سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نیشانی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: سپاه پاسداران انقلاب اسلامی، Sepāh-e Pāsdārān-e Enghelāb-e Eslāmi)، بە کورتی ئەوترێ سپای پاسداران یان سپا، ڕێکخراوێکی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەرۆکی شۆڕش دایە. ئەو ئۆرگانە بە فەرمانی خومەینی بۆ شۆرای شوڕشی ئیسلامی، لە دووی گولان ( بانەمەڕ)ی ١٣٥٨ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٢ ی ئاپریل ی ١٩٧٩ دا دامەزرا و شۆرای شۆڕشی ئیسلامی بە دامەزراندنی شۆرای فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوێکی بنەمایی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوەیە دانا. سپای پاسداران بە ھۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕازیان و دەست تێدا ھەبوون لە کارە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە لیستی تیرۆەرەوە.


یاسای بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سپا ئەڵێ: سپای پاسداران کە ھەر لە ڕۆژە سەرەتایییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە پێکھاتووە، بۆ درێژە دان بە ڕۆڵی خۆی بۆ پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسکەوتەکانی ھەر دەمێنێتەوە. سنووری ئەرکەکان و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ئەم سپایە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ھێزە چەکدارەکانی دیکەدا وێڕای پێداگری لە سەر ھاوکاری و ھاوئاھەنگی برایانە لە نێوانیاندا، لە لایەن یاساوە دیاری دەکرێ.

دوا بە دوای ھاتنە سەرکاری محەممەد عەلی جەعفەری وەکۆ فەرماندەری ئەو دامەزراوەیە لە ساڵی ١٣٨٦ی ھەتاوی دا، ھەندێک نۆێکاری لە سپا دا ھاتە گٶڕێ. بەشێکی ئەو نۆێکارییانە بریتی بوون لە پێکھێنانی ڕێکخراوەی بەسیجی موستەزعەفین و ڕێکخراوەی ھەواڵگرێ سپای پاسداران و پێکھاتنی ٣١ سپای پارێزگایی بوو.

لقەکان و سەرکردایەتی
ھێزی قودس (سپای قودس)
نەزانراوە
بەسیج
١١،٠٠٠،٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥)
ھێزی دەریایی سپای پاسداران
٢٠٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥)
ھێزی ئاسمانیی سپای پاسداران
نەزانراوە
فەرماندەری گشتی
کۆنۆنێل محەممەد عەلی جەعفەری

چالاکیی ئابووری[دەستکاری]

بە ھێندێک لێکۆڵینەوە، سپای پاسداران لە دوای شەڕی ئێران و ئێراقەوە تا ئێستا بە بەستنی زیاتر لە ٧٦٥٠ ڕێککەوتنامە لە ڕێگای دامەزراوەکانی سەر بە خۆیەوە چالاکی بەرفراوانی لە بۆاری ئابووری دا ھەبووە. بە ھۆی سنووربەندگەرایی کۆمپانیاکانی سەر بە سپا وەکۆ قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا لە جێ بە جێ کردنی پرۆژە نەوتییەکاندا، کۆمپانیا گەورەکانی وەکۆ سازە و ناموەران مەیدانیان بە جێ ھێشتوھ.

ئەم دامەزراوەیە لە بۆاری نەوت، گاز، ڕێگا و بان، بەربەست دروستکردن، توونێل درۆستکردن، جووتیاری، گەیاندن (وەکۆ خاوەنبەشی سەرەکی کۆمپانیای پەیوەند‌ییەکانی ئێران)، بینا دروستکردن و تەنانەت لە بواری نەشتەرگەری پزیشکیدا بەشدارییەکی بەر چاوی ھەیە. ھەر وەھا ٤٥% بەشەکانی کۆمپانیای بەھمەنی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیلی مەزدای لە دەست دایە. ھەر وەھا دەگوترێ کە بە قاچاخ بردنی بەنزینی بەشبەشێن کراو لە ڕێگای پارێزگای ھۆرمۆزگان و لە ژێر چاودێری ژمارەیەک لە فەرماندەرانی سپا دا ئەنجام ئەبێت.

نموونەی چالاکییەکان[دەستکاری]

  • لە مانگی مارسی ٢٠١٠ دا تۆڕێکی سپیکەری پارە لە وڵاتانی عەرەبی دا کە بۆ سپا کاریان دەکرد لە لایەن بەرپرسانی بەحرەین و کوو‌‌ەیتەوە ئاشکرا کران. ئەو پارەیە لە ڕێگای بە قاچاخ بردنی مادە ھۆشبەرەکانەوە بە دەست دەھات.
  • ڕێکەوتننامەی ١،٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گازی نێوان ئێران و پاکستاندا.
  • ڕێکەوتنی ٢،٣ میلیارد دۆلاری بۆ پەرەدانی مەیدانێکی گازی لە کەنداوی فارسدا.
  • ڕێکەوتنی ١،٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گاز لە ناوچەی عەسلەوییەوە بۆ ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستاندا.
  • وەرگرتنی وامی گەورە بە بەرھەمێکی کەم لە لایەن سپاوە لە بانکی میللیدا.