شێخ شەمسەدینێ ئەخلاتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێخ شەمسەدینێ قوتبی ئەخلاتی (١٥٨٨ خەلات - ١٦٧٤ دھۆک) نووسەر و شاعیرێکی کورد بوو. شاعیرێکی کۆنی ئەدەبییاتی کوردییە، یەکەم شاعیری تەریقەتی خێڵەوەتییە لە ئەدەبیاتی کوردی.[١][٢][٣]

شێخ

شێخ شەمسەدینێ قوتبی ئەخلاتی

لەدایکبوون١٥٨٨
مەرگ١٦٧٤ (٨٦ ساڵ ژیاوە)


ژیان[دەستکاری]

شێخ شەمسەدین لە ساڵی ١٥٨٨ لە ناحیەی خەلات بدلیس لە دایک بووە. بەھۆی شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوییەکان خێزانەکەی کۆچیان کرد بۆ چیاکانی گەڤەر. شێخ شەمسەدین خوێندنی لە ئەندامانی خێزانەکەی وەرگرتووە ڕۆشەنبیر بوونە، بەڵام لە ساڵی ١٦٢٠ لەگەڵ براکەی چوونە ئامێدی لە بادینان، لە ساڵی ١٦٧٤ لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا، لە باشووری کوردستان، لە گوندی بیریفکان (لە ناوچەی بادینان) کە دەکەوێتە شاری دھۆک چووە بەر دلۆڤانی خودێ.

شێخ شەمسەدین ھاوچەرخی مەلای جزیری و فەقێی تەیرانە.

دیوانەکانی بە کورمانجی نووسیووە.

ھەڵبەست[دەستکاری]

پەند[دەستکاری]

کو ئەو ڕووڤی بەلاڤی کی تبن مانندە شێر

ڕەخت مێران گەر بپۆشیت پیرەژن نابیتە مێر

مەعنا مێران تشی صورەت نەدیر ئیعتبار

لالێ صەڕڕافێ یەقین قەلبێ دەغل ناییێن ب کێر

کۆک ل دەعوا کەز شاھی وەقتم ئەبلەھست

قەت بلا ڤی شەخصێ برسی بێ گومان نابیتە تێر

ھشتیمە تاکو ھەستن مەعریفەت نایێ ژتە

لاڤ ئینسانێ مەکە حەیوان ئاساھد ب چێر

خەلوەتی ئیرشاد پیرخۆ بکەر موحکەم ب دەست

گو لە خەلقی قەت مەدێر مادام کو باقی بیت لێر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sînorên Edebiyata Kurdî Ya Klasîk - Bêndera Çand û Hunerê". web.archive.org. 2020-02-19. Retrieved 2023-06-11.
  2. ^ https://www.noor-book.com/کتاب-دیوانا-شێخ-شەمسەدینێ-قوتبێ-ئەخلاتی-یێ-بریفکانی-pdf
  3. ^ https://aras.bradost.net/files/shex_shamsadin.pdf