شێخ نورەدینی بریفکانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی سەید شێخ نورەددینە کوڕی شێخ عەبدولجەبار کوڕی سەید نوری کوڕی ئەبووبەکر کوڕی زەینەلعابدین کوڕی سەید شەمسەدین کوڕی شێخ عەبدولرەحمان کوڕی شێخ شمسەدین کوڕی شێخ عەبدولکەریم کوڕی شێخ مووسا کوڕی سولەیمان کوڕی عەبدولغەنی کوڕی ئیسحاق کوڕی سەید بابا مەنسوور کوڕی سەید حوسێن (ئەخلاتی) کوڕی عەلی کوڕی سەید حاجی نظام الدين کوڕی ئەحمەد ئەخلاتی کوڕی زینەلعابدینی هەمەدانی (زوردانی) کوڕی ساڵەح هەمەدانی کوڕی یوسف کوڕی سەید سەلیم عێراقی کوڕی محمد یوسف سەدرەدین کوڕی حسین جەلالەدین کوڕی زەینەلعابدین کوڕی عەلی کوڕی سەید جەعفەر کوڕی سەید محموود کوڕی سەید ئەحمد کوڕی سەید عەبدۆڵڵای مونتەخەب کوڕی سەید عەلی موختار کوڕی سەید جەعفەر کوڕی سەید کوڕی ئیمام عەلی هادی کوڕی ئیمام محەممەدی جەواد کوڕی ئیمام عەلی ڕەزا کوڕی ئیمام مووسای كازم کوڕی ئیمام جەعفەری سادق کوڕی ئیمام محەممەدی باقر کوڕی ئیمام عەلی زەینەلعابدین کوڕی ئیمام حوسەین کوڕی سەیدە فاتیمەی زەهرا کچی حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم).

لە ساڵی ١٢٠٥ کۆچی - ١٧٩٠ زایینی لە گوندی (ئیتووت) هاتە دونیا، لە خزمەتی باوکی دەستی کرد بە خوێندن، پاشان تەشریفی چووە ئامێدی، ماوەیەکیش چووە شۆش دوایی چووە مووسڵ پاشان چووە کۆیە و دوایی چووە شەقڵاوە، دوایی هاتە هەولێر و گەڕایەوە ئامێدی لای مەلا یەحیای مزوری مایەوە هەتا ئیجازەی وەرگرت، هەروەها ئیجازەی دووەمی لە مەلا ئیسلامی شۆشی وەرگرت، ئیجازەی سێیەمی لە مەلا یونسی کوردی لە مووسڵ وەرگرت.

دوایی کۆتایی هێنان بە خوێندن دەگەڕێتەوە خزمەت باوکی لە ئیتووت ، لەوێ دەست دەکات بە خواپەرستی، سەر لە بەیانی قورئانی پیرۆزی دەخوێند، پاشان تا نیوەڕۆ دەرسی فەقێیانی دەدا، دوایی تا عەسر ئامۆژگاری خەڵکانی دەکرد، دوای عەسر خەریکی وێردی تەریقەت بوو، پاشان لەسەر فەرموودەی باوکی چووە مووسڵ، تەریقەتی قادری لە شێخ مەحموودی جەلیلی وەرگرت ، زۆری پێ نەچوو لەلایەن شێخەوە کرا بە خەلیفەی تەریقەتی قادری ڕیفاعی، مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس دەفەرموێ کە ئەوکاتەی شێخ نوردەدین لە مووسڵ بووە تەریقەتی نەقشبەندی لە شێخ نور محەممەدی هیندی وەرگرتووە.

حەزرەتی شیخ نورەدین کەسێکی لەخواترس بوو و بەردەوام بە ڕۆژوو دەبوو، دونیای وەلا نابوو، هەرشتێک بۆی هاتبایەتە تەکیە بەسەر دەروێشەکانی دابەشی دەکرد، کاربەدەستان بەدوایان دەنارد مووچەی بۆ ببڕنەوە نەدەچوو، شارەزایی لە زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی و فارسی هەبوو.[ژێدەر پێویستە]

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

1) البدور الجلية

2)بهجة السالكين

3)آداب الخلوة

4)تنبيه النيام

5)إبراز دقائق الحقائق

6)الفتح الارحم

7)مناجات نوري

8)القصيدة التائية

9)تلخيص الحكم

10)القصيدة النونية

11)البدر

12)المكاتبات

خەلیفەکانی حەزرەتی شیخ نورەدینی بریفکانی[دەستکاری]

١)شیخ تاهای سلێڤانی

٢)شێخ عوسمانی ڕیچوانی

٣)شێخ عەلی گەلی زەمانە

٤)شێخ عەبدولحمیدی بریفکانی

٥)شێخ عەبدولکەریمی ئاکرێ

٦)شێخ مستفای ئامێدی

٧)مەلا حامیدی دۆسکی

٨)شێخ عەبدولڕەحمانی جزیری

٩)شێخ ئەحمەدی سەبعاوی

١٠)شێخ تاهای بریفکانی

١١)حاجی سەلیم ئاغەوات

١٢)شێخ عەبدولفەتاح زاخولی

منداڵەکانی شێخ نورەدین[دەستکاری]

١) پیرۆز خان

٢)فاتمە خان

٣) سافیە خان

هەندێک لە تەکیەکانی حەزرەتی شیخ نورەدینی بریفکانی[دەستکاری]

١) تەکیەی مامان

٢) تەکیەی دهۆک

٣)تەکیەی ئەتروش

٤)تەکیەی موسڵ

٥)تەکیەی کەڵەکچی

٦)تەکیەی شێخان

٧)تەکیەی شێخ عەبدوڵڵای فەخری مووسڵی

٨)تەکیەی شێخ مەحفوز بەگی عەباسی

٩)تەکیەی عەلامە محمد نوری قادری

١٠)تەکیەی شێخ ئەحمەدی سەبعاوی

١١)تەکیەی حەسەنی حەبار

١٢)تەکیەی سوڵتان خەلیفە

١٣)تەکیەی عەلامە عوسمانی ڕیزوانی

تەریقەتی شێخی بریفکانی[دەستکاری]

سەبارەت بە تەریقەتی شێخ نورەدین لە شیعرێکی بەیانی دەکات و دەفەرموێت :

حەقیقەت قادریمە ، من لە تەنگاوا رەفاعیمە

لە زەوقا سوهرەوەردیمە و غولامی نەقشبەندیمە

کەراماتەکانی[دەستکاری]

کەراماتی زۆر و بێ شوماری هەیە ، دەفەرموێت : من لە سێ شتدا لەسەر شێوەی باپیری خۆمم کە حەزرەتە صلی الله علیه وسلم :

یەکەم : ئەو گەلەی من وام لە ناویاندا لە کەللە ڕەقیدا وەک کافرەکانی قورەیش وەهانە

دووهەم : نەوەی نێرینەم نیە وەکوو ئەو

سێهەم : تەمەنم ئەوەندەی تەمەنی ئەو دەبێت کە ٦٣ ساڵ بووە ، حەقیقەتەن وەهاش دەرچوو لە ٦٣ ساڵیدا وەفاتی فەرموو

وەفاتی[دەستکاری]

شێخ نورەدینی بریفکانی ماوەی زیاتر لە چل ساڵ لە بریفکان خەریکی ئامۆژگاری دەروێش و موریدان و دەرسدانەوەی فەقێیان بوو، تا ساڵی ١٢٦٧ کۆچی - ١٨٥٠ زاینی کۆچی دوایی کرد و لە بریفکان کە گوندێکی کوردی سەر بە شاری مووسڵە بەخاک سپێردرا.

سەرچاوە[دەستکاری]

١)مەلا تاهر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی، مێژووی زانایانی کورد، بەرگی سێهەم ، لاپەڕە ٣٨٢ - ٣٨٦

٢)بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی ، مێژووی ناودارانی کورد ، بەرگی یەکەم ، لاپەڕە ٤١٩

٣)مەلا عبدالکریم مودەریس ، علماؤنا في خدمة العلم و الدين ، لاپەڕە ٦٠٤ - ٦٠٦

٤)مەلا عبدالکریم مودەریس ، بنەماڵەی زانیاران ، لاپەڕە ٣٣٠ - ٣٣٧

٥) www.alkadriaalalia.com