زانستگای کوردستان (سنە)
ئەم وتارە سەبارەت بە زانستگای کوردستان لە شاری سنە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە زانستگای کوردستان (ڕوونکردنەوە).
زانستگای کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانستگای پارێزگای کوردستانی ئێران ە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە. ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ی ئاکادێمیک، زانستگای کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانستگاکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە رووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ریزبەندی کرابوون. ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی ٢٠٠٦ -٢٠٠٧ دا، وەکوو یەکەمین زانستگای ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ریزبەندی کراوە.
پێرست |
مێژوو [دەستکاری]
زانستگای کوردستان، بۆ جاری یەکەم، لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٣-١٣٥٤ ک.ە (١٩٧٤ ز) بە ناوی یانەی زانستی باڵای سنە گرێدراو بە زانستگای پەروەردەی مامۆستای تاران (بە فارسی: دانشسرای عالی سنندج وابستە بە دانشگاە تربیت معلم تھران)، لە رشتەی مامۆستایی ریازی، خوێندکاری وەرگرت. لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٦-١٣٥٥ ک.ە (١٩٧٥٤ ز)، دوای کەوتنەیەکی لەگەڵ زانستگای رازیی کرماشان، وەکوو یەکێک لە بەشەکانی ئەو زانستگایە، بە ناوی زانستگەی پەروەردەی مامۆستای سنە، جگە لە رشتەی مامۆستایی ریازی، لە رشتەگەلی شیمی و زمانی ئینگلیزیشدا خوێندکاری وەرگرت و بەم جۆرە چالاکییە فێرکارییەکانی درێژەپێدا. لە ساڵی ١٣٧٠ ک.ە وەزارەتی فەرھەنگ و خوێندنی باڵای ئەو وەختە، سەربەخۆ کارکردنی ئەو زانستگەیەی لە ژیر ناوی زانستگای کوردستان دا پەسەند کرد. لەو وەختەوە بە دوا، گەلێک رشتەی جۆربەجۆر بە کۆی رشتەکانی زانستگای کوردستان زیاد بووە. زانستگای کوردستان ئێستاکە زیاتر لە ٧٦٠٠ خوێندکاری ھەیە کە لە ٨٠ رشتە، لە ٥ زانکۆ، بە ٣ شێوەی رۆژانە، شەوانە و نیوە حوزووری خەریکی خوێندنن.
زانکۆکانی زانستگای کوردستان [دەستکاری]
زانستگای کوردستان ئەم پێنج زانکۆیەی خوارەوەی ھەیە:
- زانکۆی زانستەکان
- زانکۆی وێژە و عولوومی ئینسانی
- زانکۆی کەشاوەرزی
- زانکۆی سەرچاوە سروشتییەکان
- زانکۆی ئەندازیاری
زانستگاگەلی دیکەی شاری سنە [دەستکاری]
- زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی سنە
- زانستگای زانستە پزشکییەکانی کوردستان
- زانستگای پەیامی نووری ناوەندی سنە
- زانستگای تربیت معلم سنه
- زانستگای تکنیکی سنه
پەیوەند بە دەرەوە [دەستکاری]
|
||||||||