بۆمبھاوێژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆمبھاوێژی بی ١٧ لە جەنگی جیھانی دووەمدا

بۆمبھاوێژ بریتییە لە پۆلێک لە فڕۆکەی سەربازی کە بۆ ھێرشکردنە سەر ئامانجە وشکانی و دەریایییەکان بە فڕێدانی بڕێکی زۆر بۆمب بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکان داڕێژراون.

پۆلێنکردنی فڕۆکە بۆمبھاوێژەکان[دەستکاری]

بۆمبھاوێژی ستراتیژی بۆ بۆردومانکردنی ئامانجە ستراتیژییەکان لە شوێنە دوورەکانی وەک بنکە و کارگە و پرد و ھتد دروست کراوە.

ڕێکەوت[دەستکاری]

بۆمبھاوێژ یەکێک بوو لە یەکەم بەکارھێنانە سەربازییەکانی فڕۆکە. بۆمب ھاوێژ بۆ یەکەمجار لە کاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا پەرەی پێدرا. بۆمب ھاوێژەکان بەزۆری لە بەرزایییە نزمەکاندا دەفڕن و دەتوانن بە خێرایییەکی کەم بفڕن. بەھۆی کەمی خێرایی ئەم فڕۆکانە بۆمب ھاوێژەکان بۆ شەڕی فڕۆکەکانی تر گونجاو نین.

لە جەنگی جیھانی دووەم[دەستکاری]

فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەمدا تیمێکی زۆریان ھەبوو، ھەندێکجار دەگەیشتنە ١٢ کەس. بە شێوەیەکی ئاسایی لەو سەردەمەدا فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان فڕۆکەوانێک و ھاوفڕۆکەوانێک و چەندین تۆپچییان لە بەشەکانی پێشەوە و دواوە و خوارەوە و کلک و لایەنەکانی ھەبوو.

بۆمبهاوێژەکانی ئەمڕۆ[دەستکاری]

ئەمڕۆ فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکان تەنھا دوو تیمیان ھەیە و باقی ئەرکەکان بە کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێن. فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکانی ئەمڕۆ چەکیان زۆر کەمترە و دەتوانن زۆر خێراتر بجوڵێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]