سزای مەرگ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سزادانی کەسێ بە مەرگ بەهۆی فیل
گوولە بارانکردنی کەسێ لە مەکسیک ساڵی ١٩١٤

سزای مەرگ، لەسێدارەدان، ئیعدام، یا کوشتن بەپێی یاسا واتە کوشتنی کەسێک بە فەرمانی دادگا وەک سزایەکی پێشگرتنی گشتیی و قەدەغکردنی ئەو کارەی کە سزادراو ئەنجامی داوە. ئەو تاوانانەش کە سزاکەیان کوشتنە بە تاوانی مەرگ ناو ئەبرێن. سزای مەرگ گرانترین سزایەکە کە ئەکرێ بۆ مرۆڤ ببڕێتەوە و زیاتر دەوڵەت بڕیارەکەی ئەدا.

پێویستە سزای مەرگ بەپێی یاسا جێبەجێ بکرێ. ئیعدام بۆ لەناوبردنی دژبەران ھەمیشە بەکار ھاتووە. لە کوردستان بە ھەزاران کورد، لەبەر ئەوەی کە داوای مافی خۆیان کردووە، لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە سزای مەرگیان بەسەر داسەپاوە. زۆرینەی ئەو سزایانەش پێچەوانەی یاسا بوونە. بۆ نموونە، بەپێی یاسا نەدەبوو سەرۆکی کورد سەید ڕەزا لە سێدارە بدرابا، چونکوو یاسای تورکیا لەسێدارەدانی تەمەندرێژانی قەدەغە کردبوو.

تەنانەت لەلایەن دەوڵەتانی نووژەنیشەوە بەسەر ئەو کەسانەی کە بە تاوانی سیخوڕی یا خەیانەت یا گوێنەدان بە فەرمان لە کاتی شەڕدا، قۆڵبەست ئەکرێن، سزای مردن ئەبڕێتەوە. ئێستاکەش لە زۆرێک لە وڵاتاندا سزای مردن ھەر ھەیە. لەناو دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، لە ئێراق، ئێران و سووریا ئیعدام بەشێوەی قانوونی بوونی ھەیە. تورکیا ساڵی ٢٠٠١ سزای مردنی نەھێڵا و لای برد.

بە سەدان ساڵە کە لەسەر بوونی سزای مەرگ گوتوبێژ ئەکرێ، زیاتر ھۆکەشی ئەوەیە کە لەم سزایەدا قەرەبوو بێمانایە. واتە ئەگەر ھات و کەسێک بە ھەڵە سزا درا، لەبەر ئەوەی کە ئیتر ناژی، ناکرێ بۆی قەرەبوو بکرێتەوە.

شێوەکانی جێبەجێبوونی سزای مەرگ[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]