٣:١١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی توێنکل

دەمباش Épine,@Aram: توێنکل ئێستا ئەو کێشانەی ھەیە (ڕیلۆد) خۆگەرانە ڕیلۆدی پەڕە ناکات کە تاگ لێدەدەیت کە پێشوو تر دەیکرد، لەناو توێنکلدا تاگی {{چەند کێشەیەک}} کارناکات کە پێشووتر کاریدەکرد، وە کێشەی ئەوەی ھەیە پێشوو تر فلتەری گەڕانی ھەبوو ئێستا نەیماوە سەیری ئەم وێنانە بکەن وەک نمونە دایدەنێم

یەک
دوو ڕوونکردنەوە بە وێنەی جوڵاو

سپاس بۆ چاکردن و گرنگیپێدانی —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباشتر @Sakura emad:، تاگی چەند کێشەیەک کار دەکات (بڕوانە ئێرە بۆ چەند کێشەیەک و ئێرەش بەبێ چەند کێشەیەک). بۆ فیلتەری گەڕانەکەش لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم و لێرە وەڵامم دایتەوە. بۆ من دوای تاگلێدان خۆی ڕیلۆد دەکاتەوە، بەس پێم وا بێت تۆ بێتەحەمولیت و چاوەڕێ ناکەیت تا ڕیلۆدی بکات. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس، تکایە @Sakura emad بۆ ڕاپۆرتدان لەسەر کێشەکانی داهاتووی توینکڵ، سەردانی وپ:توینکڵ/ڕاگرتن بکە. ◂  ئێپین  ‏١٩:٢١، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باش سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٣١، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]