سەڵاحەددین بابەکر
سەڵاحەددین بابەکر محەممەد سلێمان (لەدایکبووی: ١٩٦٥ لە قەڵادزێ) وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]
خوێندن و پیشە[دەستکاری]
سەڵاحەددین بابەکر لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بەشداری کاری سیاسی ئیسلامی کردووە. ساڵی ١٩٩٢ بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی پترۆکیمیایی لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا بەدەستھێناوە. بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە کارگێڕیی پیشەسازی ھەیە. ساڵی ١٩٩٩ یەکەم گەنج بووە کە بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان. لە کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتوو دووەم دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستھێناوە، و یەکەم سکرتێری یەکگرتووی قوتابیان بووە، و یەکەم گوتەبێژی فەرمی یەکگرتوو بووە. ھەروەھا یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بووە.
وازھێنان[دەستکاری]
سەڵاحەددین بابەکر لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ وازی لە پۆستەکەی ھێنا، بەھۆی خراپبوونی ڕەوشی کارەبای ھەرێمی کوردستان و دابیننەکردنی بڕی سووتەمەنی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت (کوردی). ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦.
- ^ لێدوانی «سەڵاحەدین بابەکر» سەبارەت بەدەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی (کوردی). کوردسات نیوز (لە ڕێکەوتی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦.