لوسییۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوسییۆ
بە پورتوگالی: Lúcio
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٥-٠٨) ٨ی ئایاری ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
Planaltina، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپcentre-back
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩
خولبۆندسلیگا

لوسیمار فێرێرا داسێلڤا(لەدایکبووی ٨ی ئایاری ١٩٧٨)، ناسراو بە لوسییۆ، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری کردووە.[١] لە ساڵی ١٩٩٨ ژیانی وەرزشی پیشەگەری لەگەڵ یانەی وەرزشی ئینتەرناشناڵ دەستپێکرد.[٢] دوای سێ ساڵ لە یانەکە، ڕووی لە یانەی بایەرن لیڤەرکوزن کرد و لەوێش گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٠٢ بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی. لە یاری کۆتاییدا گۆڵێکی سەری تۆمارکرد، بەڵام لە کۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ١–٢ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە بایرن میونشن و سێ جامی ئەڵمانیا و سێ نازناوی بۆندسلیگای بەدەستھێنا. لە ھاوینی ٢٠٠٩ ڕووی لە ئینتەرمیلان کرد. لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ئینتەر نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستھێنا. لەگەڵ بەرازیل، ١٠٥ یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی پێنج گۆڵە، لەگەڵ ھەلبژرادەکەی چەندین نازناوی بەدەستھێناوە، لەوانە، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٥ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩ ی بەدەستھێناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Brazil - Lúcio - Profile with news, career statistics and history - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2023-06-23.
  2. ^ "Trajetória de sucesso - SPFC". www.saopaulofc.net. Retrieved 2023-06-23. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]