دیاردەی پەرشبوونەوەی کۆمپتن
ئەم دیاردەیە مەبەست لەوەیە کاتێک فۆتۆنێک کەمێک ووزە دەدات بە ئەلیکترۆنو ئەلیکترۆنیش دەست دەکات بە لادان (جووڵە ) بەم دیاردەیە دەوترێت پەرشبوونەوەی کۆمپتن . لە سەدەی ٢٠ی پێشوودا لێکۆڵینەوەکان دەربارەی کارلێکی نێوان تیشکی ئێکس و ماددە لە ڕێگە بوو بۆ سەلماندنی ، ئەویش دەوترا کاتێک تیشکێکی ئێکس دەدرێت لە ئەتۆمێک ، تیشکەکەش ئەلیکترۆن دەردەکات و پەڕشی دەکاتەوە بە گۆشەیەک .کارۆموگناتیزی کلاسیکی ھەستی بەوە کرد کە دەبێت درێژە شەپۆلی تیشکی پەڕشبوو یەکسان بێت بە درێژە شەپۆلی سەرەتای . چەند تاقیکردنەوەیەک دەریان خستوە کە درێژە شەپۆلی تیشکی پەرشبوو زیاترە لە درێژە شەپۆلی سەرەتایی .
لە ساڵی ١٩٢٣ دا زانا کۆمپتن چەند پەڕەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا باسی دیاردەکەی کردووە بە بەکارھێنانی ئەو تێبینیەی ماکس پلانک کە دەڵێ دانەوە لەگەڵ جووڵە لە بیردۆزی ڕێژەیی (ئاینشتاین) ، کۆمپتن پەیونەدیەکی دۆزیەوە لە نێوان بڕی ئەو لادانەی درێژە شەپۆلێک لەگەڵ ئەو گۆشەیەی پیی بڵآودەبێتەوە کە ھاوکێشەکەشی بەم شێوەیە بوو ؛
کاتێک :
- ی: درێژە شەپۆلی سەرەتاییە.
- ی* : درێژە شەپۆلی پەرشبوو .
- ح: نەگۆڕی پلانک ( کە نرخەکەی دەکاتە
). - ب: بارستای ئەلیکترۆن ( کە دەکاتە
). - خ : خێرای ڕووناکی .
- د : ئەو گۆشەییەی پێی پەرش دەبێتەوە .