عەبدوڵڵا کوڕی ڕەواحە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدوڵڵا کوڕی ڕەواحە کوڕی ثەعلەبە یەکێک بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر[١] کە لە غەزای موئتە شەهید بوو.

عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحە
عَبْد ٱللَّٰه ٱبْن رَوَاحَة

گۆڕی عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحە، زەید کوڕی حاریسە، جەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیب لە موئتە ئوردن، شام
لەدایکبوون
مەرگ٦٢٩ CE
ھۆکاری مەرگشەهید لە غەزای موئتە
شوێنی حەوانەوەموئتە
ناسراوە بەیەکێک لە هاوەڵان
باوان(ەکان)ڕەواحە کوڕی ثەعلەبە (باوک)
خزمەکان


ژیاننامە[دەستکاری]

ئیبن ڕەواحە لە هۆزی عەرەبی بەنو خەزراج بووە. لە سەردەمێکدا کە نووسین کارامەیییەکی باو نەبوو، نووسەر و شاعیر بوو.[٢]

یەکێک بوو لەو دوانزە نوێنەرەی ئەنسار کە پێش کۆچی سوێندی بەیعەتیان خوارد، دواتر ئیسلامیان بۆ مەدینە بڵاوکردەوە. هەروەها لەنێو ئەو ٧٣ کەسەدا بوو کە لە مەدینە بەیعەتیان بە پێغەمبەر دا. دەوترێت کە ئاگاداری ئەو پیلانانەی عەبدوڵڵا کوڕی ئوبەی کوڕی سەلوول بووە.[٣]

گەشتە سەربازییەکانی[دەستکاری]

عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحە لە کاتی غەزای موئتە پلەی سێیەمی فەرماندەیی بوو و دواتر لە کاتی شەڕەکەدا شەهید بوو. هەروەها سەرکردایەتی گەشتێکی سەربازی تایبەتی خۆی کردووە کە بە گەشتی عەبدوڵڵای کوڕی ڕەواحە ناسراوە و لەوێ ڕەوانەی تیرۆرکردنی یوسەری کوڕی ڕیزام کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.al-islam.org/jafar-al-tayyar-kamal-al-sayyid/jafar-al-tayyar
  2. ^ "Default Normal Template". web.archive.org. 2006-06-30. Retrieved 2023-05-22.
  3. ^ "SunniPath Library - Books - Ar-Raheeq Al-Makhtum - The Second 'Aqabah Pledge". web.archive.org. 2006-11-28. Retrieved 2023-05-22.