عیزەدین ئوناحی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عیزەدین ئوناحی (بە عەرەبی: عز الدين أوناحي‎؛ لەدایکبووی ١٩ی نیسانی ٢٠٠٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە، ناوەڕاستکاری ھێرشبەری ئۆڵمپیک مارسیلیا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە.

کاروانی وەرزشیی یانە[دەستکاری]

ئوناحی یاریزانی پێشووی یانەی ڕەجا و ئەکادیمیای تۆپی پێی محەممەدی شەشەم بوو، لە ٢٠١٨ چووە یانەی ستراسبۆرگ، لە ئابی ٢٠٢٠ چووە یانەی ئەڤغاشی پلەی سێی فەڕەنسی.

ئۆنژیس[دەستکاری]

لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١، ئۆنژیس بە گرێبەستێکی ٤ ساڵە ئوناحی گواستەوە، یەکەم دەرکەوتنی لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بوو، کە گۆڵێکی لە بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن تۆمارکرد، ٣-٠ براوەبوون.

مارسیلیا[دەستکاری]

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، مارسیلیا گواستنەوەی ئوناحی ڕاگەیاند، کە گرێبەستەکەی بە بەھای ٨ ملیۆن یۆرۆ بوو، تا حوزەیرانی ٢٠٢٧ە. لە ١ی شووبات، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە نانت تۆمارکرد.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی[دەستکاری]

ئوناحی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی مەغریب کرا بۆ یارییەکانی دەریای سپیی ناوەڕاستی ٢٠١٨، لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە ئیتاڵیا تۆمارکرد. بەرامبەر بە یۆنان لێدانی یەکلاکەرەوەی سەرکەوتنی جێبەجێکرد.

ئوناحی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی مەغریب کرا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، یەکەم دەرکەوتنی بەرامبەر بە گانا بوو. لە پاڵاوتنی ئەفریقا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، بەرامبەر بە کۆنگۆی دیموکرات دوو گۆڵی تۆمارکرد، کە ٤-١ براوەبوون.

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئوناحی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی مەغریب کرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، بەرامبەر بە ئیسپانیا و پورتوگال ڕۆڵی کاریگەری ھەبوو. لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر بە کرواتیا بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم، تووشی پێکان ھات.

ئامارەکان[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەییەکان[دەستکاری]

(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
گۆڵە نێونەتەوەییەکانی عیزەدین ئوناحی
ز. ڕێکەوت یاریگا بەرامبەر گۆڵ ئەنجام پاڵەوانیەتی
١ ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ مەغریب  Congo DR ١-٠ ٤-١ پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
٢ ٣-٠
٣ ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ فەڕەنسا  بورکینافاسۆ ١-٠ ١-٠ دۆستانە

سەرچاوەکان[دەستکاری]