شەڕی دژ بە داعش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کردە سەربازیەکانی دژبە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام)
بەشێکە لەکۆمەڵە چەکدارەکانی عێراق، شەڕی ناوخۆییی سووریا
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤
بەشداربووCombined Joint Task Force – Operation Inherent Resolve، ئوسترالیا
لووتکە :دوو فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی جۆری ( F-15E Strike Eagle) لە باکوری عێراق. چەپ : پڕکردنەوەی سووتەمەنی فڕۆکەیەکی جۆری ئێف-٢٢ ڕاپتۆر. ڕاست : ھێزە تایبەتەکانی پێشمەرگە لە نزیکی سنووری سوریا. خوارەوە : چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری ئێف ئەی ١٨-ھۆرنێت، لەسەر کەشتی جەنگی جۆرج دەبڵیو بۆش

شەڕی دژ بە داعش یان کردەوە سەربازییەکانی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یان ھاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دەژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ھاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتیی جیھانییە، کە لە لایەن وڵاتی ئەمریکاوە درۆستکراوە و سەرکردایەتی دەکرێت. ھەوپەیمانێتییەکە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ڕاگەیێندراوە و چاڵاکیی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئەنجام دەدات.

ھۆی درۆستبوونی ھاوپەیمانێتییەکە ھەر دەگەڕێتەوە بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش، ئەویش بەھۆی ئەنجامدانی کۆمەلێک کاری نەشیاو و توندوتیژی و ھێرشکردنە سەر کۆمەڵێک ناوچە و ئەنجامدانی کاری دژ بە مرۆڤایەتی لە وڵاتانی عێراق و سووریا بەتایبەتی. جەنگەکە ھاوکاتە لەگەڵ جەنگەکانی (جەنگی عێراق، یاخیبوونی عێراقی، شەڕی ناوخۆیی سوریا).

زۆربوونی ھێزەکان[دەستکاری]

دوای ئەو زنجیرە ھێرش و تەقینەوانەی کە لە سەرانسەری جیھان دژ بە خەڵکی سێڤیل و دەزگاکانی ئەمنی و حکوومی ئەنجام دران لەلایەن (داعش)ەوە. ئەو ھێزانەی کە لە دژی داعش دەجەنگن ھەر ڕوو لە زیاد بووندان. کۆمەڵێک وڵات و بە شێوەی جیاواز ھاتنە نێو ھاوپەیمانێتییەکە بە مەرامی لەناوبردنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە زۆرینەی وڵاتان بەھۆی ئامرازە جەنگییەکانی وەکوو فڕۆکە و دەمانچە و مووشەک و زرێپۆش و چەند ئامرازێکی تری جەنگی بەشدارن لەو ھاوپەیمانێتییە. بەڵام بەشێکی تریان جیاواز لە بواری پێدانی ئامرازە جەنگییەکان بەشدارن، وەکوو پێدانی شوێنی تایبەتی عەوانەوەی سەربازەکان و پێدانی کۆرسی تایبەتی فێرکاریی پزیشکی و چەند جۆرێکی تری یارمەتی کە پێشکەش کراون بەو ھێزە زەمینیانەی کە لە سەر زەوی دژ بەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە دەجەنگن.

پاڵپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان[دەستکاری]

دوای ھێرشە سەخت و یەکلەدوای یەکەکانی چەکدارانی داعش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت بۆ سەر شاری کۆبانێ، کۆمەڵێک لە کوردان لە وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتی ئەمریکا ھەستان بە ئەنجامدان و دیارخستنی ناڕەزایی، بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ ھێزە کوردیەکان. دواتر لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاوکرایەوە کە کۆمەڵێک پاڵپشتیی سەربازی و مرۆیی گەیشتوونەتە دەستی کوردانی ڕۆژاوا. ئەمە ھاوکات بوو لەگەڵ چوونی ھێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن ھەرێمی کوردستانەوە بۆ کوردستانی ڕۆژاوا.

پێدانی یارمەتیی تەندرۆستی بۆ کوردانی باشوور[دەستکاری]

پاڵپشتیە تەندرۆستیەکان لە لایەن وڵاتانی ئەندام (نەتەوە یەکگرتووەکان)، بۆ کوردستانی باشوور دەستیان پێکرد دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی تایبەتی سیاسەتمەداری ئەمریکی زالمای خەلیلزادە لە ڕۆژنامەی (Washington Post)ەوە.

ڕێژەی قوربانیان[دەستکاری]

لە درێژایی ھاوپەیمانێتییەکەدا، ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بوونەتە قوربانی وەک؛

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]