سەردار ئازموون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەردار ئازموون

نەتەوەئێرانی  ئێران
پیشەیاریزان
باڵا١٨٤ سانتی میتر


سەردار ئازموون لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ی زایینی لە شاری گۆنبەدکاووسی ئێرانە. ئازموون یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و یانەی ڕۆستۆفی ڕوسیایە.ئازموون لە تورکمانەکانی ئێرانە. ئەو بە ھۆی یاری جوان و سەرەنج ڕاکێش و ھەروەھا تەمەنی کەمی بە مێسی ئێران ناوی دەرکردووە.[١]

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

ئازموون لە پاش ئەوەی وەکوو یاریزانی ھەڵبژاردەی لاوانی ئێران بەشداری لە یاریەکانی کاپی دۆستی ڕووسیا کرد، کەوتە بەر چاو بەرپرسانی یانەی یانەی تۆپی پێی ڕوبین کازان ڕوسیا و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانە واژۆ کرد.[٢] ئازموون پاش ئەوەی کە لە یانەی تۆپی پێی ڕوبین کازان بە شێوەی قەرزی ڕۆیشت بۆ یانەی تۆپی پێی ڕۆستۆڤ و توانی سەرکەوتنی باش بەدەس بێنێت و لەلایان هاندەرانی یانەی تۆپی پێی ڕۆستۆڤەوە وەکوو خۆشەویست ترین یاریزان هەڵبژردرێت.[٣] [٤] سەردار ئازموون لە وەرزی 2015-2016 بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ڕۆستۆف کرد و ئێستا لەو یانە یاری دەکات. پێش لەوە ئازموون لە یانەی لاوانی یانەی تۆپی پێی سەپاهانی ئەسفەهانی ئێران و چەند یانەیەکی تر یاری کردووە.

یاری نەتەوەیی[دەستکاری]

ئازموون یەکێک بوو لە ھیواکانی ئێران لە مۆندیالی ٢٠١٤ بەڕازیل بەڵام نەیتوانی خۆی بگەێنێتە ناو یاریزانانی کۆتایی ئێران. ئازموون بۆ یاریەکانی کیشوەری ئاسیا لە ئۆسترالیا (٢٠١٥) یەکەم گوڵی فەرمی خۆی لە بەرانبەر ھەڵبژاردەی قەتەر تۆمار کرد[٥] یەکەم گوڵی نەتەوەیی سەردار لە یاریگەی ئازادی تاران و لە بەرانبەر ھەڵبژاردەی کۆریای باشوور تۆمار کراوە.

پەڕاوێز[دەستکاری]

  1. ^ http://www.express.co.uk/sport/football/551733/Liverpool-Arsenal-Tottenham-Sardar-Azmoun
  2. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/سردار_آزمون
  3. ^ http://www.varzesh3.com/news/1325903/%D8%A2%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%86-%D9%85%D8%AD%D8%A8%D9%88%D8%A8%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D9%86-%D8%A8%D8%A7%D8%B2%DB%8C%DA%A9%D9%86-%D9%81%D8%B5%D9%84-%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%D9%88%D9%81
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 17ی Mayی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 17ی Januaryی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.