سەلمۆنێلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەکتریای سەلمۆنێلا (بە ئینگلیزی: Salmonella) بەکتریایەکە بەھۆی خواردن و خواردنەوەی پیس تووشی تووشی ڕیخۆڵەی مرۆڤەکان دەبێت کە نەخۆشی بە خۆراک ژەھراوییبوونی سەلمۆنێلای پێ دەوترێت. ئەم بەکتریایە لە جۆری گرام نێگەتیڤە و ناھەوایی ھەڵبژێرەرە، کە درێژییەکەی لە نێوان "٠٫٨–٥" مایکرۆمەترە، و نیشانەکانی دەرکەوتنی بریتییە لە ئازارێکی زۆر لە ناوچەی سک و ڕشانەوە و ھەندێک جار خوێن ھێنانەوە، ھەروەھا کاریگەری لەسەر بەتەمەنەکان زیاترە وەک لە کەم تەمەنەکان.