سوپای ئەبووبەکر سدیقی سەلەفی
سوپای ئەبووبەکر سدیقی سەلەفی | |
---|---|
وڵات | عێراق |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | سەلەفی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ |
سوپای ئەبووبەکر سدیقی سەلەفی ڕێکخراوێکی عێراقییە و سەر بە ئیسلامی سوننەیە و بەوە ناسراوە نزیکەی ٥٦٤ ئەندامی پۆلیس و سوپایان گرتووە و دەستگیریان کردوون، دوای لێکۆڵینەوە ھەندێکیان ئازاد کرد و ھەندێکی تریش تا ئێستاش لەلایەن ئەو کەسانەوە دەستبەسەرن. نزیکەی ١٠٠ فیلمی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی بڵاوکردووەتەوە و لە ئەنبار و بەغدا و دیالە چالاکە.[١][٢]
پەیوەست بوون بە دەوڵەتی ئیسلامیی[دەستکاری]
سوپای ئەبووبەکر سەلەفی دوای کوشتنی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیی ئەبووعومەر بەغدادی و وەزیری جەنگ ئەبوو حەمزە موھاجیر پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقەوە کرد، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لەلایەن وتەبێژی میدیایی دەوڵەتی ئیسلامییەوە بوو، سەرەخۆشی بۆ کوشتنی ئەو دوو سەرکردەیە ڕاگەیاندن.[٣][٤]
ڕەتکردنەوەی پەیوەندیکردن بە دەوڵەتی ئیسلامیی[دەستکاری]
دواتر لە لایەن دەزگای ڕاگەیاندنی سوپای ئەبووبەکر سدیقەوە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و ئەوەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە پەیوەستبوونی سوپاکە لەژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلامیی بەھۆی جیاوازییان لە بابەتە سیاسییە شەرعییەکاندا، و ئەوانەی ڕازیبوون ٩ لە سەرکردەکانیان بوون و ١٠ کەسی دیکەش ڕەتیانکردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو ٩ کەسەی پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە کردووە ناسراون بە ڕووبازی و دووڕوویی، و ھەرکاتێک چاویان بە گرووپێک دەکەوێت قسە و ھەڵوێستیان دەگۆڕن.[٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ https://web.archive.org/web/20220823160540/https://arbyy.com/detail1002514123.html
- ^ https://web.archive.org/web/20210421211204/https://www.aberfoylesecurity.com/?p=1892
- ^ https://web.archive.org/web/20230204092335/https://trackingterrorism.org/group/abu-bakr-battalion/
- ^ https://web.archive.org/web/20220823161021/http://burathanews.com/arabic/news/30340
- ^ https://web.archive.org/web/20210306074803/http://www.islamrevo.com/2013/04/blog-post_16.html