دێنیلسۆن(یاریزانی تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٧٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دێنیلسۆن دی ئۆلیڤێرا ئاراوخۆ
لەدایکبوون (١٩٧٧-٠٨-٢٤) ٢٤ی ئابی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
Diadema، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
خولخولی تۆپی پێی ئیسپانیا، Major League Soccer


دێنیلسۆن دی ئۆلیڤێرا ئاراوخۆ (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٧٧)، ناسراوە بە دێنیلسۆن، یاریزانی پیشەگەری پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. لە ماوەی ١٧ ساڵی ژیانی وەرزشیدا زیاتر لە یانەی ساوپاولۆ و ڕیال بێتیس یاریی کردووە کە لە ساڵی ١٩٩٨دا بووە گرانترین یاریزانی جیھان. ھەروەھا لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا یاریی بۆ یانەکانی پێنج وڵاتی دیکە کردووە.[١][٢]

٦١ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجامداوە و خاوەنی ٨ گۆڵە. لە دوو جامی جیھانیی فیفا بەشداری کردووە و ساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی نازناوی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بەدەستھێناوە. لە جامی کیشوەرەکانی فیفای ١٩٩٧ وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژێردرا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Denílson (footballer, born 1977) net worth and salary income estimation". People Ai (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-25.
  2. ^ "البرازيل - Denílson - بروفايل مع أخبار وإحصاءات وتاريخ - Soccerway". ar.soccerway.com. Retrieved 2023-06-25.
  3. ^ "Denílson - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-25.