لێدوانی بەکارھێنەر:ArkanEN123

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەندامانی دیکەی ویکیپیدیا دەتوانن لە بەشی وتووێژی پەڕەی بەکارھێنەرم کە ئێرەیە پەیوەندیم پێوە بکەن. ArkanEN123 (لێدوان) ‏١١:٤٩، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەری خۆگەڕ[دەستکاری]

ماف
ماف

سڵاو ArkanEN123، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا، لەبەر دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و بەردەوام بوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، و تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. بە ھیوای بەردەوامی! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٨، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس کاک @Aram: ھەوڵ ئەدەم ھەر لەسەر ھەمان ڕێچکەی وتار نووسین بەردەوام بم و جێگەی باوەڕی ئێوە و سەرچاوەی زانیاری بم بۆ خوێنەرانی ویکیپیدیا. ArkanEN123 (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەربژی! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٠، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوەی وتار[دەستکاری]

داوای سڕینەوەی وتارەکەمت کردبوو دەکرێ بزانم بۆ مامۆستا (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: ئەگەر مەبەستت ئەم ئەم وتارە بێت [١] ئەوا ھۆکارەکەیم نووسی، بەھۆی وپ:شێوازەوە بوو. جگە لەوە ئەو وتارەی ئێوە نووسیوتانە ئەو جۆرە وتارانە نییە کە لە ویکیپیدیا دەنووسرێن. پێش ھەموو شت وتارەکانی ویکیپیدیا زانیارین و پێویستە سەرچاوەیان لەگەڵ بێت، وتارەکەی ئێوە، ھەروەکو خۆتان لە سەرەتای وتارەکە نووسیوتانە بۆچوونی خۆتانە. ئەو وتارەی ئێوە نووسیوتانە لە ئەو جۆرانەیە کە لە ماڵپەڕە سیاسییەکان دەنووسرێت نەک لە ویکیپیدیا ھەر بۆیە پێویستە بسڕدرێتەوە.ArkanEN123 ←وتووێژ ‏١٦:٤٣، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوەی وتار[دەستکاری]

بەڵام من سەرچاوەم بەکار هێناوە دەتوانی بۆ باسی ڕەخنەکان بگەڕێیەوە بۆ سەرچاوەکان ئەگەر ویستت ژمارەی لاپەڕەکانیشت پێدەڵێم بۆئەوەی کە ئاماژەم کردوە کە بۆخۆم نوسیومە ئەنەی ئێوەش کۆمەڵێک لەو وتارانەتان ڕیزکردون کە خۆتان نوسیوتانن مامۆستا (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەنیە ئێوەش نەک ئەنەی ئێوەش مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ باسی ڕەخنەکانیش سەرچاوەم بەکار هێناوە کە ئەوەش بۆ ئەوە بوە زانیاری ڕاست بدەمە خوێنەر مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز ویکیپیدیا تۆڕی کۆمەڵایەتی نییە تاکوو وتار و بۆچوونی کەسی تێدا بڵاوبکرێتەوە، ئەو وتارەی درووستت کردبوو لەوەیە بسڕێتەوە، بۆ کتێبەکە ئەگەر بەناوبانگە دەکرێت وتاری لەسەر بنووسرێت بەڵام بەهەبوونی سەرچاوە بەڵام درووستکردنی وتارێک لەسەر ڕەخنە و بۆچوونی کەسی ئەوا پێویست نییە و لە هەموو ویکیپیدیا وتارێکی وا نا دۆزیتەوە. Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ مەگەر ئەو وتار و زانیاریانەی لە ویکیپیدیادا نوسراون هەموی بۆچونی کەسی نین ئەگەر سەرچاوەش بەکار بێنی بۆچونی خاوەن سەرچاوەت باس کردوە. وتارەکانی ویکیپیدیا لایەنگریان تێدایە کە ئەمەش زۆر ڕون و ئاشکرایە ئەگەر ویستت چەند دانەیەکیانت بۆ دەنێرم تاکو بزانی نوسەرانی ویکیپیدیا بێلایەن نین مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ وتارت لەسەر کتێبێک نووسیبوو سەیری شێوازی نووسینی وتاری کتێب بکە کە بەمجۆرەیە زۆربای یۆنانی، کیمیاگەر (ڕۆمان)، برایانی کارامازۆڤ و سێشەممان لەگەڵ مۆری، ئایا لە هیچیان هاوشێوەی وتارەکەی بەڕێزتان بوو؟ ئەگەر وتارێکی هاوشێوەی ئەوەی خۆت هەیە ئەوا داینێ. بۆ باسکردنی ڕەخنەی کتێبیش ئەوا دەکرێت بە کورتی ئاماژەی پێبکرێ بەو مەرجەی کە کەسی ڕەخنەگرەکە بەناوبانگ بێت، یانیش لە دەزگایەکی بەناوبانگ بڵاوکرابێتەوە و جێی مشوومڕی خەڵک بووبێت وە لەو بارەشدا دەبێت بەکورتی و چەند ڕستەیەک ئاماژەی پێ بکرێت نەوەک تەواوی ڕەخنەکە کۆپی پەیست بکرێت کە ئەمەش پێشێلی یاسای مافی لەبەرگرتنەوەیە/کۆپی ڕایت. بۆ وتارەکانی لایەنگریش ئەوەیان بابەتێکی تەواو جیاوازە، زیاتر ئەو وتارانەن لەسەر کوردن ئەوە بێگوومان لەگەڵ هەبوونی سەرچاوە و بەشداربوویێکی زۆر ئەوا چارەسەر دەکرێت، بەڵام لانی کەم شێوازی نووسینەکانیان کێشەی نییە لەگەڵ ویکیپیدیا. هەموو ئەو وتارانەش کراوەن تاکوو بەشداریان تێدابکرێت و بۆچوونە دژەکانی تێدا کۆبکرێتەوە بەڵام دەبێت گونجاوبێت لەگەڵ شێوازی نووسین لە ویکیپیدیا. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام ئەو کتێبانەی باس کراون هەموویان ڕۆمانن بە تەبیعەتی حاڵ ڕۆمان ڕەخنە هەڵناگرێ بەڵام ئەو وتارەی من لەسەر کتێبێکی مێژوویە بۆیە ڕەخنە و تێبینی هەڵدەگرێ بۆیە ئەو تێبینیانە نوسراون تا خوێنەر تەنیا پشت بەو کتێبە نەبەستێ و سەرچاوەی تر بەکار بێنێ بۆ دەستخستنی زانیاری دروست کە هەر ئەمەش مەبەستی ویکیپیدیایە. بۆیە پێویستە کاتێک لەسەر کتێبێک دەنوسرێ بۆچونی لایەنگر و دژەکان باس بکرێ. مامۆستا (لێدوان) ‏١٦:١٧، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وە ئەو وتارەی کە من نوسیومە کراوەیە بۆ دەستکاری کردن بەمەرجێک لە وتووێژ هۆی دەستکاری کردنەکەی ڕون کاتەوە مامۆستا (لێدوان) ‏١٦:١٩، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگی سڕینەوە[دەستکاری]

دەمباش ArkanEN123, زۆر سوپاس بۆ خزمەتکردنی ویکیپیدیا بەڕێزت تاگی سڕینەوەت بەکارھێناوە بەڵام لەوانەیە بیرت چووبێت پێویستە ئاگاداری خاوەنی بابەتەکەش بکەیتەوە لە لێدانی تاگەکە. ئاگادارکردنەوەکە لە رێگەی کۆپی کردنی ئەم کۆدە دەکرێ کە سیستەم پێتی ئەدات تکایە سەیری وێنەکە بکە. سوپاس

💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠١:٥١، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەم @Sakura emad:. لە داھاتوو ئەنجامی دەدەم.ArkanEN123 ←وتووێژ ‏٠٧:٣٧، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وۆرکشۆپی ویکیمیدیا[دەستکاری]

دەمباش ArkanEN123,

لە ماوەی پێشوودا، ئاگادارییەکمان بڵاوکردەوە لە سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی و کورمانجی. لە ئێستادا بەرەوپێشچوونی نوێ لەسەر بابەتەکە هەیە، بڕیارە لە ٩ی نیسان (مانگی داهاتوو) یەکەم وۆرکشۆپ دەربارەی ویکیدراوە (Wikidata) بکرێتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن خۆتان ناونووس بکەن و چەند زووش بیکەن باشترە چونکە کورسییەکان سنووردارن، تا ئێستا دوو دانە وۆرکشۆپ کاتەکانیان دیاریی کراوە، لەداهاتوودا زیاتریش دەکرێتەوە لەهەمان لاپەڕەدا. وۆرشکۆپەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، کارئاسانیش دەکرێت بۆ ئەوانەی لە بەشێکی بابەتەکان حاڵی نابن و بۆیان دەکرێتە کوردی. ئەگەر بڕیاری بەشداربوونتان دا، واباشترە بە کۆمپیوتەرەوە بەشداری بکەیت، چونکە کارەکانی وۆرکشۆپەکە بە مۆبایل زۆر دژوارە یانیش ناکرێت.

دەربارەی کاتی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکەش ئەوا یەکەم دانەیان لە کاتژمێر (Friday, 9 April 2021 16:30 to 18:00 (UTC)) هاوتایە لەگەڵ ٧:٣٠ ئێوارە بەکاتی هەولێر، تکایە گووگڵ بەکاربهێنن ئەگەر کاتی ناوچەکەتان جیاوازە. هەر پرسیارێکتان هەبوو ئەوا خۆشحاڵ دەبم. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:١٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی داواکاری پەڕگە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @ArkanEN123 تکایەکم ھەیە، سپاس بۆ پشتگیرییەکەتان لە دامەزراندنی پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

وتاری تایبیریەس پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوە، پێویستە "دەقە بێسەرچاوەکان لاببرێن "

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٥٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]