فەرحان سەعدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرحان سەعدی (١٨٥٦–٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧) شەڕکەرێکی فەلەستینی بوو لە جەماعەتی عیزەددین قەسسام، بەشداری لە بەرانگاربوونەوەی زایۆنیزم و بەریتانیای داگیرکەر کردووە. یەکێک بووە لە سەرکردەکانی شۆڕشی ١٩٣٦ی فەلەستین، لەلایەن بەریتانییەکان لەسێدارە درا.[١][٢]

ژیاننامە[دەستکاری]

شێخ فەرحان لە گوندی ئەلمەزار لە جەنین لەدایک بووە، ھەر لە منداڵییەوە تێکەڵی زانستی ئایینی وکۆبونەوە بووە لەگەڵ پیاوانی ئایینی لە مزگەوتدا، لەنێو خەڵکیدا لەبەر ئەوەی قورئان و فەرموودەی لەبەر بووە پێیان وتوە شێخ فەرحان.

لەپاش دەرچوونی لە زیندان پەیوەندی لەگەڵ عیزەددین قەسسام بەست و پەیوەندی پێوەکرد بۆ ئەوەی لەژێر ئاڵاکەیدا لە شاری حەیفا شەر بکات، دواتریش لە پاش شەھید بوونی عیزەددین قەسسام سەرکردایەتی کۆمەڵەکەی گرتە دەست. شێخ فەرحان بەشێوەیەکی بەردەوام بەشداری خۆپیشاندانی کردووە لە جەنین دژی داگیرکاری بەریتانیا، لە شۆڕشەکەی ساڵی ١٩٢٩ کۆمەڵەیەکی تێکۆشانی دروستکرد بەرامبەر دەسەڵاتدارانی داگیرکار و لێیان یاخی بوو، لەبەر ئەم ھۆیە ھێزەکانی بەریتانیا دەستگیریان کردوو بۆ ماوەی ٣ ساڵ زیندانییان کرد.

شێخ فەرحان خۆی و کۆمەڵێک لە تێکۆشەران ھێرشیان کردە سەر کاروانێکی یەھوودی، کە بەھۆی ئەم ڕووداوە شۆڕشی ساڵی ١٩٣٦ ھەڵسا، دواتر خۆی و کۆمەڵەکەی پەنیان بردە بەر شاخ لەبەر زەبر و زەندی ھێزەکانی بەریتانی، تاوەکو ساڵی ١٩٣٧ ھێزەکانی داگیرکار توانیان دەستی بەسەر دابگرن.

سێدارەدان[دەستکاری]

لە پێناو فەلەستین شێخ فەرحان سەعدی گەورە و سەرکردەی جووڵانەوەی بەرگریکارانی فەلەستینی دژی داگیرکاری بەریتانی و چەتەکانی زایۆنی دوای ٣ ڕۆژ لە دادگاییکردنی ڕووکەشی لەلایەن دەسەڵتدارانی داگیرکاری بەریتانی لە ٢١ی ڕەمەزان ساڵی ١٣٥٦ کۆچی بەزمانی بەڕۆژوو لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە فەلەستین لە سێدارەدرا.

پێش لە سێدارەدانی شێخ فەرحان ساڵی ١٩٣٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Mohamed Ali Eltaher:: - image, photo, picture, scan". www.eltaher.org. Retrieved 2023-06-11. ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ یاخی بوونی عەرەبەکان. ISBN 0-7146-3169-8.