شەڕی كیمیایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کیمیایی
لقیwarfare
کورتەناوCW

شەڕی کیمیایی بریتییە لە بەکارھێنانی تایبەتمەندی ژەھراوی ماددە کیمیایییەکان بۆ بەکارھێنان لە چەکی کیمیایی لە شەڕدا. ئەم جۆرە شەڕە جیاوازە لە شەڕی ئەتۆمی و شەڕی بایۆلۆژی. ھەر سێ جۆری سەربازی چەکی ئەتۆمی و بایۆلۆژی و کیمیایی وەک چەکی کۆمەڵکوژ دادەنرێت.

شەڕی کیمیایی پێناسەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە و جیاوازە لە چەکی ئاسایی یان چەکی ئەتۆمی. ھەر بەکارھێنانێکی شەڕانگێزانەی ئۆرگانیزمەکان (وەک دوومەڵ) بە شەڕی بایۆلۆژی دادەنرێت؛ بەڵام بەکارھێنانی بەرھەمە ژەھراوییە نازیندووەکان کە لەلایەن زیندەوەرە زیندووەکانەوە بەرھەم دەھێنرێن (وەک ژەھری بۆتولینیۆم، ڕیسین و ساکسیتۆکسین) بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی (CWC) بە چەکی کیمیایی دادەنرێت. بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ھەر ماددەیەکی کیمیایی ژەھراوی بێ گوێدانە سەرچاوەکەی بە چەکی کیمیایی دادەنرێت. مەگەر بۆ مەبەستێک بەکارنەھێنرێن کە قەدەغە نەکراون.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Convention on the Prohibition of the Development, Production, Stockpiling and Use of Chemical Weapons and on Their Destruction (CWC): Annexes and Original Signatories". Bureau of Arms Control, Verification and Compliance. Archived from the original on 13 ژانویه 2012. Retrieved 19 January 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)