ساموێل ئیتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساموێل ئیتۆ
ساموێل ئیتۆ ٢٠١١
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو ساموێل ئیتۆ فیلس
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٠ی ئازاری ١٩٨١
شوێنی لەدایکبوون دووالا،  کامیروون
باڵا ١٫٨٠ م
جێگای یاریکردن ھێرشبەر (گۆڵکەر)
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا کارگێڕی تۆپی پێ
ژمارەی یانە ٩
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٦–١٩٩٧ ڕیاڵ مەدرید
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٩٧–٢٠٠٠ ڕیاڵ مەدرید ٣ (٠)
١٩٩٧–١٩٩٨لێگانێس (خواستن) ٢٨ (٣)
١٩٩٩ئیسپانیۆل (خواستن) ٠ (٠)
٢٠٠٠مایۆرکا (خواستن) ١٣ (٦)
٢٠٠٠–٢٠٠٤ مایۆرکا ١٢٠ (٤٨)
٢٠٠٤–٢٠٠٩ بارسێلۆنا ١٤٤ (١٠٨)
٢٠٠٩–٢٠١١ ئینتەر میلان ٦٧ (٣٣)
٢٠١١–٢٠١٣ ئانژی ماکاچچکاڵا ٥٣ (٢٥)
٢٠١٣–٢٠١٤ چێڵسی ٢١ (٩)
٢٠١٤–٢٠١٥ ئێڤەرتۆن ١٤ (٣)
٢٠١٥ سامپدۆریا ١٨ (٢)
٢٠١٥–٢٠١٨ ئەنتالیاسپۆر ٧٦ (٤٤)
٢٠١٨ کۆنیاسپۆر ١٣ (٦)
٢٠١٨–٢٠١٩ قەتەر ١٧ (٦)
سەرجەم ٥٨٧ (٢٩٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٠ کامیروون خوار تەمەن ٢٣ ٦ (١)
١٩٩٧–٢٠١٤ کامیروون ١١٨ (٥٦)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

ساموێل ئیتۆ (گۆکردنی فەڕەنسی: [samɥɛl eto fis] ; لەدایکبووی ١٠ی ئازاری ١٩٨١)یاریزانی پێشوو و سەرۆکی ئێستای یەکێتی تۆپی پێی کامێرونییە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە. لە سەرەتای تەمەنیدا، ئیتۆ لەلایەن شارەزایانەوە وەک یەکێک لە باشترین ھێرشبەرەکانی جیھان سەیر دەکرا،[١] و وەک یەکێک لە باشترین یاریزانە ئەفریقییەکان دادەنرێت،[٢] چوارجار لە ساڵانی ٢٠٠٣، ٢٠٠٤، ٢٠٠٥ و ٢٠١٠ وەک باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دیاریکراوە.[٣]

ئیتۆ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ڕووی لە ڕیال مەدرید کرد. بەھۆی کێبڕکێ لە پێگەی خۆی لەگەڵ یاریزانە بەئەزموونەکانی زیاتر، چەندین یاری بە خواستن ئەنجامدا، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٠ گرێبەست لەگەڵ ڕیال مایۆرکا واژوو بکات کە ٧٠ گۆڵی تۆمارکرد. ئاستە بەرزەکەی وای کرد لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات و لە پێنج وەرزدا ١٣٠ گۆڵی تۆمارکردووە و ھەروەھا بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاریی یاریزانێکی ئەفریقی لە لالیگادا.[٤] سێجار بردنەوەی لالیگا بوو، ئەندامێکی سەرەکی ھێرشبەری بەرشەلۆنە بوو، شانبەشانی ڕۆناڵدینھۆ کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لەگەڵ ئیتۆ لە یاری کۆتاییدا گۆڵی تۆمارکرد، ھەروەھا بەشێک بوو لە سێ پێشەوەی لیۆنێل مێسی و تیێری ھێنری کە لە ساڵی ٢٠٠٩ یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بردەوە، ئیتۆ جارێکی تر گۆڵی لە یاری کۆتاییدا تۆمارکرد. بووە دووەم یاریزان لە مێژوودا کە لە دوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆمار بکات.[٥] لە یانەی بەرشەلۆنە، ئیتۆ لە ساڵی ٢٠٠٥ پلەی سێیەمی بەدەستھێنا بۆ باشترین یاریزانی جیھان و دووجار ناوی لە ڕیزبەندی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی پیشەگەران تۆمارکرا، لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦. ئیتۆ وەک یاریزانێکی ھەڵبژاردەی کامیروون بەشێک بوو لەو پێکھاتەیەی کە میدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٠ بەدەستھێنا. ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٢ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەدەستھێناوە. ئیتۆ بەشداری لە چوار جامی جیھانی و شەش جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کردووە. پێشەنگی گۆڵکاری مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە، بە ١٨ گۆڵ، ھەروەھا پێشەنگی گۆڵکاری کامیروون و سێیەم یاریزانە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، بە تۆمارکردنی ٥٦گۆڵ لە ١١٨یاریدا.[٦] ئیتۆ لە مانگی ئابی ٢٠١٤ وازھێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Leonardo: "Eto'o, one of the world's best"". Inter.it. Archived from the original on 15 December 2014. Retrieved 14 December 2014. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Samuel Eto'o". britannica.com. Encyclopædia Britannica. Archived from the original on 10 October 2014. Retrieved 14 December 2014.
  3. ^ "Cameroon's Eto'o, the pride of AFCON host city Douala". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-24.
  4. ^ Minshull, Phil (5 May 2008). "Eto'o sets La Liga record". BBC Sport. Archived from the original on 2 March 2009. Retrieved 5 May 2008.
  5. ^ 2006 UEFA Champions League Final
    2009 UEFA Champions League Final
  6. ^ "Samuel Eto'o Fils - Century of International Appearances". RSSSF. Archived from the original on 4 March 2016. Retrieved 3 June 2016.