زورباران

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی ھونەرمەند کە بە دەستی خۆی کێشراوەتەوە.

فرانسیسکۆ دێ زورباران(١٥٩٨– ١٦٦٤) (بە ئیسپانیایی: Francisco de Zurbarán) شێوەکاری مەسیحیی ئیسپانیایی سەدەی حەڤدەھەمە کە زۆربەی کارەکانی ناوەرۆکی ئایینییان ھەیە.

ژیانی[دەستکاری]

زورباران لە شاری فوێنتێ دێ کانتۆسدا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیادا لە ڕۆژی 7ی نوامبەری 1598دا لە دایک بوو. باوکی پیشەی دووکانداری بوو. باوکی لە ساڵی ١٦١٤دا ناردی بۆ سێڤیل کە لەوێ فێری شێوەکاری ببێ. لە ساڵی ١٦١٦دا یەکەمین تابلۆی بڕوارداری خۆی کێشا کە بێگوناھیی مریەم بوو. ئەو لە ژیانیدا لەگەڵ سێ ژندا زەماوەندی کرد کە یەک لە دوای یەکتر مردن. ئەو ڕۆشت بۆ مادرید و لەوێ لەگەڵ دیێگۆ ڤێلاسکێسدا ئاشنا بوو. فیلیپی چوارەمیش بۆ کارە ھونەرییەکانی پشتیوانیی لێ کرد. لە ساڵی ١٦٦٤دا لە مادرید کۆچی دوایی کرد.

تابلۆکانی[دەستکاری]

ناوەرۆکی زۆربەی تابلۆکانی زورباران ئایینی بوون. گەلێک تابلۆی لە مەریەمی پاکیزە و مەسیح و قیددیسەکانی کێشاوە. چەن دانە لە تابلۆکانی بریتین لە:

سەرچاوە[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 384- 387, World Library, Inc., USA.